هەولێر بە دەست باندی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە دەناڵێنێت
Wednesday, 02/06/2021, 6:43
راده‌ی پیسخۆریی و دزیی و به‌رتیل وه‌رگرتن، هەروەها كاری ساخته‌كاری و ته‌زویراتی گۆرینی دۆسیه‌ی ئۆتۆمبیل بە ژماره‌ی عەلوج ، له‌لایه‌ن بانده‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه خه‌ڵكی هه‌ولێریان تووشی ده‌یان كیشه و قه‌یران كردووه، بۆیە کاروباری هیچ هاوڵاتیه‌ك به بی به‌رتیل و دیاری گران به‌ها به‌ڕێوه ناچێت.
لیوا هێرش به‌ڕێوەبه‌ری پیشووی هاتوچۆی هه‌ولێر، به ریگای هێمنی برای و بانده‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری، ئەمڕۆ بووه خاوه‌نی 10 ملیۆن دۆلار. عه‌مید دیداری گه‌وره دز و پیسخۆرەکەی پێشووی پاسپۆرت، كه ئیستا بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر، به هه‌مان ریگای بەڕێوەبەری پیشوو، خه‌ریكی فرۆشتنی مۆڵه‌تی سەیارە لیخۆڕین و، فرۆشتنی ژماره تایبەتەکانی ئۆتۆمبیلە، ئەویش به هاوكاری ئه‌فسه‌رە گه‌وره‌کانی وه‌ك عه‌مید غانم و عه‌مید رۆپیته‌ن و كۆنه به‌عسییه‌كان، هەروەها عه‌مید سیروان به‌رزنجی کە پیاوی پاراستن و بەڕێوەبەری به‌شی یاسایییە، ئەم باندە هیچ نرخێكیان بۆ بڕیار‌و یاساكانی هاتوچۆ نه‌هیشتۆته‌وه، ئەمڕۆ ده‌یان ئهفسەری ناو هاتوچۆی هه‌ولێر به‌و شێوەیە بوونه‌ته خاوه‌نی ڤیلا و شوقه و کێڵگە و كۆمپانیا، هۆتیل و قومارخانه.
بانده‌كانی وه‌زیری پێشووی ناوخۆی كه‌ریم سنجاری، له بیلالی سكرتیر و سادق مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زیر، سه‌دان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و پیسخۆرییان له ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌ریمدا هه‌یه، کە به بڕیاری نیچیره‌ڤان بارزانی هه‌مووی راگیراوه.
ئیستا به ئاشكرا گشت ده‌زگاكان به ده‌ست پاراستنهوهیه و ئەمانیش زۆرترین گه‌نده‌لی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حه‌مید سورچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست