دایەلۆگێک لە نێوان (ئەلف) و (بێ)دا لەسەر بەهلەوان" و دزەکان
Monday, 24/05/2021, 9:10
ا) ئایا ده‌زانی یاری جومباز له‌سه‌ر گوریس چییه ؟
ب) چییه؟
ا) گوریسێكی درێژ له‌مسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر به حه‌وادا" هه‌ڵده‌واسن و یاریزانی جومبازه‌كه به‌سه‌ر گوریسه‌كه‌دا ده‌ڕوات.
ا) دزه‌كانیش ئه‌و كاته به خه‌ڵكه داماوه‌كه ده‌ڵێن، ته‌ماشای سه‌ره‌وه بكه‌ن، سه‌یری جومبازه‌كه (به‌هله‌وانه‌كه) بكه‌ن، تاكو ئه‌و خه‌ڵكه داماوه سه‌یری سه‌ره‌وه بكه‌ن و دزه‌كانیش جزدانی گیرفانی خه‌ڵكه‌كە بدزن.
ا) به‌ڵام ئه‌مجاره یاریه‌كه گه‌وره‌تره.
ا) یه‌كێك گوریسی به‌هله‌وانه‌كه ده‌پچڕێنێت و، به‌هله‌وانه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی. خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو بەسه‌ر به‌هله‌وانه‌كه‌وە كۆده‌بنه‌وه و ده‌ڵێن، به‌هه‌له‌وانه‌كه مرد .. به‌هله‌وانه‌كه مرد.
ا) ئه‌مجاره نه‌خشه و پلانی دزه‌كان، دزینی ماڵی خه‌ڵكه‌كه‌یه له جیاتی گیرفانیان. ئینجا هه‌موو گه‌ره‌كه‌كه ده‌دزن.. شاره‌كه ده‌دزن پاشان وڵاته‌كه هه‌مووی ده‌دزن.
ب) واته، به‌هله‌وان و دزه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدان؟
ا) به‌ڵێ به‌و شێوه‌یه‌یه.
ا) ته‌نانه‌ت به‌هله‌وانه‌كه‌ش نازانێت دزه‌كان كێن، چونكه بۆی هه‌یە ته‌نها به‌چاوی به‌ستراوه‌وه به‌سه‌ر گوریسه‌كه‌دا بڕوات
کۆتایی دایەلۆگەکە
به‌هله‌وانه‌كان هه‌ندێك جار ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دێن له راگەیاندنی حیزبه‌كانه‌وه، خه‌ڵك و ڕای گشتی سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌یارییه‌كه‌وه: به‌كێشەیە‌كی لاوه‌كی و ناسه‌ره‌كیی و ناگرنگه‌وه، یان دێن ته‌ركیز و سه‌رنجی خه‌ڵك دوور ده‌خه‌نه‌وه له‌و شوێنه‌ی كه دزه‌كان دزی لێوە ده‌كه‌ن.
دزه‌كانیش هه‌ندێكجار ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه سوود له‌و سه‌رقاڵیه‌ی خه‌ڵك به‌شتی ناگرنگ و ناسه‌ره‌كیه‌وه وه‌رده‌گرن و، به‌و هۆیه‌وه به‌رده‌وامی به دزیكردنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. ئینجا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هله‌وانه‌كان به‌خۆیان بزانن، دزه‌كان كه هه‌ستیان به‌وه‌كرد به‌هله‌وانه‌كانیان به مردوویی سوودیی زیاتریان پێده‌گه‌یه‌نن، بێ دوودڵی وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكرا ده‌یانمرێنن.
(٭) بەهلەوان: ئەکرۆبات، تەنافباز، جومباز
.(٭) حەوا: هەوا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست