ئیدعای ئازادییه‌ك بكه‌یت كه به سه‌مای گه‌نجێك بله‌رزێت!
Saturday, 01/05/2021, 22:17
له چاوێكی سیاسیه‌وه ته‌ماشای ئازادی ده‌كه‌یت، هه‌میشه ئایدیۆلۆجی و فكر و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تێك و بینه‌رێكی خاوه‌ن ئامانج بۆ ئازادی لێی ده‌ڕوانیت نه‌ك تێگه‌یشتن له خودی ئازادی به چه‌مكه پر واتا گشتیه‌كه‌ی. ئه‌وه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی فه‌لسه‌فیانه‌وه وردبیته‌وه، هه‌زار و یه‌ك واتای بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدا ده‌بێت و به پێی كات و شوێن ره‌نگه‌كانی ده‌گۆڕدرێت و واتاكه‌ی ئاڵۆگۆڕی به‌سه‌ردا دێت یان بۆی ده‌هێنرێت. له زه‌مینه‌ه دواكه‌وتووه‌كان، له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئازادی به ئه‌خلاق وئایین و په‌روه‌رده و بۆچونی ته‌سكه‌وه گرێ ده‌درێت و چه‌مكه‌كه له جه‌وهه‌ری خۆی پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م بواره‌كان خاڵی هاوبه‌شی خوێندنه‌وه‌ی ئازادی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وشێوه‌ی پاشخانی كه‌سی تێگه‌یشتوو له ناوه‌ڕۆك و ماكی ئازادی تێده‌كه‌وێت.
له‌م ڕۆژانه‌دا له كوردستان ئازادی درایه به‌ر نه‌شته‌ری زۆرێك له خه‌ڵكی قسه‌زلی ته‌سك بین خۆ ده‌رخه‌ر له لایه‌ك و خه‌ڵكی هاندراوی حزب و جۆره‌ها بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتوی هه‌ڵگری زوخاوی نیشته‌نی مێژووی دوور‌و نزیكی كوردستان له لایه‌كی تروه‌وه.
ئه‌م شێوه قسه‌وباسانه به‌رده‌وام دوباره ده‌بنه‌وه و هه‌ر جارێك له‌سه‌ر بابه‌تی جیاوازی ده‌ركه‌وته‌ی قوناغێك و به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌ك یان روداوێكی كتوپڕی خۆڕسكانه بێت یان ده‌ستكرد و پلان بۆ دارێژراوی ده‌ستی جۆره‌ها خه‌ڵك یان لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی و پر مه‌به‌ست بێت دوباره ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه چه‌ندین قسه و ره‌فتاری دوفاقیانه ده‌بینیت، كه‌سێك به سه‌رزاره‌كی باوه‌ڕی به‌ئازادیه به‌ڵام ده‌یبه‌ستێته‌وه به كلتور و دابونه‌ریت و مه‌رجی بێ بنه‌ما؛ واته له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌تاڵی ده‌كاته‌وه. ئه‌ویتر وا ده‌ریده‌خات باوه‌ری ره‌های پێی هه‌یه به‌ڵام پیاده‌كردنی ته‌نها له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كه‌سوكار و خه‌ڵكی نزیكی خۆی بێت و و دووربێت له هه‌ر شتێك كاریگه‌ری له‌سه‌رخۆی و ده‌وروبه‌ری هه‌بێت، له‌ولاوه خه‌ڵكانێك ده‌یكه‌نه دروشمی شه‌و و رۆژی خۆیان به‌ڵام به مه‌رجێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌دات. كه‌چی خه‌ڵكانێك به كرده‌یی به خودی ئازادی گه‌وره‌ترین گابه‌ردی زل به ئازادی‌دا ده‌ده‌ن و به قووڵی برینداری ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یكوژن.
ئا به‌و شێوه‌یه ده‌توانیت باس له سه‌رجه‌م ئازادیه‌كان له كوردستان به تایبه‌تی بكه‌یت، سیاسی بێت یان فكری یان فه‌لسه‌فی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان رۆشنبیری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. دیاره لێره‌دا باس له پایه‌كانی سه‌قامگیری و به‌رجه‌سته‌بونی ئازادی له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان ناكه‌م كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه‌ی كردووه.
له‌م رۆژانه‌دا سه‌مای دو گه‌نجی خوێن گه‌رممان له‌سلێمانی بینی، جیا له‌وه‌ی چۆن بووه و ئایا به رێكه‌وت یان پلان بۆ داڕیژراو بێت یان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی بێت، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان شتی زۆری بۆ ده‌رخستین و له هه‌مووش گرنگتر به روونی گوشاره‌ی فكری گشتی خه‌ڵك و بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێستی كه‌س و لایه‌نه‌كان ده‌ركه‌وت وله سه‌روی هه‌مووش تێكه‌ڵاوبونی به‌رژه‌وه‌نده‌یه جۆربه‌جۆره‌كان بوو له‌گه‌ڵ بابه‌تی زه‌قكراو كه هه‌میشه زیانی به سه‌رجه‌م پرسه‌كان داوه.
به كورتی، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان یه‌كلایی بووه‌وه ئه‌وه‌یه تا ئێستا ئازادی وه‌ك خۆی لای تاكی كورد به سه‌رجه‌م پشتخانه‌كانه‌وه هه‌رس نه‌كراوه و هه‌ریه‌كه و به شێوه‌یه‌ك لێی تێگه‌یشتووه. له هه‌مووی گرنگتر بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه؛ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون بووه‌وه كه موماره‌سه‌كردنی ئازادی وه‌كو جواندنه‌وه‌ی دروشمێكی بریقه‌داری كه‌س و لایه‌نێك نیه‌و به دروشم بازی نابێت به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی درێژ خایه‌نه و زه‌مینه‌سازی بۆتێگه‌یشتنی به په‌روه‌رده و عه‌قڵیه‌ت و پشتخانی پته‌وی خۆی ده‌بێت و كورد له سه‌ره‌تایدایه و پێشوه‌خت پێویستی به لادانی ئه‌و ته‌گه‌ره مێژوویانه‌یه له‌مێشكی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه نیشتووه و پیرۆز كراوه و باوه‌ڕیان پێیه، ئه‌ویش كه‌لتوری بێگانه‌ی هاورده‌كراو بۆی دروست كردوون و به زۆر و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن سه‌پاندونی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست