چیرۆكی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر!
Tuesday, 04/05/2021, 1:56
له مانگی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی گشتی پارتی له هه‌ولێر، به بریاری نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی، مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی گشتی هه‌لكه‌وت زاهیر راوێژكاری هونه‌ری مه‌سرۆر بارزانی ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆچی ده‌ستگیر كرا؟
4 رۆژ پیش ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌لكه‌وت، گرته‌یه‌كی ڤیدۆی رووتی عه‌تۆ زیباری برای بابه‌كر زیباری و راوێژكارسه‌ربازی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل كچه عه‌ره‌بێكدا بلاو كرایه‌وه، بەمە هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێبكه‌ویته‌وه و، ئابروو چونێكی گه‌وره به‌سه‌ر زیبارییه‌كان و خودی مه‌سعود بارزانی دروست کرد. رەنگە کەسی ئاسایی و خوێنەری ئەم هەوالە پێی وابێت لەو شێوە هەواڵ و زانیاری و ڤیدیۆیانە هەر وا بەسەر بنەماڵەی بارزانییدا دەڕوات و گوێی نادەنێت. تا رادەیەک راستە، بەڵام لەناو خۆیاندا بێنە و بردەی زۆری بۆ دەکەن و لەسەر یەکتر دەبێتە ماڵ و ئابڕوی یەکتری پێ دەبەن.دوای ئه‌وه‌ی گرته ڤیدۆیه‌كه ته‌واوی سۆشیال میدیای ته‌نیەوه، بۆیە به بریاری مه‌سعود بارزانی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كچه عه‌ره‌به و ئه‌و كه‌سه كرا كه له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بووبه كه‌فیلی داخڵ بوونی ئه‌و كچه.
شایانی باسە نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی ناوی هه‌لكه‌وت زاهیری هینابوو، كه ئه‌و سه‌ره‌ك باندی هینانی کچانی لەشفرۆش و ئه‌و كچه عه‌ره‌ب بووه.
دواتر له كاتی لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌لكه‌وت زاهیر، بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر له ئاساییش گشتی مایەوە و، به‌دواداچوون بۆ كامیراكانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر کرا، دەرکەوت كه هه‌لكه‌وت زاهیر له‌و رۆژه‌دا سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌كردووه، به‌لام دوو رۆژ پێش ئه‌وه پیشوازی له 4 ئافره‌تی تری عه‌ره‌ب كردووه، كه له لوبنانه‌وه بۆ مالی خه‌سره‌و گۆران و شیخ بارزانی بارزانی كوری لوقمان بارزانی هینرابوون.
دواتر ئاشكرابوو كه (كامه‌ران) ناوێك براكه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ده‌رمانه له هه‌ولیر به‌ریگه‌ی ئه‌وه‌وه، ئه‌و كچه عه‌ره‌به بۆ به‌رپرسانی پاراستن و سه‌ربازی بنه‌ماله‌ی بارزانی هینرابوون.
دووه‌م كه‌سایه‌تی كه‌وتۆته ناو داوی شاجوانه‌كه‌ی تونس، نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی بووه و، ئه‌مه 7 جاره نیهاد بارزانی، ده‌كه‌ویته ناو باندی له‌شفرۆشه‌كانه‌وه و کە زۆربەیان هەڵکەوت زاهیر دەستی لە هێنانیاندا هەیە، بەتایبەتی گرته‌ی ڤیدیۆ به ده‌نگ و ره‌نگی له‌سه‌ر بلاو ده‌كریته‌وه،
بۆ زانیارییتان له‌و رۆژه‌وه نیهاد بارزانی هه‌ولێری به‌جیهیشتووه، ئیستا له ئه‌لمانیا لای دلشاد بارزانی برای گیرساوەتەوە، چونکە مەسعود بارزانی زۆر لێی توڕە بووە، پێی وتووە لەبەر چاوم لاچۆ.
كچه عه‌ره‌بەكه كێ بووه؟
به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك كچه عه‌ره‌به‌كه یه‌كیكە له شاژنەجوانه‌كانی ولاتی تونس، به 20 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هینراوه‌ته هه‌ولێر چەند ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵیدا رایانبواردووە، دوای ئەوە چەند بەرپرسێکی پارتیی و پاراستنیش هاوبەشییان کردووە
وەکو ئاگاداریین، کەوا ئاسایشی گشتی بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ كامه‌رانیان له‌گه‌ل 8 گه‌نجی تری هه‌ولێرییان ده‌ستگیر كردبوو،، كه هەموویان نزیك بوون له ته‌داره‌كاتی هینانی ئه‌و شاجوانه‌ی تونس بۆ هه‌ولێر.
به‌پی زانیاریه‌كان له ئاسایشه‌وه دزه‌ی كردووه، ئه‌و كچه عه‌ره‌به به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نهینی و ته‌كنیكی كامیرای له جانتاكه‌ی كه‌پس كردووه، له‌گه‌ل 12 به‌رپرسی پارتی و پاراستن و زیباری و بارزانیه‌كان رایبواردووه‌و، گرته‌ی هه‌موویانی تۆماركردووە، به‌لام ته‌نها گرته‌ی عه‌تۆ زیباری راویژكاری سه‌ربازی بارزانی بلاو كرایەوە، بۆیە به‌په‌له له ریگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر بۆ به‌غداد، ئەوسا بۆ تونس گه‌راوه‌ته‌وه!
كه‌سێكی نزیك له ده‌زگای پاراستن ئاشكرای كرد، ئه‌و كچه عه‌ره‌به له بالیۆزخانه‌ی تونس له به‌غداد سكالای تۆمار كردووه، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌ستریژی كراوه‌ته سه‌ر، ئەمەش بۆ فشارخستنە سەر پارتیی و بارزانی تا بە بڕێک پارەی زۆر رزای بکەن، هەرچەندە تا ئیستا دووجار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تونس نامه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردووه، به‌لام فواد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئابرووی مه‌سعود بارزانی و پارتی نەچێت ئه‌و دۆسیه‌ی به داخراوی تا ئیستا هیشتۆته‌وه.
چاوەڕوانی هەواڵی تازە بن
هاوكار سه‌لاحه‌دین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست