راپۆرتێکی دوور و درێژ لە سەر نوری حه‌مه عه‌لی نووسراوە
Friday, 28/05/2021, 1:45
راپۆرتێكی نهێنی هه‌واڵگری میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك دژی ( نوری حه‌مه عه‌لی) به‌رپرسی ئه‌و میحوه‌ره ئاشكرابووه، كه تایبه‌ته به گه‌نده‌ڵیه‌كانی (نوری حه‌مه عه‌لی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژ ئاوایی كه‌ركوك
نوری حه‌مه عه‌لی له پاش دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی له به‌رپرسیاریتی میحوه‌ری رۆژ ئاوایی كه‌ركوك به‌رپرسیاریتی ئه‌و میحوه‌ره‌ی پیداراوه.
له یه‌كه‌م كاری‌دا به( 3) رۆژ نوری حه‌مه عه‌لی وه‌ك ئه‌وه‌ی له (حزبی حسك)ی كۆندا بیت، كه‌وته دزیی و تالانی و پاره خواردن..
1- لە راپۆرتەکەدا وا هاتووە، کە نوری حه‌مه عه‌لی( 120 ) هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی ئەو میحوه‌رە كه پاشه‌كه‌وت كرابوو، پاش كاك كه‌مال كه‌ركوكی به نهینی فرۆشتیهوه و پاره‌كه‌ی بۆ خۆی هەڵگرتووە، دوایش كه‌مال کەرکوی ئاگادار كرا و ئه‌ویش بروسكه‌ی بۆ مه‌سعود بارزانی لێداوە.
2- هه‌روه‌ها هه‌رچی نه‌سریه ئه‌فسه‌ران بوو، كه( 300 ) هه‌زار دینار بوو، پارەکەی لێیان بڕێوە و بۆ خۆی هه‌ڵگرتووە،، تا ئه‌وه‌ی لیوا فه‌یزوڵڵا مه‌نتك جێگری میحوه‌ر، به نوری وتوبوو كاك نوری ئه‌وه غه‌دره و نابیت كاری وه‌ها بكه‌یت!.
3- پاشان به یه‌ك بریاری ئاوی خواردنه‌وه‌ی سناعی ده‌به‌كان (ئاوی مه‌عده‌نی) راگرت و پێی گووتبوون ئاوی تانكه‌ر بخۆنه‌وه، به‌لام خۆی به پێچەوانەوە کاتێک پشکنینیان لە شوێنە تایبەتەکی کردبوو، بە كارتۆن ئاوی ده‌به و جۆره‌كانی شه‌ربه‌ت و میوه و چه‌ره‌زات له سه‌لاجه‌كه‌ی پر كردووه!.
4- مانگانه نوری حه‌مه عه‌لی خۆراكی وشه‌كه‌ی( 100 ) پیشمه‌رگه به‌ناوی پاسه‌وانه‌وه بۆ ماله‌كه‌ی خۆی دەبات و، دزی له نانی ئەو چەکدار و پاسەوانانە کردووە.
5- میزانیه‌ی میحوه‌ر به‌ناوی وه‌سلی چاكردن و كرینی پێداویستی، به ساخته پر ده‌كاته‌وه‌و، ته‌نها لە سه‌دا( 20) ده‌داته لیواكانی سنووری میحوهرهكهو، سه‌دا( 80 )بۆ خۆی ده‌دزیت..
6- له‌و رۆژه‌ی نوری هاتووه ( 3 ) جار ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك و فیشه‌ك و هاوكاری بۆ پیشمه‌رگه هاتووه، یه‌ك جار( 30) فیشه‌كی داوه‌ته پیشمه‌رگه و، دوایین زانیاری هه‌یه له ریگه‌ی شۆرش و كۆرشی كوریه‌وه، به عه‌له سووری قاچاخچی چه‌ك فرۆش له كه‌سنه‌زان فرۆشتویەتهوه!.
7- نوری حه‌مه عه‌لی له پیش راپه‌رین له ناو حزبی سۆشیالیست ، حیمایه‌ی تایبه‌تی تامینی ژنی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بووه. ئیستا خاوەنی دوو ژن و رەوەیەک منداڵە. وەکو خۆی بە گوڵتەوە باسی کردووە، کە مەسرەفی ماڵ و منداڵ گرانە و زۆری دەوێت.
8- ئیستاش مووچه‌ی( 50) پیشمه‌رگه‌ی بندیوار ده‌دزیت ، تا ئه‌وه‌ی ( 3) جار راپۆرتی له‌سه‌ر دراوه، كه مووچه‌ی( 15 ) پاسه‌وانی خۆی بۆ( 8) مانگ دزیوە..
9- نوری (100) دۆنم زه‌وی له سنووری پردی به (100) ده‌فته‌ر دۆلار كریوه!
10- نوری خاوه‌نی( 50 ) پارچه زه‌وییه له هه‌ولێر ، پارەی ئەو هەموو موڵکانە وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە دەکاتە( 70 ) ملیۆن دۆلار لەگەڵ هۆتیل و كۆمپانیا و بازار و مه‌زره‌عه و خانووی كۆشكی سپییه كهتەنیا تێچوونی ئەو کۆشکە (4) ملیۆن دۆلاری تێچووه له هه‌ولێر
هێمن هه‌ولێری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست