کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر هه‌رێم ببێته‌ زیندانێكی گه‌وره‌

Tuesday, 11/05/2021, 23:46


1-
بۆچی  هیچ دادوه‌رێك ده‌نگی نه‌كرد 

كاتێك سه‌رۆكی حكومه‌ت پێش دادگاو دادوه‌ر كه‌وت و وتی ئه‌وانه‌ی گیراون له‌ سه‌ر جاسوسی بووه‌ ، چۆن ده‌كرێت ئه‌مه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردان حساب نه‌كرێت ، چۆن ده‌بێت یه‌كێك له‌ بانگكراوه‌كان بۆ به‌رده‌م دادگا سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌بێت تا به‌ڵگه‌كانی بخاته‌ به‌رده‌م دادوه‌ره‌كان ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ نه‌بوو چی ، كه‌واته‌ چۆن دادگای پیاچوونه‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی ، ئێمه‌ كاتی خۆی كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی راگه‌یه‌نرا له‌ وتارێكا وتمان هیوادارین نه‌بێته‌ حكومه‌تێكی پۆلیسی ، یه‌كێك له‌ سیمادیاره‌كانی حكومه‌تی پۆلیسی پێش بڕیاری دادگا كه‌وتنه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌یارین ، یان ئه‌و به‌ نه‌یاریان ده‌زانێ‌ .

2-
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سه‌ر شێروان چی بوو 

شێروان شێروانی به‌ خێزانه‌كه‌ی یان پارێزه‌ره‌كانی ، یان هه‌ركه‌سێكی وتبێت ، وترا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌ ، خۆ ده‌بێت دادگای پیاچونه‌وه‌ راستی یان ناڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ بسه‌لمێنێت ، ئایا دادوه‌ره‌كان كه‌سیان به‌ دوادا چونیان بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ كرد ، ئایا هه‌ر شێروان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێكرابوو یان ئه‌وانی تریش ، چۆن ده‌كرێت بابه‌تێكی ئاوا گرنگ و مه‌ترسیدار دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ بكرێت .

3- 
قسه‌ لای ژماره‌ یه‌كه‌ نه‌ك سفر 

ئه‌گه‌ر پارتی له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێم خۆی كردوه‌ به‌ یه‌ك و ئه‌وانی دوای ئه‌و دێن هه‌موو حزبه‌كان رۆڵی سفر ده‌بینن، ئه‌وا له‌ ناو خودی پارتیشدا سه‌رۆكی پارتی یه‌كه‌ و ده‌كرێ‌ مه‌سرور بارزانی  یه‌كی بچوكتر بێت و ئیتر ئه‌وانی تر هه‌موو سفرن ، كه‌واته‌ ژماره‌ش بن به‌ ڕووتی بایه‌خێكی ئه‌و تۆیان نیه‌ ، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ چه‌ند هه‌ڵوێستێكی رابردویدا له‌ ناو حكومه‌تیش هه‌مان هه‌نگاوی ناوه‌ خۆی یه‌كه‌و ئه‌وانی تر سفر ، بۆیه‌ ده‌كرێت رۆژی هه‌ینیش به‌یان به‌ناوی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ربكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه‌ ژماره‌ پێویسته‌ خۆتان قوتار بكه‌ن ، ئه‌مه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌ كه‌ هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش ببێته‌ سفر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە