لێدوانه‌كه‌ى جنین بلاس خارت چۆن تفسیر بكه‌ن؟
Friday, 21/05/2021, 22:16
ئه‌وه‌ى جنین بلاسخارت دركاندى هه‌روا له خۆڕانیه تاوه‌كو كۆلكه سیاسیه‌كان گوته‌نى حیسابی بۆنه‌كرێت و بڵێن دربڕینێكى عاتیفیه، ئه‌وه‌ى ئه‌و نوێنه‌ره‌ى ی‌و ئێن وتى له‌و كۆنفرانسه دا ئه‌و مه‌سیجه هه‌ر له خۆڕانیه كه‌سی سیاسی ده‌بێت دوربین و شاره‌زا بێت تێبگات له‌و مه‌سیجه ده‌نا وه‌ك عه‌یب و عاره‌كه‌ى ڕیفراندۆمى لێدێت كه كه‌س گوێی نه‌گرت له‌نامه‌كه‌ى تیلیره‌یسن .
هه‌ر به فشه یان ده‌زانى كه چی له‌ناكاو خه‌ریك بو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌و نیه له‌ده‌ستى بده‌ن كار گه‌یشت به‌وه‌ى سه‌رۆك نێردرایه ماڵه‌وه هه‌ر چه‌نده ئه‌وان فێرن تۆپینى خۆیان‌و زیانى ساحێبیان ده‌وێت ئاماده‌ن ده‌ستى داگیر كه‌ر بگرن بیهێنن بۆ كوشتن و خاپور كردنى نه ك كوردستان بگره هه‌مو عیراق.
مێژووى 31 ئاب و 16 ئۆكتۆ به‌ر پێمان ده‌ڵێت ئه‌مانه خۆیان به‌میوانیش نازانن له‌كوردستان نه‌وه‌ك ساحێب و مه‌ر جه‌ع ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى دونیاى غه‌رب چاك مێشك‌و بیركردنه‌وه‌ى تاكى كوردی تێگه‌شتون وه ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه مان له‌ته‌كدا ده‌كه‌ن باشترین نمونه كتێبه‌كه‌ى پۆڵبریمه‌ره وه‌ك ته‌مسیله‌كه‌ى جه‌نابی موفه‌تیش پۆڵبریمه‌ریش له‌و كتێبه‌دا ده‌ورى نامه‌كه‌ى جه‌نابی م‌و فه‌تیش ده‌بینێت جوان وه‌سفی ئه‌م سیاسیانه‌ى كورد ده‌كات .
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو له‌چه‌ندین وێستگه‌ى گرنگ دا نوخبه‌ى سیاسی ئاگادار كراون له كه‌مو كوڕی و نادادى له حوكمدا به‌ڵام چونكه ساویلكه‌ی و عه‌قڵی خێڵه‌كى حوكمى هه‌بوه نه‌یان توانى وه تێی بپه‌ڕێنن ئه‌و نوخبه سیاسیه فه‌رمان ڕه‌وایه بێگوێ و جاهیل و ده‌مار گیر‌و ناڕۆشنبیر بون ئه‌و هه‌له مان له‌ده‌ست داوه به هۆكارى ئه‌وه‌ى نوخبه‌ی سیاسی ته‌نها بیریان له پاره‌و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندى شخسی كردوه‌ته‌وه گلاون ئیتر هه‌ستانه‌وه‌یان مه‌حاڵ بوه بۆنمونه ئاش به‌تاڵی 1974 ،31 ئاب ،16 ئۆكتۆبه‌ر , ده‌یان وێستگه‌ى تر كاتێك چونه‌ته سه‌ر ئه‌سپی سه‌رشێتى ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندى شخسی چاوى كوێر كردون هه‌ر به‌دواى پله‌و پۆسته‌وه بون ده‌بینین چۆن گلاون تلاون دۆڕاون ، ده ئیتر به‌س نیه ئه‌م گلان‌و تلانو دۆڕانه بۆ؟بۆ په‌ند له‌مێژوو وه‌ر ناگرن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست