کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەفسەرێکی راکردووی دەستی داعش بزانە ئەمرۆ خەریکی چییە!

Saturday, 22/05/2021, 22:34


لیوا روكن حه‌ماده‌ بڕی( 100) ده‌فته‌ر دۆلار، واته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاری داوه‌، به‌ سیروان بارزانی تا له‌ شوێنی لیوا شیركۆ وه‌ك فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور بۆ ناوچه‌ی یه‌ك دایبنێت.
لیوا حه‌ماده‌ دزه‌ییی ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی کە له‌ شه‌ری داعش له‌ گوێر به‌ ئاشكرا هه‌ڵهات، لەگەڵ خۆیدا ده‌یان چه‌ك و  ئۆتۆمبیلی دزی ،  خۆی گه‌یانده‌ شوێنێك تا چه‌واشه‌كاری بكات.
ئیستا لیوا حه‌ماده‌ دزه‌یی دوو گەندەڵی گه‌ورەی لێ ئاشكرابوو:
یه‌كه‌م:
پاره‌یه‌كی زۆر بۆ نوژه‌نكردنه‌وه‌ی چیشتخانه‌ی ناو لیوا دابینكرابوو له‌ به‌غداده‌وه‌، به‌لام له‌ جیاتی بدرێته‌ كۆمپانیایه‌ك، خۆی وەکو بەڵێندەرێک کەوتە چاککردنی و هەندێک شتی سادە و ساکاری بە بڕێک پارەی کەم لە ناو چێشتخانەکەدا کرد، بەمە وەکو سەرچاوەیەکی نزیک لە کاررمەندانی فەرماندە و چێشتخانەکە رایان گەیاند، کەوا 3 چاره‌كی بودجه‌ی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌كه‌ی به‌ نهینی یه‌كی زۆر بۆ خۆی برد.پارەیەکی زۆری  له‌ داهاتی كۆكراوه‌ی خۆراكی پۆلیسه‌كان و، فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ چه‌ند كۆمپانیاییكی خۆراك به‌نهێنی کردووە.
دووەم:
هه‌روه‌ها حه‌ماده‌ دزه‌یی دوو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی له‌ دبس كردۆته‌وه‌، تایبه‌ت به‌ جگه‌ره‌ی مارلیبۆرو، زیاتر له‌ 50 پۆلیس له‌ كارگه‌كه‌ی كارده‌كه‌ن به‌ بێ موچه‌. حه‌ماده‌ بۆ ژنه‌كه‌ی 7 كیلۆ زیرو دوو تاقم ئه‌لماسی بۆ كڕیوە.
خوێنەری بەڕێز... رەنگە ئەم کەسە لەلای هەندێکتان  نەناسراو بێت و ناوی زۆر نەبێت، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیریی و هەوالانە پەردە لەسەر ئەوە هەڵدەماڵێت، کە تا هەموو بزانن، گەندەڵی و پیسخۆری و خیانەت گەیشتۆتە چ ئاستێک، لە داهاتوودا ئەو دەسەڵاتە کە رما و هەڵوەشایەوە بزانن سەرچاوەکەی لە کوێوە بووە و هۆکارەکەشی چی بووە، با بۆ داهاتووش ئەم رووداوانە تۆمار بکرێن.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە