کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی هێرشە رەشی گەڕانەوە بۆ ئاسایش

Thursday, 06/05/2021, 19:03


دوای دوو ساڵ لادانی عه‌مید( هێرشه‌ ره‌ش) به‌پرسی جوڵانه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌سه‌ر تاوانی گه‌نده‌ڵی و شه‌راكه‌تی باندێكی بۆری كونكه‌ری نه‌وت و قاچاخچێتی نه‌وت دزین،  ئه‌مرۆ به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی هێرشه‌ ره‌ش بۆ (حركاتی) ئاسایشی هه‌ولێر گێڕدرایه‌وه‌، به‌لام به‌ پله‌ی جێگری دووه‌می به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر.
به‌ پێ سه‌رچاوه‌یەکی نزیک له‌ (لیهات بارزانی) ئەوە زانراوه‌، كه‌ هێرشه‌ ره‌ش هۆشداری دابووه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ مەسعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی هەروەها وه‌یسی بارزانی، ئه‌گه‌ر نه‌یگیرنه‌وه‌ شوینه‌كه‌ی خۆی ، ئه‌وا هه‌موو نهێنی قاچاخچیتی نه‌وت بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كات.
نه‌قیب دارا برای سادق مزوری ئاشكرای كردووه‌، كه‌ بارزانی بۆ بێده‌نگ كردنی هێرشه‌ ره‌ش به‌ پله‌كه‌ی خۆی و پۆستێكی نوێ، ناوبراوی گێراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر.
شایانی باسه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌عه‌مید (بارزان قه‌ساب) برای نه‌وزاد هادی  پارێزگاری پێشووتری هه‌ولێر، كه‌ ئه‌ویش دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی 300 لاپه‌ریه‌ له‌ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێم و، مقه‌ده‌م هه‌ڵمه‌ت و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌شدری ئه‌و خیانه‌تیان كردبوو، به‌ڵام هێرشه‌ ره‌ش بووه‌ قوربانی یه‌كه‌می ناو به‌رپرسانی ئاسایش و سه‌ربازی پارتی له‌ هه‌ولێر.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە