ڕۆچون لە سێکسدا یان بەزۆر باکردن!؟
Monday, 24/05/2021, 9:15
لەو بابەتەدا، من وەک واعیزەکانی دین قسەلەسەر سێکس ناکەم. باس لە بەکارهێنانی سێکسە بۆ گومڕاکردنی کۆمەڵگاو، دروستکردنی فەنتازیا و، سێکساویکردنی خەیاڵ و بیرکردنەوە.
یان بەزمانێکی بازاڕی بڵێم هەوڵی بەدڕەوشتکردنی کۆمەڵگا دەدرێت، بەدڕەوشت بەو واتایە ئیدی تاک هەموو سەرنجی لەسەر سێکس بێت. ..
بابەتی سێکس ببێتە ئامانج بەجۆرێک تاک کەسایەتی خۆی لەڕێگەی ڕادەی بەدەستخستنی سێکس بپێوێت! یان ببێتە ئەو زۆربایەی کە لە لەژندا تەنها لایەنی سێکس ببینێت و چاوی بەهەرژنێک بکەوێت هەوڵی بەدەستهێنانی بدات.
یان بەختەوەری لە زۆرترین پەیوەندی سێکسی ببینێت، یان وا لە تاک بکرێت پەیوەندی سێکسی دروستبکات بەبێ ئەشق .
ئاشکرایە ئەوەی زۆر بەجدی ئیش لەسەر بابەتی سێکس دەکات، میدیای پارتییە بە هەموو جۆرەکانیەوە . ئەم سێکساویکردنەی بیرکردنەوە ،هەردو ڕەگەز دەگرێتەوە سیاسەتی بابیر لەگەڵ بکەنەوە گەلیان بیردەچێتەوە.
میدیای پارتی کە لەڕاستیدا میت ئاڕاستەی دەکات لە ڕادەبەدەر کار لەسەر بەزۆرباکردن دەکات. لەلایەک سێکساویکردنی بیرکردنەوە، لەلایەکیتر هاندانی لاوان و مێرمنداڵان بۆ زمانێکی بازاڕی لەڕێی هونەری بەناو کۆمیدیاوە . بۆنمونە بەرنامەیەکیان هەیە بەناوی بەزمی بەزم لەو بەرنامەیەدا کە ئەسلەن کۆمیدیا نییە گاڵتەجاری و خۆسوککردنە، لەناو زۆربەی قسەکاندا کۆدی قسەی قۆڕ و سێکسی دەدۆزیتەوە و ئاشکرایە.
لەهەواڵەکانی ڕوداو کە خەڵکێکی زۆر تامەزرۆی قسە سێکسیەکانی شاهۆ ئەمین ، هەروەها زمانە بازاڕیەکەی ،بەکورتی لەتەواوی میدیای پارتی بابەتی سێکس و قسەی قۆڕ زۆرکاری لەسەردەکرێت .
هەموو ئامانجەکەش ئەوەیە تاکەکان شوناسی خۆیان لەڕێی سێکس و دەستخستنی سێکس دیاریبکەن، دیارە مەسەلەی زەقکردنەوەی سێکس بەگشتی لەدونیای سەرمایەداریشدا باوە،بەڵام لەکۆمەڵگەی ئێمەدا کاریگەریەکانی خراپترن ، تا کۆمەڵگایەکیتر. ئەجێندایەکی دەرەکی لەپشت ئەو میدیا سێکساویە هەیە،کە بێگومان میتی تورکە ،بەڕێوەبەری ڕاستەقینەی میدیای پارتی میتە
کۆمەڵگەی باشور لەدۆخێکی نالەباردایە ، کار لەسەر کۆمەڵگا دەکرێت، تا بکەوێتە دۆخێک کە دەتوانین ناوی بنێین بنەچەی چێژ،هەڵبەت مەبەستمان ئەوە نییە ئەمە دۆخێکی سروشتی کۆمەڵگا بێت،بەڵکو دۆخێکی داسەپاوە کار لەسەر ئەوەدەکرێت کە تاکێک دروستبکەن تەنها بیرلەسێکس بکاتەوە .
فرۆید لە تیۆرەکەیدا ئەم بنەچەیە ،بنەچەی چێژ،بە غەریزە ئاژەڵیەکان دادەنێت ،ئەگەر مناڵێک بێنینە بەرچاو کە لەقۆناغێکی تەمەندا کە هێشتا واقیعی نەناسیوەو سەرەنجامی کارەکانی نازانێت و زیادەڕەوی دەکات لە خواردن،یاریکردن و، خێرایی بەدەستهێنان و... چونکە مناڵ لەو قۆناغەدا هێشتا ناتوانێت بیرلەداهاتوو بکاتەوە ،ناشتوانێت لۆژیکی بێت و لە لۆژیک تێناگات،تا تۆ هەرچەند بڵێی خواردنی شەکر خراپە ئەو هەردەیخوات،لەباشترین دۆخدا فێڵدەکات و بەدزیەوە دەیخوات،وەک مناڵ توانا و ئیرادەی دواخستنی چێژەکانی نییە و لەخەمی ئایندەی خۆیدا نیە،وە بەئاسانیش دەخەڵەتێت و ...تاد . ئەو میدیایە دەیەوێت تاک سەرقاڵی سێکس بێت و بیرلە داهاتو نەکاتەوە،دەیەوێت کۆمەڵگا بخاتە دۆخێکی نائەقڵانی و چێژپەرستی ،چونکە مرۆڤ وەک تاک تا غەریزە بەئەقڵانی نەکات پێش ناکەوێت! کۆمەڵگەش لەتاکەکان پێکدێت. کاتێک تاک تەنها بەدوای پێداویستیە ژیانیەکان دەکەوێت وەک زۆربا باوەڕی بەهیچ نییە جگە لەخواردن و سێکس کردن ،ئیدی هەرتاکێک لەئاستی خۆیەوە سەرقاڵی تێرکردنی حەزەکانی دەبێت. وە لەوشتانە دوردەکەوێتەوە کە دەبنە ڕێگر هەتا بەهاکانیش.
لە ئێستادا سیاسەتێک پەیڕەودەکرێت لەسەر گەنج و لاو لەسەر کۆمەڵگا بەگشتی،سیاسەتی بە ئاژەڵکردنی مرۆڤ و ڕۆچواندنی لە چێژەکاندا ،بەتایبەتیش بابەتی سێکس، لە ڕێگای سایت و تیڤی ،پەیج وکچە مۆدێل، فیلمی تورکی و تاد...
ئەمە وادەکات تەواوی وزەی تاکەکان لە م بابەتانە دا سەرف بێت و، سێکس ببێتە بابەتێکی فەنتازی و ببێتە ئامانج.
وەک وتم ئێمە قسەمان لەسەر سێکس نییە وەک لایەنێکی بایۆلۆژی و پێویست،قسەمان لەسەر ساختەکردن زێدە واقیعە ، نیشاندان و گەورەکردنی سێکسە لەپێناو بچوککردنەوەی هەموو شتەکانیتر .
دیاردەی لاسایکردنەوە لەکچان و کوڕاندا بەشێوەیەکی زەق پەرەی سەندووە، وەک ڕیش هێشتنەوە لەسەرشێوازی ئەکتەرەکان،بەتایبەت تورکەکان،هەروەها لای کچان تەجمیل و زەقکردنەوەی لایەنی سێکسی و... ئەم سێکساویکردنەی خەیاڵ،ئەم بچوککردنەوەیەی ژیان لە سێکس و جوانیدا، هەم بۆلادانی سەرنجی تاکی کوردە لەسەر خەمە گشتیەکان و لێکدابڕانیان،بەجۆرێک هەرتاکەو لەدۆڵێک دەژیت!
ئامانج لەم زەقکردنەوەیەی سێکس ئەوەیە:
یەکەم: "گۆڕینی سەرنجی تاکەکان لەشتانێکەوە کەئارەزوی دەکەن بۆشتانێک کە داڕێژەرانی پیلانی سێکساویکردن ئارەزوی دەکەن." واتا لەجیاتی ئەوەی تاک بیر لە خەمەگشتیەکان بکاتەوە بیر لە ڕوبەڕوبەڕوبونەوەی ناعەدالەتی بکاتەوە، بیر لە سێکس بکاتەوە
دووەم: بۆئەوەی ئیتر تاک جڵەوی ئارەزوەکانی بەرهەڵدات و بە پێی بناغەی پاڵنەرە ئاژەڵیەکان بجوڵێتەوە و بەختەوەری تەنها لە دەستڕاگەیشتن بەسێکسدا بدۆزێتەوە.
سێیەم:چەکێکی کاریگەرە بۆلادانی سەرنج ی گەنجان لەسەر خۆڕۆشنبیرکردن و بیرکردنەوە لەچارەسەر و گۆڕینی واقیع،ونەمانی ڕۆحی قوربانیدان ،چونکە ڕۆچو ن لەئارەزوەکاندا پرەنسیپی قوربانی دان لەناودەبات. ئەمەش وادەکات کۆمەڵگە لەبەرامبەر دەسەڵات لاوازبێت.
چوارەم : بەدیهێنانی خود لە سێکسدا کورت دەکرێتەوە،واتا تاکێک چەندە پەیوەندی سۆزداری هەبێت،ئەوەندە بەختەوەرە.
دیارە سێکس وەک ڕەمەک هەیەو نکۆڵی لێناکرێت .بەڵام زەقکردنەوەی سێکس کارلەسەرکردنی بەوەی بکرێتە ئامانج و خەیاڵی مرۆڤ داگیربکات کارەساتە.ئەو ئەجێندایەی لەپشت بەزۆرباکردن یان سێکساویکردنی خەیاڵە بۆ یەک مەبەستە ،ئەویش ئەوەیە کە ئیدی لەوکۆمەڵگایەدا سمتی گەورە زیاتر مرۆڤ ڕابکێشێت تابیری گەورە. زۆربا پاڵەوانی ڕۆمانی زۆربایە. ئەو لەزۆرشوێنی ڕۆمانەکەدا دەڵێت: ژن تەنها سێکسی لەپیاو دەوێت . ئینجا خاتونێک لە ڕوداو وتارێکی نوسیوە لەژێرناونیشانی کورد دژە زۆربایە !
لای زۆربا ژیان بریتییە لەسەماو ڕابواردن.بەڵام ئاخۆ ئەگەر تاکەکان هەمویان خەریکی سەماو ڕابواردن بن کۆمەڵگا هەڵناوەشێتەوە. فرۆید پێی وایە بناغەی شارستانیەت بە ئەقڵانیکردنی غەریزەکانە .واتا تەنها ئەوکاتە کۆمەڵگا پێشدەکەوێت کە تاکەکان ئامانجی تریان هەبێت جگە لە تێرکردنی غەریزەکان و هاوکات کۆنتڕۆڵکردنیشیان. یاخود دواخستنی چێژەکان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست