سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


چەندمان کوشت و چەندیان لێکوشتین، ئێستا وێرانترین

Saturday, 05/06/2021, 15:30


بە دڵنیایی هیچ کەسێک ژمارەی قوربانیەکانیان نازانن چەندە، چونکە ئامارێک بۆ کارەساتەکان نەکراوە، جگە لەوەی ئەو شەڕە بێویژدانیەی کە بەرپاکرا وەکو بازاڕی بازرگانییکردن بە خوێنی کوردەوە لەبەرژەوەندی پاوەنخوازاندا بوو، گوومانیش نیە کە هەژاریی خەڵک کە ئەو تاوانە بێسنوورە ئەنجامدرا، ئەنجامەکەشی هەر ئەوەیە کە هەموو تەم ومژی جیهان ناتوانێت بیشارێتەوە، چوونکە باری ژیانی گەلانی عێراق ئەمڕۆ پاش ئەو دەریا خوێنەی سەدان جار خراپتر و سەختترە، جگە لە وێرانکردنی سەربار و ژێرباری ئابووری، هەروەها وێرانکردنی سروشتی سەرجەم عێراق، لە هەمووشی ترسانکتر، بەرەو ووشککردنی سەرچاوە ئاوییەکان ڕووبارەکانیشی بەکانیاو زەلکاوەکانیەوە وشک و لیخن کردووە.
مێژوو سەلماندوویەتی کە شەڕ جگە لە وێرانە هیچی دیکەی بەرهەم نەهێناوە و ناشیهێنێت.
ئەوەی کە هەرگیز من بیرم ناچێتەوە، ڕۆژگارێک ساڵی ١٩٨١، 1- خۆم و ئەم هاوەڵانەم:
2- (شەهید حەمەی عەبە گورگە)
3- (کۆچکردو حسین حامی)
4- کۆچکردو مەلا مەجید.
5- شەهید عەبە سیارەیی
6- شەهید عەمار عەرەب
7- مام قادر فارس بانیخێڵانی کە هێشتا لە ژیاندا ماوە.
8- نەجم مام ئەولکەریم کە هێشتا لەژیاندا ماوە.
هەموو پێکەوە جێگە و ڕیگەی کەمینەکەی نێوان بانیخێڵان و قەترەمان پشکنی، چەند جار تاقیمان کردەوە، کە لە مودەڕەعەکەی کەلەبەردەم بانیخێلان دەوەستا، کە سەربازەکان لە مدەڕعەکەوە چەندیان پێدەچێت، چەند کەسن و چ جۆرە چەکكیان پێیە، بەکورتی بەیانیەکیان لە لێواری توونەکەی "باوە عەمرە"  بپسەمان بۆ دانان، کەوکوژی بۆیان دانیشتین، هەرکە لە مدەڕەعەکە دابەزین، بە دووربین تەماشامان کردن، تا نزیکەی ١٥ مەتر لە جێگای حەشارگەکەی ئێمەی پێشمەرگەی "حشع" ٨ کڵشینکۆف ٨ جار ٣٠ گوللەمان نا بە ٥ سەربازە قوڕبەسەرەوە، کە بە دوربین دەمانبینین هیچیان تەمەنیان نەدەگەیشتە٢٥ ساڵان، زۆربەداخەوە کەبەدەستی ئێمە شەهیدکران، ئای پەشیمانم،  کە چۆن ئێستا مەرگیان بۆتە مێردەزمەی شەوانم، مەرگیان ئەو ئازارەیە کە کۆتایی نایەت.
بۆیە لێرەوە پێشنیار دەکەم بۆ تێکۆشەرانی بەڕیزی پەکەکە، کە لەجیاتی ئەو جۆرە شەڕانە، لە شارەکان بەرپرسە باڵاکانی دوژمن دەست نیشان بکەن و بیان تۆپێنن، هەتا قوربانیەکانیش کەم بکرێتەوە، چونکە چ ئەستەبوڵ و چ ئەنقەرەش بە ملێۆنان کوردیان تێدایە، بۆیە دەتوانن ژیانیان بکەنە دۆزەخ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە