کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەریلا

Thursday, 10/06/2021, 11:58


گەریلا : ووشەیەکی ئیسپانییە  بەمانایی جەنگە بچوکەکان ، یان شەڕی پارتیزانی بەکارهاتوە لەساڵی ١٨٠٥دا کاتێک ناپلوێن ئیسپانیایی داگیرکرد .. گەریلاکان لەدژی سوپایی داگیرکەر بەرگریان لەنیشتمان دەکرد ...
• گەریلا لەکوردستان  لەساڵی ١٩٧٩وە پارتی کرێکاران بڕیاریان دا کە  ناوی پێشمەرگە نەنێن بەهێزەکەیانەوە کە هێزی چەکداریان درووست کرد  بەڵکو ناویان بنێن گەریلا ،  ئەو ھێزانە کە لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرن بریتین لە 
• ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە"  
• یەکینەکانی ژنانی ئازادی کوردستان "یژا-ستار"
• یەکینەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان"یەرەکە"
• ھێزەکانی پاراستنی ژنان"ھەپەژە"
•  پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک

جگە لە ئەمانە بە ھێززەکانی یەکینەکانی پارستنی گەل یەپەگە، 

 بەڵام خەڵک هەر وەک گەریلا سەیریان دەکات  . کە لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریادا خەبات دەکەن ناویان شەڕڤانە 
لەجیهاندا ...دەیان ڕێخراو گرپ و حیزب  گەریلایان هەیە ... بەڵام گەریلاکانی ئێمەجیاوازن ... ئەوان هێندە تێکەڵی سروشت و چیاو ناو گیاندارو باڵندەکان بوون  ، بونەتە بەشێک لە چیاو دۆڵ و شاخ و نوال و ئەشکەوتەکان  ... کەدەڵێین گەریلا  واتە بەفر ، باران ، هەتاو ، چیا، نانێکی سادە ، ئاگر، ساز وگۆرانی و هەڵپەڕکێ ، کتێب و وانەی ڕەوشت ،  پرچی ڕەش و خەندە ... سەری سپی و چاوی بەور ئاسا ... شەهیدەکانیش  ... گۆڕستانێکی  ئارام، ئارام لەدەریایەک  دەچێت  کەدۆرفینەکان تێیدا سەمادەکەن .. کەدەڵێن:  قەندیل  تەنها چیایەک نییە بەتەنها دوایی تەقینەوە گەورەکە دروست بوبێت ، لەڕاستیدا شانازی قەندیل مێژووە کۆنەکەی نییە ، بەڵکو گەریلاکانە ئەو مێژووەیە کە گەریلا تێیدا نوسیوێتێوە  ... ئەوان لەوێ هەموو بەردو دارو لوتکەو بەفرو ئەشکەوتێکیان ڕاموسیوەو بوون بەقەندیل .
 ئێوارەیەک لەلای کاک "عوسمان حاجی مەحمود" بووم  لەبارەگاکەیدا  باس هاتە سەر کەسایەتی گەریلا  چیرۆکی دسپلینی گەریلاکانی گێڕایەوە  ووتی : لای نۆکانەوە ئۆتۆبێلمان  هێنا تا گەریلاکان بگوێزینەوە   ... کاک عوسمان ووتی : لەچرکەیەکدا گەریلاکان ڕیزبوون وەک سوپایەک بەبێ ئەوەی کەس پێان بڵێت ... ڕووم لەهاوڕێکانم کردو ووتم:" ئەمانە بەڕاستی سوپایی نیشتمانن ، دەکرێت داهاتویان لەسەر هەڵچنین " ... دسپلین یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی  شەڕ ..  هاوڕیەکم کە پلەکەی نەقیبەو لەکاتی شەڕی داعشدا  لەلای تەپەی مەلاعەبدوڵاو نزیکی کەرکوک بوو، گێڕایەوە کە گەریلاکان چووبون بۆ  یارمەتیدانیان .. هاوڕێکەم دووچیرۆکی گێرایەوە شایستەی باسکردنە ..  ووتی: ڕۆژێک جەژن بوو  خۆراک و کەبابیان هێنابوو زۆر زیادبوو لێمان   ، ئێمەش بردمان بۆ گەریلاکان کە لەجێگەیەک بوون ...بەرپرسەکەیان خۆراکەکەی لێوەرنەگرتین  ،،ووتی ئێمە  نانمان خواردوە و ئەمە خۆراکە قورسە و ئێمەنای خۆین  لەو کاتەدا ئەوان سەرگەرمی ڕاهێنان بوون ... دووەم چیرۆک  ئەوەبوو کەداعشێک بەتفەنگی نیشانە شکێن چەند پێشمەرگە دەکوژێت .. گەریلادێت  کچێکی نیشانەشکێن دەڵێت: ئەو داعشە لە ناو ئەو تەنکیە دایە ... پێشمەرگەکان گاڵتەیان بەقسەکەی دێت .. لەماوەیەکی کورتا سەری داعشەکە هەڵدەگرێت ... هاوڕێکەم ووتی: گەریلاکان کە لەجێگەیەک دادەمزران  ئیتر جوڵەیان نەدەکرد ، گەریلاکان لەبەردەچون، نەدەجوڵان ، نەدەترسان ، ئێمەش دەتووت  ماخۆلانمانە لەبەر وورگ  هەر هەڵبەزوو دابەزمان دەکرد ، بۆیە داعشەکان  ئاسان درەویان دەکردین . 
ئەو هاوڕیەم کە وازی هێنا  زۆرشتی بۆگێرامەوە  ووتی: پێشمەرگەکانی ئێمە  تەنها تەحیەکردن فێربوون تا دەڕۆژ لەدەوام بێت و ٢٠ڕۆژ کاسپی تر بکات ،  تەحیەکردنیش تەنها مرۆڤی کۆیلەو دەستەمۆ بەرهەم دەهێنێت . زۆرمان بەچەک و فیشەکی خۆمانەوە دەچوین بۆ بەرەکانی شەڕ لەکاتی هاتنی داعشدا  ... سوپایەک بووین لەهیچ سوپایەک نەدەچوین لەجیهاندا ... بەڕاستی کە بەرپرسەکان دەهات چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی گولەنەبڕو   بەحیمایەی زۆرەوە دەهاتن بۆ وێنەگرتن ... لەڕێگەی هاتنی ئەوانەوە داعشەکان دەیان زانی  سەنگەرەکانمان کامانەن.... پێشم دەوتن کەئەوە هەڵەیە لەڕووی سەربازێوە ، بەڵام گویان لێنەدەگرتین دسپلین غایب بوو لەلای ئێمە ، بۆیە کە دەکوژراین  کەس  وەک پێشمەرگەی جاران دڵگران نەدەبوو بۆمان .
سیمۆن دوبۆڤوار دەڵێت : "ژن بەژنێتی لەدایک نابێت ، بەڵکو کۆمەڵگا دەیکات بەژن "
 لەم ڕوانگەیەوە سەیری گەریلا بکەین  دەزانین ئەوان  ملیان بەسیستەمی کۆمەڵگا نەداوە ، کچانی گەریلا سیستەمی "پاتریکاتیان" شکاندووە  و ئەوان رابەرو  شەڕکەرن بەڕووە خۆشەکەیانەوە کە پڕپڕن  لەهیوا ... من هەرجارێک سەیری  گەریلا کچەکان دەکەم شەرم لەپیاوبوونی خۆم دەکەم ... 
 ناپلیۆن پۆنابارد دەیووت : لەهەموو دنیادا دووهێزهەیە "عەقڵ و شمشێر" ئەم دوو هێزەش لەلای گەریلاکان هەیە ... ئەوە بەو مانایەی کە گەریلا  خاوەنی هەموو ئەوشتانەیە کەسوپایەک  دەتوانێت لەشەڕەکاندا بیباتەوە...  هەمیشە گەریلا  وویستویانە شەڕی براو هاونیشتمانێکانیان نەکەن ، بەڵام هەرگیز ملیان نەداوە بەغەدرو چاویان نەپۆشیوە لە شەڕێک کە بەری پێیان گرتبێت...
 پەندێکی کۆرێکان هەیە گونجاوە بۆ ئەم ڕۆژانە کەدەڵێن " کەمێش بوویت ، شەڕ لەگەڵ پڵندا مەکە " گەریلاکان مرۆڤی بوێرن  ڕێگەی تایبەتیان هەیە بۆمردن... بۆئەوکەسانەی  ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە  و چەکداری  دەسەڵاتێکن  ڕوویان تێدەکەم و دەلێم :
" ئەوەی بەنێرینەلەدایک بووی قەدەری تۆیە ، بەڵام بەپیاوانە ژیانت  بگوزەرێنە ئەوە هونەرە"  بینیتان  شەش لەهاوڕێکانتان  تورکیا کوشتی ، چەنێک  گەلەکەمان  غەمباربوو بەو هەواڵە ؟
 لەدوای کوژرانی ئەو چەکدارانە لەناو زریپۆشەکەدا ، دراما تورکێکان ڕاگیرا  و دانس و بەرنامە شۆکەکان  دەستیان کردە قوڕ پێوان  ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە