کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەی قونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر

Friday, 07/05/2021, 3:22


بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان

ڕۆژی 06/05/2021 

سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دژ بە ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد ، ئەمڕۆ 06/05 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:
بڕیاری دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنووسان شیروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گودهار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەید و ئەروان عیسا محەمەد لە هەولێر بۆ ئێمە جێی داخە. پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری دادگای یەکەم دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ لە لایەن دادگای تەمیزەوە استێعاب ناکرێت.
بەپێی چاودێرانی باوەڕپێکراو، ئەو ڕێکاریانەی لە دادگای یەکەمدا گیراونەتە بەر کەموکورتییەکی گەورەوەی تیابووە، بۆ نمونە گیراوەکان بەگوێرەی پێویست پەیوەندیان نەبووە بە پارێزەرەکانیانەوە، نیگەرانی تایبەتی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە ماوەی زیندانیکردنیاندا لە ژێر ئەشکەنجەدان و فشاردا دانیان بە تۆمەتەکاندا ناوە. 
هەروەها هەردوو دادگاش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردووە. بۆیە دەرکردنی بڕیارەکە خێرا لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ئاماژەیەکی نیگەرانیە سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا. 
ئێمە داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە دەسەڵاتی خۆی بۆ پێدانی لێبوردنی گشتی بەکاربهێنێت.
هەروەها زۆر نیگەرانین لە ئاماژەکردن بە هەبوونی پەیوەندی نێوان هەندێک لە تۆمەتباران لەگەڵ کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر، کە لە ڕوونکردنەوەکەی حوکمی دادگای تەمیزدا ئاماژەی پێکراوە. 
ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی دیپلۆماتەکان لە ئاستی جیهاندا وە ئەمەش لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی چالاکدا دەگونجێت ، کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش گرنگی بەو جۆرە کارە دەدات. 
ئەو ئاماژەکردنەی لە ڕوونکردنەوەکەی حوکمی دادگای تەمیزدا هاتووە کارەکانی کونسوڵگەری گشتی بەتاوان دەژمێرێت ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نزیک و دۆستانەیە کە ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە مێژە هەیەتی و و دەیهەوێت لە داهاتووشدا هەیبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە