کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاك ده‌كرێت؟

Wednesday, 26/05/2021, 1:07


له‌ گفتوگۆیه‌كی زۆر گرنگ وپڕ به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ زانایه‌كی جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوداری سیاسی و زمانزان و پر له‌ زانیاری نهێنی و ئاشكرا و كارا له‌ بواری پلانی رێكخستنه‌وه‌ی رێڕه‌وی باری ژیانی  دانیشتوانی سه‌ر زه‌مین به‌گشتی و تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاگادار له‌ وه‌ی له‌ ژووره‌ نهێنیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، گه‌یشتمه‌ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ خه‌لكانه‌ مه‌به‌ستیانه‌ زۆر كه‌س ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامانه‌ بێت و هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ جۆرێكی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و زانیاریه‌ پێویسته‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی خۆیان  پێی ده‌ده‌ن و له‌ لێكه‌وته‌ی لاوه‌كی رۆژانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ به‌رده‌وامانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ جیهانیانه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌. 

جا ده‌رباره‌ی كورده‌ حه‌یاته‌كه‌ی خۆم كه‌ وه‌كو دڵۆپێك له‌ نێو به‌حرێكدا ته‌ماشای ده‌كه‌ن، من به‌م شێوه‌یه‌ تێگه‌یشتم. باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێك مابێت له‌ میله‌ته‌كه‌ی خۆمان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ گرنگانه‌ی جیهان له‌وه‌ یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حزبانه‌ی كوردستان گه‌یشتونه‌ته‌ كۆتایی تاریكی تونه‌كه‌ و توانای ده‌رچونیان نیه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نها كات به‌ڕێكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌،  خۆیان ئاگادار بن یان وه‌كو كرده‌وه‌كانیان ده‌یسه‌لمێنێت له‌مه‌ش بێ ئاگان كه‌ چه‌قیوی قوڕ و لیته‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌م بارودۆخه‌ی خۆیان بزانن و نه‌یانه‌وێت چاكی بكه‌ن و به‌رده‌وامن ئه‌وا یان دڵسۆز نین و پرسه‌كه‌مان به‌ تڕوهات له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و هه‌مو شتێكیان به‌ هه‌وه‌نته‌ گرتووه‌ و ته‌نها خه‌ڵكی داماو باجه‌كه‌ی ده‌دات، یان به‌خۆیان نازانن چی ده‌كه‌ن و میله‌تیان گه‌یاندۆته‌ كوێ، ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان  زۆر موصیبه‌ته‌ و چاره‌ڕه‌شی كوردانه‌ كه‌ ئاوا خه‌ڵكی ده‌ستی گرتۆته‌ سه‌ر موقه‌ده‌رات و ژیانی میله‌تێكی بێ پشتوپه‌نادا، یان نازانن و بۆ چه‌واشه‌كاری وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ ده‌یزانن و كار بۆ چاكی و چاكسازی ده‌كه‌ن. به‌ڵام كه‌ هێزه‌ جیهانیه‌كان وا هێشتونی، ته‌نها له‌به‌ر پێویستی بوونیانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌به‌ر هاوكێشه‌ گرنگه‌كه‌ی لای ئه‌وان له‌م كاته‌دا و تا كاتێكی نادیار.‌

ده‌بێت پرسیاره‌ گرنگه‌ رووه‌ و تاكوته‌رای خه‌مخۆران و خه‌ڵكه‌ پاك و زانانكه‌ بكرێت كه‌ دوره‌په‌رێزن و بارودۆخی خودیی خۆیان و  بابه‌تیی كوردستان وای كردووه‌ كه‌ له‌ په‌راوێز بن، ئایا چاك ده‌بێت یان رۆژانه‌  و وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌شته‌كیه‌كانی بیابانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی زیاتر به‌ره‌و دواوه‌ ده‌چین؟یان ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ بین؟ یان ده‌بێت به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌و خه‌ڵكانه‌ پشودرێژانه‌ ده‌ست به‌كار بن و وه‌كو كونكردنی شاخێك به‌ گوڕوتین و به‌وزه‌وه‌ كار بكه‌ن و بێهوده‌ نه‌بن؟

دیاره‌ پاش گه‌یشتن به‌حه‌قیقه‌تی ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان یان ئه‌م حزبانه‌ی كه‌ زه‌مان و هیلاكی خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش و فرتو فێڵ و فریودانی خه‌ڵكی چه‌واشه‌كار وای ڵیكردوون وه‌ك به‌رزكی بانان له‌و ده‌رئه‌نجامه‌ كاره‌ستابارانه‌ی ده‌ستی هه‌ڵه‌ و نه‌زانی و فیعلی خۆیان ده‌ربازبوون.

ئه‌وه‌ی روونه‌ ئێستا جۆری خه‌بات و هه‌وڵی گۆڕان و فشار و كاری سیاسی گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا هاتووه‌ هیچ لایه‌ك ناتوانێت خۆی لێ لادات و به‌ ریتمی ده‌یه‌كانی پێشتر خه‌بات بكات. فه‌رمانڕه‌وایانیش به‌شێوه‌یه‌ك ناچارن ملكه‌چ بن كه‌ ناتوانن خۆیان له‌ كاریگه‌ری ره‌فتاری مۆدێرنه‌ و خه‌باتی ه‌سه‌رده‌مانه‌ی جیهانی قوتاركه‌ن ئه‌گینا به‌ زه‌روره‌ت ده‌كه‌ونه‌ په‌راوێزه‌وه‌  ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ و بزوتنه‌وه‌یه‌كی خه‌باتگێڕی سه‌ر ساحه‌كه‌ش نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ و به‌ شیوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌وان كاریگه‌ریان نامێنێت. بۆیه‌:

ته‌نها به‌ پێی كات و هاتنه‌ ئارای زه‌مینه‌ سازی گۆڕانكاری به‌ پێی گۆڕینی بارودۆخه‌كه‌ سه‌رجه‌م جومگه‌ پێویسته‌كانی كاری سیاسی و پێویستیه‌كانی گۆڕان به‌ خۆڕسكانه‌ دیته‌دی و خه‌باتی سه‌رده‌مانه‌ چێ ده‌بێت و ته‌نها عه‌قڵمه‌ندان ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێڕن و ببنه‌ پێشڕه‌و و پێشه‌وای بزوتنه‌وه‌ هه‌مه‌چۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریه‌كه‌ی  و ته‌نانه‌ت گۆڕینی خودیه‌كی تاكی كورد، ئه‌مه‌ واقعێكه‌ و بیری قووڵ و هه‌ست به‌ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له‌ ئارادایه‌ له‌ جیهان ئه‌وه‌مان به‌ جوانی بۆ روون ده‌كاته‌وه‌ ( له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵك ئه‌مه‌ به‌ شتێكی خه‌یاڵی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن). به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ لێكبدرێته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌و عه‌قله‌ ژیره‌ پێویستانه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌و پلانه‌ ستراتیجیه‌ جیهانیانه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ژووره‌ نهێنیه‌كان ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ جیهانیه‌كانه‌ پرۆگرامی بۆ داده‌نرێت و هه‌موو پێگه‌یه‌كی جیهان ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیاریكراو قۆناغی خۆی ده‌وێت . ئه‌وه‌ی دڵی جیهانه‌ كه‌ خۆش به‌ختانه‌ كوردستان له‌ چه‌قه‌كه‌یه‌تی پێشوه‌خته‌ ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك پێویسته‌ بیزانێت كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی حه‌تمیه‌ و ته‌نها پشودرێژی ده‌وێت و هه‌مووان پێكه‌وه‌ له‌ كاتی تایبه‌تی خۆیدا ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاومان  روونه‌ و رۆژانه‌ هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین كه‌ ناوه‌ندی گؤرانكاری جیهانی به‌رده‌وامه‌ له‌ جێیه‌جێكردنی پلانی خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مانه‌ و ته‌نها زامنكردنی زه‌مینه‌ی له‌بار ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ وجێبه‌جێكار خه‌ڵكی خۆجێتین . بۆیه‌ وه‌كو خۆم له‌وباوه‌ڕه‌ نیم كه‌ به‌ده‌ستی خودی و نێوخۆیی گۆڕانێكی ڕیشه‌یی بكرێت، به‌ڵام چه‌ند كاتی ده‌وێت و چۆن ده‌كرێت ئه‌وا لای من دیار نیه‌ به‌ڵام، له‌مه‌شدا یه‌قینم كه‌ گۆڕانكاری له‌قازانجی گه‌لی كورد و گه‌لانی سته‌مدیده‌ی ناوچه‌كه‌ حه‌تمیه‌ و نه‌وه‌كانی داهاتوو سودی لێ ده‌بینن . له‌وانه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بزانن ئه‌وان له‌م ماوه‌ دوورودرێژه‌دا چه‌ند له‌ گۆێی گادا نوستون.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە