جەلادەکانی کوردستان کێن؟
Tuesday, 15/06/2021, 23:48
لە سەردەمی بەعسدا کۆمەڵی جەلاد و شەقوەشین هەبون کە بە جاشایەتییەوە نەدەوەستان دەهاتن دەبونە چاوساخ و ڕێنیشاندەری دارودەستەی بەعس کە دەکەوتنە کوشتن و بڕینی خەڵک بێتاوان و لەولاشەوە وەک مشەخۆر لەسەر گیرفانی خەڵکی فەقیر و بێدەسەڵات دەژیان ئیستاش هەر نەوەی ئەم جاش و خۆفرۆش و جەلادانەن بەناوی کوردایەتی و نیشتمان پەروەری کەوتونەتە گیانی خەڵکی هەر ڕۆژەو لەژێر ناوێکەوە گیرفانی خەڵکی دەڕوتێننەوە
دەستیان ناوەتە هەموو جومگەکانی ژیانی خەڵکی و دەستیان بەسەر بازار و ژیان و گوزەرانی خەڵکی گرتووە هەموو کایەکانی ژیانی خەڵکیان قورخ کردووە
هەرچی موادوو شتوومەکی خراپ و بەسەر چووە دەیکەن بەقورگی خەڵکیدا
لەولاشەوە نیشتمان و خاکیان فرۆشتووە نازانم بە چ ڕویەکەوە دینە سەر شاشەی تیڤییەکان بەس ئەمانە ئەوەندە ڕویان قایم بووە کاتی پێیان دەوتری دز و جەردە و قاچاخچی هیچ خۆیان سەخڵەت ناکەن چونکە ئەمانە لە باوانییانەوە بۆیان ماوەتەوە دزی و پیاو کوشتن و خیانەت لە خوێنیاندایە نەوە بەنەوە دەیگوازنەوە
داخەکەی گرانم خەڵکانێکی خوشباوەڕ کەوتوونەتە دوای ئەمانە و چەپڵەیان بۆ لێدەدەن و گەورەیان دەکەن ئەگینا ئەمانە ئەو کاتەی خەڵکی شوڕشیان دەکرد ئەمانە لەووڵاتانی دەرەوە لەکەیف و سەفا و خۆشیدا بوون کاتێکیش خەڵکی ڕاپەڕینی کرد ئەمانە هاتنە سەر سفرەی حازری و لاڤی کوردایەتی و بەشان و باڵی خویاندا هەڵدادا
دواتر خەڵکی ئەوەندە بیدەنگ بوو لە زوڵمی ئەمانە هەر جارەو بەبیانووەیک خوڵیان دەکردە چاوی خەڵکی خەڵکیان بیدەنگ دەکرد تا زوڵمەکەیان گەیاندە ئەم ڕۆژە ، دڵنیابن تا سەر ئەم زوڵمە بۆیان ناچێتە سەر بۆ هەموو زاڵمێک زەواڵی هەیە ئەگەر ئەمجارە خەڵکیش نەتوانن دژتان بن دڵنیا بن چ خۆتان لەناوخوتان یەکتری لەناو دەبەن یان دوستە دەرەکییەکانتان لەناوتان دەبەن چونکە ئەوانەی بەدڵسوزتان دەزانن تا ئەوکات لەگەڵتانن کە خواست و مەبەستەکانیان هەبێ لەگەڵتان کەنەما ئەوا لەناوچونتان نزیکە ئەوکات هەر میللەتەکەی خوتان ڕەحمتان پێناکەن لەپێش دوژمنەکەتان لەناوتان دەبەن لەهەر کونێکی ئەم شارەدا بەردباران دەکرن و شاربەدەر دەکرێن جا نە هێز و سەربازەکانتان فریاتان دەکەون نە پارەو پولەکانتان ئەو کات ناوتان لە ناو مێژووی ڕەشدا تومار دەکرێ هەر وەک باو باپیرانتان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست