کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوڕۆی پەرلەمان

Thursday, 29/04/2021, 23:38


* یەکێتی و گۆڕان ھێندە بێ دەسەڵات بوون تا ئاستی گوناح و مایەی زگ پێ سووتان و گاڵتە پێکردنی خەڵک.


پارتی خۆی چاک دەزانێ چی دەگوزەرێ و چی دەکات، یەکێتی و گۆڕانە دەیانەوێ خۆیان لەگێلی بدەن و شتەکان لنگاو قووچ تێبگەن.
ئەوەی لای پارتی بایەخی نەبێ و پێی زیاد بێت پەرلەمانە و ھەندێک کادیری سواوی خۆی تێپەستایە چ ئەوانەی لەڕابردوو جاش و بەعسی بوون یان ئەوانەی لەکوڕ و کچ و نەوەکان و باکگڕاوندی وانن.
ئەوەی تریشی بە ئاوارەکانی دوای سی و یەکی ئاب موتوربە کردوون، کە لەزمان درێژی مەعلانن و کار لەسەر بێ حورمەت کردنی بەرامبەرەکانیان دەکەن تا ئەو ئاستەی ئەگەر وەک خۆشیان لێ نەکەن ئەوا بێزار و قێزەوەن و بێ دەسەڵاتیان دەکەن لەبەردەم خەڵکی خۆیان و دەشیان کەنە مایەی گاڵتە پێکردن و بێدەسەڵات لای خەڵکی خۆشیان.
لەبەر ئەوەی بەناو پەرلەمان لە ھەولێر ھەر لەدروست بوونی و لەدانانی ڕەسمەگەورەکەی مەلا مستەفا بارزانی و ھەوڵە نەزۆکەکانی ئەودەمی جەلال تاڵەبانی بۆ دانانی ڕەسمی شێخ مەحمود لەبەرامبەر رەسمەکەی وان و دواتر دانانی زێرەڤانی و ئاسایشی تایبەتی خۆیان بۆ کۆنترۆل کردنی تەواوی بینا و دەورو بەرەکەی و زوو تریش گێڕانەوەی یوسف موحەمەد بەکۆمەڵێک پارێز بەندی و حەصانەی پەرلەمانی لە پردێ و ھەر کەسێکیان بوێ ھەر لەناو ھۆڵی کۆبوونەوە شاپتڕێنی دەکەن.
ڕوونە حەصانەی پەرلەمانی لای پارتی نایخوا وەک ئەو دختۆرە گووناحەی نەوەی نوێ سەری چەندەم جارە لە بەردەرگای پەرلەمان لەجادەی شێستی ناھێڵن پێ بنێتە حەوشەکەی و ئەو ژنە بێدەسەڵاتە ھیچ لەدەست نەھاتووەی یەکێتی کەسەرۆکی ئەوێیە.
زۆر جاران لەبێ دەسەڵاتی و ماستاو سارکردنەوەی بۆ ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی وەک ھێڤی داری پیاو لەبەردەم تەلەڤزیۆنی لەئیحراجیان تک تک ئارەقەی شەرمەزاری دەکات.
ڕوونە پارتی ئیشی بەپەرلەمان نیە و کاری وی لە جێیەکی دیە کە ناوی ھەرێم و مەرجەع و حکومەتی ھەولێرێیە و یەک دەققەش ئیشی بەرژەوەندیەکانی لەوێ نەوەستایە و ئەوەی مەبەستی بێ بێ سڵەمینەوە و بێ شەرم کردن و بێ ئیحراجی بە زیادەوە لێرە و لەبەغداو لەگەڵ تورکیاش دەیکاو حیسابی ھیچ شتێکیش بۆبەرامبەرەکەی ناکات و لەمێژە کەری خۆی بەستایتەوە و پڕۆژەی دوورخایەنیان لەگەڵ تورکیای ھەیە.
ئەو لەمێژە ئەوەی بەگوێی ھەموو لایەک چرپاندیە. ئەوە سلێمانیە بە ھەموو یەکێتی و گۆڕان لێی تێناگەن.
تازە جارێکی تر پارسەنگی ھێز لەکوردستان لەبەرامبەر پارتی ڕاست نابێتەوە و لەو دوو ساڵەی ڕابردووی ھاوسەرۆکەکانی یەکێتی لە کوڕ و برازاکانی تاڵەبانی سەلماندیان نازانن سیاسەت بکەن و مراھیقی سیاسین. 
ھێندەش چەند بارەی تەھدیدی سیاسەتی سەربەخۆی سلێمانی و چۆڵ کردنی پەرلەمانیان کرد، پارتی ترسی لێیان شکا.
چونکە لەزووەوە تاڵەبانی باوک و نەوشێروان کاریان لەسەر پەرش و بڵاوی ئاییندەی ئەوبەشەی سیاسەتی سلێمانی کرد.
باجی تێکچوونی ھاوسەنگی سیاسی کوردستانیش خەڵک دەیدەنەوە کە ھەموو سنووری سەوز دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوانەی لە ھەولێر و بادینان ھاوتەریب وەک پارتی بیرناکەنەوە.
پارتی بە ئاشکرا وەک دەرھێنەرێک ئەوەندی سیناریۆی سەماو تەروایحی بۆ دەسەڵاتی سلێمانی ھەرلەناو سلێمانی بۆ دروست کردوون ھەموویانی کردۆتە سینەما بێ ئەوەی پێ بزانن تەنیا ماوە ئاوێنەکەیان بداتە دەست.
ئەگەر ھەموو جارێ پارتی ئاشبەتاڵی کردبێ ئەوجارەیان ڕوونە یەکێتی و گۆڕان ئاشبەتاڵیان پێ دەکرێت.
ئەوانی تر وەک فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان ھی وەی نین پل لێدانی کیبۆردیشیان لێ سەرف کەیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە