كاردانه‌وه‌ی ئه‌م جاره دواجاره
Thursday, 03/06/2021, 18:25
له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار و گفتوگۆی هه‌مه‌جۆر له ناوه‌ند و شوێنه گشتیه‌كان وته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی ماڵان ده‌رباره‌ی بابه‌تی ڕۆژ كه ئه‌ویش قه‌یرانی ئابووری و نه‌دانی موچه‌یه ده‌وروژێنرێت و سه‌رجه‌م گفتوگۆكان له نێو ئه‌و بازنه‌یه‌دا خول ده‌خواته‌وه و هه‌ر یه‌كه‌و وه‌ڵامی خۆی پێیه، به‌ڵام فاكته‌ری هاوبه‌ش و ڕێڕه‌وی گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجام لای زۆرینه، ئه‌م پرسیارانه دێنیته ئاراوه كه بریتین له:
- بۆچی خه‌لك تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م ناحه‌قیانه پشودرێژه و خۆی راگرتووه و به‌تایبه‌تی موچه‌خۆران تا ئه‌م ساته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌نواندوه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ده‌زانن هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌دان و دواخستنی موچه‌ی ئه‌م جاره به ڕه‌هایی به‌ده‌ست حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات خۆیانه نه‌ك نه‌بونی دراو و بودجه‌ی تایبه‌ت به موچه ؟
- بۆچی رۆشنبیران و رێكخراوه‌كان و خه‌ڵكی خه‌مخۆر كه‌متر خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌م قه‌یرانه ده‌ده‌ن و بێئومێدبون زیاتر باڵی به‌سه‌ریاندا كێشاوه و پێشوه‌خت قه‌ناعه‌تیان به‌وه‌یه كه قسه‌كردن بێ ده‌رئه‌نجام ده‌بێت؟
-بۆچی ئه‌وحزبانه‌ی له قۆناغه‌كانی پێشتردا تا ڕاده‌یه‌ك قسه‌ی خۆیان ده‌كرد و هه‌ندێك حه‌قیقه‌تیان ده‌رده‌خست و به نهێنیش بێت هه‌وادار و لایه‌نگرانیان راده‌سپارد قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، ئه‌م جاره ده‌ڵێیت خۆڵه‌مێشیان كراوه به‌سه‌ردا؟
- بۆچی هه‌موو لایه‌ك به‌ڕه‌هایی گه‌یشتون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گوێ ناگرێت و تلانه‌وه‌ی نه‌داران به ئازاری نه‌بونی و كه‌مده‌رامه‌تی و هه‌ژاریه‌وه به هه‌ڵپه‌ركێی ده‌بینێت و ده‌ڵێت با نه‌بوان له جیاتی نان بسكێت بخۆن؟
ئه‌وه‌ی له‌م جاره جیاوازه و هه‌موو شتیك لای خه‌ڵك به گشتی روون بۆته‌وه كه ته‌نانه‌ت زیاتر گومان له مێژووی شۆڕشه‌كانی پێشتر بكه‌ن و به شۆڕشی دانه‌نێن، بێباكی و خه‌مساردی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئؤپۆزسیۆنه كه به نوزه‌نوزێك و به ترسه‌وه قسه‌یك فڕی ده‌ده‌ن و هاوارێك به‌رده‌ده‌نه‌وه، لێڕه‌دا باس له موزایه‌ده به مه‌به‌ستی شه‌خسی و كاری پۆپۆلیستی به‌رده‌وامی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نێك له كاتی پێش هه‌ڵبژاردن ناكه‌م كه لای خه‌ڵك متمانه به‌وانیش نه‌ماوه.
بۆیه زۆر كه‌س گه‌یشتون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ڕقی یه‌نگخواردوی گه‌ل بته‌قێته‌وه، دواجار ده‌بێت و كه‌س ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نازانێت كه به كوێدا ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی و خودیی له ئاستی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا:
لێكدابڕان و ناكۆكی نێوخۆیی گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپه و هه‌ر هه‌ڵچونێك به ئاسانی كۆنتڕۆڵ ناكرێت و خه‌ڵكی حازربه‌ده‌ست زۆرن كه سواری شه‌پۆڵی ناڕازیان بن و ته‌ڕو وشك پێكه‌وه بسوتێنن و ئه‌گه‌ری داگیرساندنی شه‌ڕیش دوور نیه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی وحزبیه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان وا ده‌كات باوه‌ڕ نه‌كه‌یت شه‌ڕه‌كه به‌م ده‌سوده‌م نزیكانه رووبدات.
هیچ كاتێك خۆمه‌ڵاسدانی ده‌ستی ده‌ره‌كی و ده‌ست تێوه‌ردان ئه‌وه‌نده فراوان نه‌بوون و ده‌رگاكان ئه‌وه‌نده واڵانه‌بوون بۆ جێبه‌جێكردنی فرت و فێڵ و كاری به‌رده‌وامی دوژمنان له‌سه‌ر زه‌مینه سازی پێش داگیركاریی دوورمه‌ودا و نه‌هێشتنی ته‌نانه‌ت ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كورد بۆ كۆتاییهاتن به كیانی تایبه‌تیمان و هێنانه ئارای ئیمپراتۆریه‌ته خوێنمژه‌كانی ئه‌م و ئه‌وی خاوه‌ن مێژووی داگیركاری و زوڵم و سته‌می درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی گه‌لی كوردی سته‌مدیده‌ی ژێرده‌سته.
ئه‌وه‌ی واتلێدكات زیاتر هه‌ست به نزیكبونه‌وه‌ی قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر و ناخۆشتر بۆ خه‌ڵك بكه‌یت، خودی ئه‌وانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی پرسه‌كه ده‌زانن ئێستا گه‌یشتونه‌ته قه‌ناعه‌ت كه شكستیان هێناوه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی تروتفاق و زیاترین مه‌بله‌غی به‌ده‌ستهاتویی كاری گه‌نده‌ڵێان ده‌ده‌ن و له شوێنه تایبه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه توندی ده‌كه‌ن. بۆیه گریمانه‌ی روودانی ئاشبه‌تاڵ و فه‌وتانی ئه‌زمونه‌كه له هه‌موو جارێك زۆرتره و ئه‌وانه‌ی خۆیان به سه‌ركردایه‌تی ده‌زانن و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌یه خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیانن و له‌م قه‌یرانه قوڵه ئاڵۆزه و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه خۆیان لێ كردووه به نه‌بان و مێشیش میوانیان نیه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر به وردی له هاوكێشه‌كان بڕوانیت و لێكیان بده‌یته‌وه و زه‌مینه‌كه بخوێنێته‌وه له هه‌ردو لایه‌نی بابه‌تی و خودیه‌وه شیی بكه‌یته‌وه، له‌سه‌رئه‌نجامدا بێ دوودڵی ده‌گه‌یته قه‌ناعه‌تێك كه له رۆخی دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری له‌ناوبرد ن و قڕكردنداین، له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی خۆرسكانه و هاندانی خودی خۆمان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه به فریودان و فێلكردنیان له‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌زانه له‌دواجاردا ده‌ستی به به‌تاڵی له هه‌مبانه‌كه بێنێته ده‌ره‌وه و به ده‌ستی خۆمان خۆمان له‌ناوبه‌رین و چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشین و له‌عنه‌ت له خۆمان بكه‌ین. به‌لێ ئه‌گه‌ری له‌ناوچونی یه‌كجاره‌كی ئه‌م ئه‌زمونه له هه‌موو كاتێك نزیكتره ، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م جاره دواجاره هه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كوردی خه‌وتوو..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست