پارتی و یه‌كێتی و په‌كه‌كه، چی بكه‌ن؟
Monday, 07/06/2021, 23:42
ئه‌م باره ترسناكه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك هه‌ستیارتره و له رۆخی چونه نێو قۆناغێكی گواستراوه‌ی زۆر سه‌ختداین له خه‌باتماندا. له مه‌ڕ ململانێكانی ناوچه‌كه و دوژمنان هه‌موو پیلانگێڕیه‌كیان له‌به‌رده‌سته و ئاماژه‌كان وا پێشان ده‌ده‌ن كه دوژمنان به نهێنی چه‌ن رێككه‌وتون و خاڵی هاوبه‌شی بیركردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شتێك له پێناو له‌ناوچونی ئه‌زمونی كوردستانی باشور به‌هه‌ر نرخێك بێت بخه‌نه گه‌ڕ. به‌دبه‌ختیه‌كه له‌وه‌دایه كه سه‌ركردایه‌تی كوردستانی باشور بێ ئاگایه وهه‌نگاو ده‌نێت و له دژایه‌تی یه‌كتر نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له مه‌حموی بێزه‌وان نیه و ته‌نها خه‌ریكی حزبایه‌تی ته‌سك و به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكه‌كانن.
كه پارتی و یه‌كێتی له ململانێدا بن، له لایه‌كه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و ده‌یه‌وێت پشتی ئه‌ویتر بدات به ئه‌رزدا، له لایه‌كی تره‌وه خه‌ریكی سازشن بۆ دوژمنان و به‌خۆیانیش بێ ئاگا له‌وه‌ی كه له گۆشه‌یه‌كی نه‌خوازراودا قه‌تیس كراون و له هه‌مولایه‌كه‌وه ده‌وره‌دراون و دوژمنان به هه‌موو بارێكدا زه‌فه‌ریان پێ بردون، كه‌چی ئه‌وان به ناچاری ته‌نها جێبه‌جێكه‌ری فه‌رمانه‌كانیانن و هیچیان پێناكرێت بۆده‌ربڕینی راوبۆچون و بریاری سه‌ربه‌خۆی خۆیان، به‌تایبه‌تی له رووی ده‌ست تێوه‌ردان و ئیستغلال كردنی خاڵه لاوازه‌كانیانه‌وه زه‌فه‌ریان پێبردوون و زیاتر له باری ئابووریه‌وه هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندون، له‌مه‌شدا ئه‌وه‌ی به ترسناكی بكه‌وێته‌وه ته‌نها خه‌ڵك زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت و هه‌ر خه‌لك باجه‌كه‌ی ده‌دات و له دواجاردا به هه‌ر لایه‌كدا بشكێته‌وه ئه‌وان وه‌ك به‌رزكی بانان لێی ده‌رده‌چن و ئاینده‌ی خۆیان و نه‌وه‌كانیشیان ده‌سته‌به‌ر كردووه..
ئه‌ولای هاوكێشه‌كه‌ش به‌كه‌كه‌یه، كه وه‌كو ئه‌سپێكی زینكراوی لغاودراو به ئاراسته‌یه‌كی راست و رێك و ره‌وان بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌ملا و ئه‌ولا بكات ڕاسته‌ڕێی گرتۆته به‌ر و ته‌نها به دیدگایه‌كی باكوریانه‌وه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ی راست بێت، ده‌بێت په‌كه‌كه‌ش ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره به وردی و جوانی له‌به‌رچاو بگرێت و به شێوه‌یه‌كی ستراتیجی هاوكێشه‌كان بخوێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت كاری بۆ بكات وا ره‌فتار بكات كه به‌هانه‌ی زیاتر نه‌دات به‌ده‌ست توركیاوه و ده‌ست پێشخه‌ری له هیچ شتێك‌دا نه‌كات و هۆكاری ئاڵۆزی زیاتری هه‌رێم نه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و ئه‌ویش له‌م كاته‌دا كێرڤی حزبایه‌تی ته‌سك كه‌م بكاته‌وه و چه‌ند ده‌توانێت قورسایی چالاكیه‌كانی هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت و له توانای خۆیدا بێت له‌م ماوه‌یه‌دا بیخاته نێو خاكی كوردستانی باكوور و توركیا و به هه‌مان شێوه‌ی كوردستانی باشوری دوای ئه‌نفال شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ری بكات و بۆ ماوه‌یه‌ك په‌نا بۆ په‌نادان و خۆشاردنه‌وه ببات و خۆی بپارێزێت بۆ كاتی شیاو، بۆ خه‌باتی هه‌مه‌جۆر. ئه‌وجا ده‌كرێت له كاتی رزگاربوون له‌م قه‌یرانه هه‌مه‌لایه‌ن و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئه‌م قۆناغه زۆر سه‌خته هه‌ناسه‌یه‌ك بدات و دواتر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زه‌مینه‌ی باشتر له پاش تێپه‌ربونی قۆناغه‌كه مه‌یسه‌ر بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به باشی رووبدات هه‌لی خه‌بات زۆرتر و فراوانتر و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن زیاتر ده‌بێت و ده‌كرێت له نێو یه‌كێك له ئه‌گه‌ره باشه‌كاندا وا بكه‌وێته‌وه بچنه نێو قۆناغێكی ئاسان و هه‌لی باشی فراهه‌مبوو بۆ رزگار بوون.
ئه‌و داواكاریانه‌ی له پارتی و یه‌كێتی مان هه‌یه، زۆرجار دووباره‌مان كردۆته‌وه و گوێ ناگرن و، كه‌س له‌وباوه‌ڕه‌دا نیه له‌م سیاسه‌ته‌یان زیاتر هیچی تر بكه‌ن و له بڕیاره سه‌رپێیانه‌كانیان پاشگه‌ر نابنه‌وه، بۆیه ئه‌وان ده‌خه‌ینه سه‌ر خوا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست