مه‌سعود بارزانی کاری لیژنه‌یه‌ك راده‌گرێت
Saturday, 22/05/2021, 16:03
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ری دژ به داعش دوو چه‌ك له جۆری (میلان)ی ئه‌لمانی دیار نامێنیت، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هه‌رای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست ببێت، بەڵام دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە ئاشکرا دەبێت کە یه‌كێک لەو چەکانە له‌لایه‌ن (سیهاد بارزانی) برای مه‌سعود بارزانی و چەکدارێکی پارتی پیاوی خۆیان به‌ناوی(مه‌حمود) فرشراون، لەمەدا راویژكارانی ئه‌ڵمانی زانیاریان پی ده‌گات ، راسته‌و خۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه ، داوای دوو چه‌كه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وانیش لیژنه‌یه‌ك پیك دینن، بۆیان ئاشكرا ده‌بیت كه برایه‌كی مه‌سعود بارزانی له نیو ئه‌و دزیه‌دایه، مه‌سعود بارزانی كاتیك به‌وه ده‌زانیت، له ریگه‌ی عه‌تۆ زیباری راویژكاری بارزانییه‌وه، شه‌خسی مه‌سعود بارزانی ئاگادار ده‌كریته‌وه، ئه‌ویش دەڵێت كاری لیژنه‌كه رابگرن و بۆ خۆمی جیبهیلن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگری زیره‌ڤانی نزیك له (قادر چاوشین) جیگری هه‌والگری زیره‌ڤانی، ئه‌و هه‌واله‌ی پشت راست كردۆته‌وه و، رایگه‌یاندووه بارزانی ریگری كردووه، له ئیجرائه‌ت كردن.
شایانی باسە یه‌ك گولله‌ی چه‌كی میلان به (10000) هه‌زاردۆلاره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست