کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و کوردایەتی لە چاوەڕوانی بارزانیدا

Wednesday, 09/06/2021, 0:43


پارتی خۆی بە خاوەنی خەونە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لەقەڵەم ئەداو بە ناوی بنیاتنانی دەوڵەتی کوردیەوە هەر ڕۆژەو بەبەرگێکەوە خۆیدەگۆڕێت و ژێر خانێکی لەرزۆکی بۆ بنیات ناوین ، ئەم کوردایەتییە موزەیەفەو خەمخۆرییەی پارتی بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانلەسەر پایەی تێکشکاندنی کەسایەتی مرۆڤ و گەوجاندنی میللەت و فەرهودکردنی سەروەت و سامانی ئەو میللەتە ڕاوەستاوە کارنامەکەیپارتی لە بواری کوردایەتیدا ئەوەیە لە ڕێگەی دروستکردنی ژینگەیەکی پڕ لەترس و تۆقاندن و برسێتی مرۆڤەکان بێدەنگ بن بۆ خۆشیان وڵاتفەرهود بکەن و ژێرخان و سەرخانی وڵات تاپۆبکەن، موچە نەدەن، بازاڕ و ژیان پەک بخەن لە پشتی هەموو ئەمانەوە ببنە چاوساغیداگیرکەران! 
گوتاری سەرەکی موزەیەفی مەسعود بارزانی و حیزبەکەی ئەوەیە کە ئەزمونەکەمان ساوایە و دوژمنان لەسەر سنوەەکانمانن و مەترسیلەسەر قەوارەکە هەیە ، لەپاڵ ئەم گوتارە موزەیەفانەدا دروشم بانگەشەی کوردایەتی و یەکڕیزی نێوماڵی کوردی بۆ ئەوەیە کە خەڵک بێدەنگبێت و کەس هیچ نەڵیت! ئامانجیشیان خۆدزینەوەو هەڵهاتن بووە لە بەرپرسیارەتی سیاسی و ئیداری کە ناتوانن خزمەتی هاوڵاتیان بکەن وڕێز لە کەرامەتی ئینسانەکان بگرن و حوکمڕانییەتیەکی تەندروست مومارەسە بکەن پێویستە ئەم دروشمە سواوەی مەسعود بارزانی وحیزبەکەی کۆتایی پێ بێت و کوردایەتی ڕاستەقینە بە پارتی سەرۆکەکەی ناکرێت کە سەرتاپای مێژویان تا ئەم ساتەوەختە بێنرخکردنی  مرۆڤ و بەها نیشتمانیەکان و هەژارکردنی هاوڵاتیان و گەندەڵستانیان بەرهەم هێناوە . 
لەدەرەوەی پارتیش هێزگەلێک هەن هێندە مایەپوچ و گۆشەگیر و پەراوێزخراون بە ناچاری دوای پارتی کەوتوون و شانۆگەرییەکی پوچگەرادەگێڕن ، ئەم هێزگەلە لەسەر گەورەکردنی مەسعود بارزانی خۆیان بنیات دەنێن و بارزانیشیان لە خۆیان لەو خەڵکە کردووەتە “ گۆدۆوئیستراغۆن “ ! ئەم هێزگەلە کاتێک لەگەڵ پارتیدا کۆدەبنەوە هیچیان نییە بۆ وتن جگە لە موجامەلەکردن و کاتێکیش لەگەڵ سەرۆکی پارتیداکۆدەبنەوە دەست و پێ سپین و چاوەڕێی قسە و بەیاننامە و بەڵێن و گوفتاری سەرۆکی پارتین ! ئەم هێزگەلانە هێندە مایەپوچن تەنانەتبارزانیش  منەتی پێیان نییە و جگە لە چەنەبازییەكی سۆشیال میدیا هیچی تر نین . 
ئەم هێزگەلە بەتاڵ و موفلیسانە هێندە بچوکبونەتەوە تەنانەت  ناتوانن مافەکانی خۆشیان لە کابینەکەی برا گەورەدا ! بەدەست بهێنن ! ئەمهێزگەلە لە چەپەوە بۆ ڕاست لە عەلمانییەوە بۆ ئیسلامی توشی نەخۆشی چاوەڕوانی بوون و دەیانەوێت لە چاوەڕوانی سەرۆکی پارتیدا بەبەڵێن و دیدارو بزە و گوفتاری سەرۆکی پارتی بزەو خەندە بکەوێتە سەر لێوەکانیان ، ئەم هێزگەلە نایانەوێت بزانن چاوەڕوانی چین و ئەمچاوەڕوانییە سودو بەرژەوەندی تێدایە بۆ خەڵک یان نەگبەتی و نەهامەتی ؟! چاوەڕوانی ئەم هێزگەلە بۆخۆی لوتکەی پوچگەراییەو لەوەبچوکترن کە  خەڵك ئومێدیان لەسەر هەڵبچنێت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە