کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ڕۆژهەڵاتی ناوین لەفاشیزمی دینی و قەومی ڕزگاری دەبێت؟

Wednesday, 16/06/2021, 23:50


تورکەکان لەڕێگەی ئیسلامەوە هاتن بۆ ئەم ناوچەیە، هەر لەڕێگەی ئیسلامەوە درێژە بە مانەوە و فراوانخوزی خۆیان دەدەن. لە ئەمڕۆدا ناسیۆنالیزمی تورکی و ئیسلام بە ئاسانی لێک جودا ناکرێنەوە. ئاکە پە نوێنەرایەتی شارستانیەتی ئیسلامی تورکی دەکات،لەپێکدادانی شارستانیەتەکان و لەدوبارە بەئیسلامکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە خەونی ئیخوانەکانە. چونکە وەک هانتنگتۆن دەڵێت :شارستانیەتەکان لقیان لێدەبێتەوە ،بۆنمونە شارستانیەتی ئیسلامی سێ لقە" عەرەبی،تورکی ،مالایی"،سیاسەتی ئاکەپە ئەوەیە کە بەسود وەرگرتن لە ئیخوان لەوڵاتانی عەرەبی و هەروەها  لقی کوردی ئیخوان شارستانیەتی ئیسلامی تورکی دابمەزرێنێتەوە.  بۆیە تورکیا لەسەردەمی ئەردۆگاندا بۆتە قیبلەی اخوان ، ئیخوانەکان لە ڕێگەی پەروەردە و ،نوسین و بانگخوازی و خێرخوازی و ..تاد،دەمێکە کار بۆئەوە دەکەن کە تاکەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی لەسەر بنەمای شارستانیەت بەدوای ناسنامەی خۆیان دابگەڕێن.
 مەیلێکی دژە ڕۆژئاوایی یاخود دژە بەهاکانی ڕۆژئاوایی لای تاکی اخوان هەیە،ئەوەش هیچ نییە جگەلە هەوڵێک بۆ بەئیسلامکردنەوەو دامەزراندنەوەی خەلافەت،یان ناوەکەیتری یاسای جەنگەل ،کە حیساب بۆ سنورە نێودەوڵەتیەکان ناکات. 
لەم پێناوەدا ئاکەپه سەبارەت بەکورد لەباکور،لەڕۆژئاوا ،لەباشور،سیاسەتێکی فاشیستانەی ئەنجامداو بەردەوامیشە.بەڵام فاشیزمی ئاکەپە ئەمجارە بەرامبەر کورد نیە بەتەنیا لەبەر ئەوەی وەک نەتەوە  خۆی لەتورک جیادەکاتەوە ،بەڵکو وەک ئاینیش دژی کوردە ،تەنها کوردێک دەتوانێت لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئاکەپە گیان بەدەربەرێت کوردی موسڵمانە،ئەوانیتر دەبێت قڕبکرێن.چونکە کوردی موسڵمان ،و ناسیۆنالیزمی سەرەتایی -سوننی نەک ڕێگرنیە لەخەونە فاشیستیەکانی ئەردۆغان، بەڵکو هاوکارێکی بەهێزە .بەڵام لە خوێندنەوەی ئاکەپەدا( پەکەکە) وەک حەرەکەتێکی کوردی  نییە بەتەنیا،بەڵکو حەرەکەتێکی ئایدیۆلۆژیییە،کە نەک هەر ڕێگرە لە دامەزراندنی شارستانیەتێکی ئیسلامی تورکی؛بەڵکو تۆوی شارستانیەتێکی نوێیە،کەنەک هەر ڕێگرە لەسیاسەتی ئاکەپە ،بەلکو سەرکەوتنی دەبێتە هۆی ئەوەی بەیەکجاری ئەوخەونە نەک بۆ ئاکەپە،بەڵکو بۆ اخوان بەگشتی لەبارببرێت!  چونکە ئاشکرایە حەرەکەتی پەکەکە هەڵگری تۆوی شارستانیەتێکە کە سەوزببێت، دەبێتە بەدیلی شارستانیەتی ئیسلامی تورکی ،یان عەرەبی و دەبێتە هۆی ئەنجامدانی ڕێنسانسێک کەدواجار ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەفاشیزمی دینی و قەومی ڕزگاری دەبێت.
تورکەکان هەرکات خەونی فراوانخوازیان هەبێت ،ترسی بچوکبونوەیان هەبێت،دەبێت باوەش بەئیسلامدابکەن، بۆگەڕانەوە بۆ سنورەکانی خەلافەتی عوسمانی! بۆڕێگری لەدابەشبونی تورکیاش. هەربۆیە دەبینین لەئێستادا دوو پارتی جیاواز لەڕووی ئایدیۆلۆژی،لە حکومەتێکدا کۆبونەوە ،واتا چ ئاکەپە و چ مەهەپە یەک دەگرنەوە  لەخاڵێکدا ئەویش نەتەوەپەرستی یە. دەتوانین بڵێین پانتورکیزم و عوسمانیەتی نوێ ،دوو ناون بۆ یەک ئامانج . گورگە بۆرەکان و تورکی سەوز یەک خەونیا ن هەیە بۆ تورک، بەڵام ئاکەپە فاشیزمی دینی و قەومی تێکەڵکردووە.   دەشێت لە ئێستادا وەک ململانێ لە سەر کۆنتڕۆڵی دەزگەی دەوڵەت و سەپاندنی ئایدیۆلۆژیای دەوڵەت سەیری جیاوازی ئایدیۆلۆژی حیزبە عەلمانی و ئیسلامیەکان بکەین لەتورکیادا ،ئەوە مەسەلەیەکی ناوخۆییە،بەڵام سەبارەت فراوانخوازی و نەژادپەرستی و مەسەلەی کورد، چ جیاوازییەک نییە لە نێوان تورکی سپی و تورکی سەوز،ئەوەندەی هەیە کەمالیزم و فاشیزمی سپی نکۆڵی لەبونی کورد دەکرد وەک نەتەوە ،کوردێک کە ناسنامەی خۆی لەنەتەوە دا ببینێتەوە،هەرچی ئاکەپەیە زیاتر دژی ئەو کوردەیە کە لەدەرەوەی شارستانیەتی ئیسلامی  خۆیبدۆزێتەوە،تەنانەت فاشیزمی ئاکە پە تورکی ناموسڵمانیش دەگرێتەوە،ئەگەر لەگەڵ سیاسەتی ئاکەپەنەبێت،ئەوەی لەگەڵی نەبێت جێگەی زیندانە .ئاکەپە کە بە حیزبێکی ئیسلامگەرای نیولیبڕاڵ دادەنرێت، لەسەرەتای گەیشتن بەدەسەڵات پێیان وابو ،سیاسەتی نیولیبڕاڵی پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی ئابوری،لەئەنجامدا یەک لەسەرسێی دانیشتوانی تورکیای هەژارخستوە ،بەڵام ئاکەپە حیزبێکە  لەڕووی ئایدیۆلوژیەوە  فاشیستە، تێڕوانینیان بۆژن ،خێزان  کۆمەڵگە،نەتەوە، فاشیستانەیە.ئاکە پە نەک حیزبێکی نیولیبڕاڵ نەبو،بەڵکو بۆجیهان دەرکەوت کە نیو فاشیستە ،لە بەدرێژایی ماوەی دەسەڵاتدارێتی خۆی هەوڵیداوە لەڕێگەی هەژارخستنی کۆمەڵگا، ناوەندەکانی خوێندن و پەروەردە ، نەهێشتن و لاوازکردنی سەندیکا ی کرێکاران لە ڕێگەی ڕیشوە و دانانی لایەنگری خۆی لەهەموو ناوەندەکان کە شێکی فاشیستی و ئەقڵێکی نێرسالارانە زاڵبکات. ئاکە پە لەتورکیادا  چەندین هەنگاوی ناوە بۆ چەسپاندنی  دەسەڵاتەکەی ، خودی ئەردۆگان دەکرێت وەک هیتلەری تورکا ببیندرێت کە بۆتە بەڵا بۆخودی تورکیاش،چونکە بەتەمای دامەزراندنەوەی یاسای جەنگەڵە، واتا خەلافەتێکی ئیسلامی تورکی کە هێزی خۆی لە شەڕخوازی و پەلامار و فەتحکاری وەردەگرێت،و سنورەکانی، داگیرکاری دیاری دەکات ،نەک سیاسەت و یاسای نێودەوڵەتی. ئاکە پە نەک ئیسلامی میانڕەو نەبو،نەک نەبوو بەمۆدێلێک ،بەڵکو لەبەربەریزمدا بەتایبەت بەرامبەر بەکورد داعشیشی تێپەڕاند، داعش لەسەرەتاوە تاکۆتایی بو بە ئامرازێک بەدەست تورکیا و ئەردۆغانەوە تا لەمپەری کوردی لەبەردەم خەونە فاشیستیەکانی لاببات،بەڵام دواجار کورد داعشی تێک شکاند ، قاچێکی کورسی خەلافەتەکەی ئەردۆگان شکا ،ئەوەی ماوەتەوە لە کوردستان وەک بەدیلی داعش بۆ بەجێهێنانی سیاسەتەکانی ئاکەپە  بارزانی و اخوانی کوردییە کە ئەردۆگان لە ڕوبەڕوبونەوە ی کوردی ئازاد دا ،پشتیان پێدەبەستێت. 
  هەر لەسەرەتاوە ئاکەپە  وەک مۆدێلێک بانگەشەیەکی درۆزنانەی  بۆدەکرا، بۆئەوەی وڵاتانی تری ئیسلامی چاو لەم مۆدێلە بکەن و  ببێتە جێی سەرنجی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،تەنانەت ئەوکاتەی عەبدوڵڵا گول سەرکۆماربو ،پڕوپاگەندەی ئەوەی دەکرد ،کە ئاکەپە پشتیوانی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمریکایە، بێگومان ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕۆژئاوا سیاسەتێکی درۆزنانەی هەیە سەبارەت بە دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
پڕوپاگەندەی ئەوەی دەکرد ،کە ئاکەپە پشتیوانی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمریکایە، بێگومان ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕۆژئاوا سیاسەتێکی درۆزنانەی هەیە سەبارەت بە دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .پشتیوانی ئاکەپە لەلایەن سەرمایەدارییەوە دەرخەری ئەو پارادۆکسەیه کە ڕۆژئاوا تێیدا دەژیت و یاری بە گەلانی ناوچەکەدەکات. ڕەنگە دواجار ڕێگە بەسەرە ڕۆییەکانی ئەردۆغان بگیرێت. ڕۆژئاوا  لەلایەک بانگەشەی دیموکراسی و لیبڕالیزم دەکات،لەلایەکیتریش پشتیوانی حیزبێکی وەک ئاکەپە دەکات کە هەرلەسەرەتاوە هەموو کەسێک دەزانێت ئاکەپە دەیەوێت لەسەر بنەماو مەنهەجی اخوان خەلافەت دابمەزرێنێتەوە.ئاشکرایە کە اخوانیش تا دەگاتە دەسەڵات باوەڕی بە دیموکراسی بورژوا هەیە،ئەگەر نا لەبنەڕەتدا ئەم ئایدیۆلۆژیایە بەویستی خوا حوکمدەکات نەک ویستی خەڵک. وە پەنا بۆ دیموکراسی دەبه ن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات .ئاکەپە هەر ئەوەی کرد کە اخوان لەهەموو شوێنێک دەیکات واتا سود وەرگرتن لەدیموکراتی بۆ چەسپاندنی دیکتاتۆری ،هەر ئەوەی کە مورسی لەمیسر ویستی ئەنجامی بدات .
 بێگومان هەڵتۆقینی ئاکەپە لە وڵاتێکی وەک تورکیادا و بەوخێراییە جێگای پرسیارە، چۆن خۆرئاوا ڕێگەیدا ئەردۆغان بەمشێوەیە پەل بهاوێت ،لەکاتێکدا ئاشکرایە تورکیا وەک هاوپەیمانی ئەمریکا ڕۆڵی مەقاشی بینیوە، دەتوانرا  زوتر پەڕو باڵی بکەن،وەلێ ئێستا ئەردۆغان زۆر سەرەڕۆیانەو بێ منەتانە هەڵسوکەوت دەکات،دەچێتە سوریا،لیبیا ئازەربایجان ..وتاد .بێگومان ئاکەپە سودی لەو دەرفەتە وەرگرت کە پێیدرابو،تا لە ڕوپەڕوبونەوەی ئێراندا هاوکاری ئەمریکابێت،چونکە ئاشکرایە کەمالیەکان دروشمێکیان هەبو کە"ئاشتی لەوڵات ئاشتیە لەجیهاندا"بەڵام خەونی ئاکە پە داگیرکردنی جیهانە،ئەوەش وادەکات پێش هەموشتێک لە ڕوبەڕوبونەوەو ململانێ لەگەڵ هیلالی شیعی ،ئاکەپە باشترین بژاردە بێت بۆ خۆرئاوا،بەڵام بێگومان ئەوە بەرلەهەموو شت کارەسات بو بۆ دۆزیکورد. 
هەروەها پشتیوانی و طرحکردنی بەرنامە بۆ ئاکەپە  لە لایەن بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و پشتیوانی ئاکە پە لە سیاسەتی نیو لیبڕالیزم لەتورکیادا کە قوتابیانی ئەربەکان بون ،تەنها تەڵەکەبازییەک بو ئەنجامدرا،کە دواجار لەلاین خودی ئەربەکان وەک نۆکەری خۆرئاوا ناسێندران . ئەوە بەو واتایە نیە کە ئاکەپە  ڕاستگۆ نییە لەگەڵ ئایدیۆلۆژیاکەی و هەربەڕاستی نیازی دامەزراندنەوەی خەلافەتی نییە،پەیوەندی ئاکەپە لە گەڵ خۆرئاوا و پشت پێبەستنی لەو پێناوەدایە ،واتا پەیوەندیەکە سود گۆڕینەوە یە لەنێوانیاندا.چونکە خۆرئاوا لەهەموو شوێنێک پەنا بۆ ئیسلامی سیاسیی دەبات لەبەرامبەر چەپدا،یان هەر هێزێک کە دژی بەرژەوەندیەکانی بێت  . واتا فاشیزم تاکە بژاردەی سەرمایەدارییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی چەپ .ئاشکرایە لە تورکیا قەیرانێکی ئابوری هەبو،ئەوکاتەی ئاکەپە گەیشت بەدەسەڵات،وەک چۆن کاتێک هیتلەر گەیشتە دەسەڵات شەش ملیۆن بێکار لە ئەڵمانیا هەبو،لەتورکیاش هەمان بارودۆخ هەبو ئەوکاتەی ئاکە پە گەیشتە دەسەڵات.ئاردۆگانیش وەک هیتلەر لەڕێی دیموکراسیەوە گەیشتە لوتکەی دەسەڵات. ئەوەندەی بشتوانێت وەک  هیتلەر بەرامبەر یەهودیەکان،ئەویش بەرامبەر کورد  ئاوا ڕەفتاردەکات.واتا ئەردۆغان ئەگەر شتێکی نەکردبێت،لەبەرئەوەیە نەیتوانیوە.
 بێگومان 
 ئاکەپە وەک پارتێکی ئیسلامی سیاسی بانگەشەی ئەوە دەکاکەدەیەوێت خەلافەتی ئیسلامی دابمەزرێنێتەوە ،ئەمەش هەمان پڕۆژە یە کە ئیخوانەکان کاریبۆدەکەن و لەپێناویدا دروستبوون،لەدوای ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی. تورکیا بە هۆی ئەو پێگە جوگرافیەی هەیەتی،بەهۆی ئەوەی ئەناندامی ناتۆیە  هاوپەیمانی ئەمریکایە ، بوبە جێی سەرنجی اخوان. ئیخوانەکان بەنا ڕاستەو خۆ لە هەموو وڵاتە ئیسلامیەکان بەکوردستانیشەوە لە ژێرناوی ئایندا کەوتونەتە خزمەت خەونی تورکەکان .ئەوەی بەڕوکەش ئاکەپە و ئەردۆغان هەوڵی بۆدەدە ن خەلافەتی ئیسلامییە،بەڵام لەناوەڕۆکدا هیچ نییە لە پڕۆژەیەکی ناسیۆنالیستی تورکی و ئایدیۆلۆژیای پانتورکیزم . وەک ڕێگرێک لەبەردەم خەونە فاشیستیەکانی ئاکەپە ، سڕینەوەی حەرەکەتی ئازادی کوردستان بۆتە ئامانجی هەرەگرنگ .بۆ ئاکەپەدەرفەتە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ لەناوبردنی پەکەکە، تەواوی هێزە ئیسلامیەکان ،کۆنەپارێزان ،هێڵی خیانەت کە بارزانی ڕابەرایەتی دەکات بەکاردێنێت. بەتایبەت لەباشوری کوردستان کە ئەمڕۆ بۆتە سەرچاوەی شەڕی ئابوری ،ئایدیۆلۆژی و عەسکەری بۆ ئاکەپە،پیلانەکانی لە هەموو ئاستەکاندا لێرەوە جێ بەجێ دەکات،لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە لەڕێگەی اخوانەکانی باشور کە  دزەیان کردۆتە ناوخێزانی کوردی تا مۆدێلی خێزانێک دروستبکەن کە ئاکەپە دەیخوازێت و دژی ژنی ئازادە،بانگخوازەکان لەڕوی ئایدیۆلۆژییەوە شەڕ دەکەن دژی ژنی ئازاد کە لەکۆبانێ وەک نوێنەری ژنی ئازاد دەرکەوت،لەڕوی عەسکەری وئابوریەوە ە بارزانی ڕابەرایەتی ئەو خیانەتەدەکات . دەکرێت بڵێین لەباشور کۆدەنگیەکی نهێنی لەناو هەموو هێزەکان هەیە،بەکۆن و نوێوە .فاشیزمی ئاکە پە تەواوی گەلانی ناوچەکەی گرتۆتەوە،لەسوریا ،عیڕاق کوردستان ...تاد.خۆ ئەگەر توانای تەکنەلۆژیای جەنگی خۆرئاوانەبوایە بێگومان پەلاماری ئەورپاشی ئەدا،بەڵام وەک نوح هەراری دەڵێت:ئەگەر تیرۆریستا ن بەتەمابن یاسای جەنگەڵ دابمەزرێننەوە ئەوا کەموکوڕی ئێمەیە،واتا خۆرئاوا،ئەگینا ئەوە خەونی حوشترە کە ئەژدیهای ئاکەپە بەتەمابێت وەک سەردەمی سوڵتان ئۆرخان و ئەوانیدی بە هێز سنورەکانی دیاریبکات. دەوڵەتی تورکیا لەسەردەمی ئاکەپە دەوڵەتی تیرۆرە،هیچ جیاوازیەک نییە لەنێوان لەشکرکێشی سەر عەفرین و پەلاماری شەنگال لەلایەن داعش، هەموو مان بینیمان ئەردۆغان چۆن وەک سوڵتانێکی هار دەیگوت دەبێت کۆبانێ بکەوێت،تیرۆریستانی داعش لەتورکیاوە داخلی سوریا دەبوون .ئاکەپە سودی لە ململانێی ڕوسیاو ئەمریکا،ئەمریکا ئێران،داعش،پارتی ،کێشەی قەرەباغ وەرگرت ،فاشیزمی ئاکەپە گەیشتە ئاستێکی باڵاتر لەداعش ،نەک هەر  دژی کوردە بەڵکو دژی سروشتی کوردستانیشە. دەوڵەتی تورک لەسەردەمی ئاکەپە وەک چەتە هەڵسو کەوت دەکات و بەقانونی جەنگەڵ و ب
بەناوی خوداوە عەفرین و سەرێکانی داگیرکرد . ئێستاش بەهاوکاری اخوانەکان و پارتی و بارزانی سورە لەسەر هەڵوێستە فاشیستیەکانی بەرامبەر کوردی ئازاد. بەڵام سەرەڕایی زیانێکی زۆر بەکوردو تەواوی گەلانی ناوچەکە دواجار هەردەبێت فاشیزمی ئاکەپە بمرێت و حیسابی هەموو ئەو بێ اخلاقیە سیاسی و تەڵەکەبازیەی لێوەر بگیرێت،چونکە ڕاستە چۆتە ناوگەمەی یاریەکانی خۆرئاوا،بەڵام دواجار ئەسپی سەرشێتی ئاکە پە جڵەودەکەن،وە تێکۆشانێکی مەزنیش لەلایەن کوردی ئازاد بەڕێوە دەچێت تا تێکشاندنی فاشیزم بەردەوام

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە