که هاتمه‌وه
Thursday, 10/06/2021, 1:20
که هاتمه‌وه بۆ نیشتیمان
چاوه‌رێ بووم
کۆترو هه ڵۆ له سه ر گوێسکه‌ی
سنوری
نیشتیمانی ئازاردراوا
چاوه‌ڕێیی رۆڵه‌ی ته راوگه بن
تا بێته‌وه
ئامێزی نیشتیمان و
به سۆزی په‌نگ خواردوی
دوور وه‌ڵاتی
بۆ خاک و گه‌ل
خه‌ڵوه‌ت خانه ى خامۆش کراو
جارێکی تر
به جۆش و تين خاته‌وه
به‌ڵام به‌ڵام
له بری کۆترو هه ڵۆ
ئه‌وه‌ی بینرا
هه مووی قاژوو چه‌قڵ و ڕێوی بوو
له ژێر دروشم وناوی
نیشتیامان و
سه‌رۆکی ساخته‌دا
نیشتیمان وگه‌ل
کرابوونه کاڵای فرۆشتن،
که هاتمه‌وه
له‌من وابووهه ربه‌هاره
به‌لکه زێڕینه‌ی دوای باران
هێشتا وه‌ستاوه‌و دیاره
له‌من وابوو
ده‌شت و شاخ و کێڵگه
هێشتا سه‌وزو هێنده جوانن
خانه خوێوو ماڵی هه موانن
له‌من وابوو
ده‌نگی خوڕه‌ی
ئاوی روونی
کانی وڕووبار
هه واڵی ئاوه‌دانی
ئه‌دا به گوێیی
ڕییبوارانا
به‌ڵام به‌ڵام
ئه‌وه‌ی بینیم
به نوێژه بارانه
بۆدلۆپێ ئاو
روو له ئاسمان
سواڵ ئه‌کرێ.
که هاتمه‌وه
وام ئه‌زانی
باخ پریه‌تی
له گوڵ و خونچه‌ی تازه
بولبولیش له پاڵ گوڵا
مه‌ستانه به بێ وه‌ستان
هه رئه‌خوێنێ هه رئه‌خوێنێ
به‌ڵام به‌ڵام
له بری گوول و
گوڵه باخی به‌هاری
باخی هه راج کراوم بینی
بۆئه‌ولادی ...
تا ئه‌وه‌ی ماوه
له گیان ودیمه‌نی نیشتیمان
بکه‌نه قوربانی
ئاره‌زوه نه‌خۆشه‌کانیان
له بری بوڵبول و نه غمه‌ی
ده‌نگی ده‌ڵا ڵانی
هه راج که‌رم بیست
هه موو گوێکانیان
بێزار‌و ماندوکردبوو
تا دوا بستی
هه مووخاکی
شار‌و وه‌ڵات
له موزایه‌د خانه بفرۆشن ،
که هاتمه وه
له من وابوو
دارستان
چڕ تر‌و پڕ تر بوو
له سێبه‌ریا به چه‌ند سه‌عات
پیاده ڕۆیشتن هێشتا که‌مه
به گوێ گرتن
له ئاواز‌و جریوه‌ی
جۆره‌ها بالنده‌ی کێوی
نه غمه‌ی ژیان و تامی ژیان
له ناو روحا به سۆزه‌وه
سه‌ر له نوێ
نوێ ئه‌بێته‌وه
به‌ڵام به‌ڵام
ئه‌مه‌ی بینیم
دوژمن و به‌دفه‌رانى
ژیان و ژینگه
که گرفتارن به فۆبیای
هه رجوانیه‌ک له‌م وه‌ڵاته
ته‌وری تاوانیان خستۆته
ملی قه دی هه ردره‌ختیک و
خاکیان کردۆته
بیابانێ
مه‌رگه‌ساتێ
بۆ هه رچی بونه‌وه‌ره،
که هاتمه‌وه که هاتمه‌وه
چاوه‌ڕێ بووم
له ڕه‌شماڵی
خێلێکی کوێستان چی *
هه موو ماندووییم بشکێنم و
خه‌وێکی قوڵ وئارام
بم باته‌وه تا به‌یانی
ڕۆژێکی نوێ
به‌ڵام بینیم..
که به ڕاستی
وا که‌وتوومه
ناو هه واری
خاڵی خاڵی**
که هاتمه وه،
که هاتمه وه
جارێکی تز
بوومه کاروانچی
گه ڕاو و نه‌سره‌وته
به شوێن به‌هاریکی تر
باخ و دارستانیکی تر
ره شماڵ و هه وارێکی
ئاوه‌دانی تر
نیشتیمانێکی جوان تر‌و
رزگار کراو
گه‌لێکی ئازاد و ئاسوه‌ده‌دا،
بوومه خه‌م هه ڵگری
عشقێکی هه میشه‌یی
هاوته‌ریب له گه‌ڵ بوونما
تا خۆری ئارامی و داد
ئاشتی و یه‌کتر ویستن
تیا هه مییشه هه ڵاتوو بێ؛
که هاتمه وه که هاتمه‌وه
به گیان و‌دڵ
به هانای مه‌عشوق هاتمه‌وه و هاتمه‌وه
که هاتمه‌وه که هاتمه‌وه ..
...
* له گۆرانیه‌کی زیاد وه‌رگیراوه.. رۆژگارێکە..
**له نوسینیکی هیمن که ماملی به گۆرانی ده‌ری بریوه. هه واری خاڵی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست