کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێمن موکریانی و ستێرک تیڤی و ئاریەن تیڤی!

Tuesday, 27/04/2021, 10:53


هیچ گومانم لەوەدانییە ئەو خزمەتەی ستێرک تیڤی وئاریەن تیڤی بە سیاسەت ورێزمان وڕێنووس وکولتورەئەدەب ومێژووی گەلەکەمان دەکەن،خزمەتێکی سەردەمیانەو شۆڕشگێڕانەیە.لەبەرئەوەی من وەک شەخسیی خۆم شآنازیی بەو دوودامودەزگایەدەکەم وپێیان سەربڵندم.بەڵام مەرج ئەوە نییە کە نابێ رەخنەیان لێ بگێری وکەموکورتیان نەبێ.من رەخنە لە هەبوونی ئەو دوومێدیایە ناگرم بەڵام رەخنەم لە تاقمێک بەرپرس وچالاکوانی ئەو راگەیاندنەیە.ئەو کەسانەی کە لەو دوو دەزگایەدا خەریکی کاروتێکۆشآنن وژیانی خۆیان لەوڕێگایەدا رتەرخانکردوە خاوەنی جەوهەریی بەنرخی شۆڕشگێڕین وکۆمەڵگا دەبێ رێزیان لێ بگرێ.
یەکێک لە ئەرکەکانی ئەودووراگەیاندنە یادەوەریی وبیرهێنانەوەی کەسانی شۆڕشگێڕوناوداری کوردە.لە ساڵوەگەریی لەدایکبوون وکۆچی دوایی ئەو کەسانەدابۆ ئەوەی چین وتوێژیی کۆمەڵگارێزیان لێبگرێ ولە بیریان نەکا،لە کاتی خۆیدا بە بەشداریی کەسانی ئاکادیمیک وپسپۆڕوشآرەزالە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستداشڕۆڤە وشیکاریان لە سەرکاروخەباتیان بکرێ وخاڵی لاوازوبە هێزیی خەباتکاران وتێکۆشەرانی نەتەوەکەمان لە شەن بدرێ.ساڵهای زۆر تامەزرۆم کە ستێرک تیڤی یان ئاریەن تیڤی بۆ جاڕێکیش بووبایە ئەو ئەرکەی وەئەستۆ گرتبایە وئەو مافەی دابایە ئەدیب و پایەبەرزیی نەتەوەییمان مامۆستا هێمن موکریانی.
مامۆستا هێمن،دووجۆر نەیاری هەبووە.یەکیان داگیرکاری کوردستانە کە لە خامەی مامۆستاهێمن دەترسا وبە مافی خۆی دەزانی بۆ لە ناوبردنی وچوک کردنەوەی هێمن پەنا بۆ هەررێبازێک بەرێ.نەیاری دووهەمی مامۆستای خامە رەنگین لە جینسیی خۆی بووە،ئەویش هاوسەنگەرو هاوخەبات وهاورەگەز وهاوزمانی خۆی بووە.کە لە چەنگ ئەو کەسانە ژانی ناسۆریی جودایی چێژتووە.ئەوەی دووژمن دەگەڵ هێمنی کردو،کەمتر بوولەوەی کە هاوحیزبیەکانی خۆی دەگەڵیان کرد.دووژمن پێی نەدەگووت:جاشە پیرە وسەرقافڵەی جاشآن!بەڵام چەند کەسێک لە سەرۆک وبەرۆکی کوردوهاوحیزبیی خۆی ئەوپێناسەیە ناشیریان پێدا،کە شآیانی خۆیانە.

هێمن وژێ،کاف

هێمنی کوردپەروەرلە تافی گەنجیەتیدابڕیاری داکە حوکمە دەبێ کوردستان یەک پارچە بێ وکورد بەئازادی تێیدابژی،بۆیە داییم باغی بە پەرزینی ئاوێتە هۆنراوەکانی خۆی کردوە وسنوری دەستکردی بەزاندوە.بە دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لە شاری مهاباد وەک ئەندامێکی بە ئەمەگ کاروچالاکیی نواندوە تا مردنێش هیچکات ئەو ڕێبازەی لە بیرنەکردوە.بەڵام ساتوسەودای قڕێژی ناونەتەوەیی لە ڕێگای کەسایەتیەکی وەک قازی محەممەد ژێ،کافیان، تواندەوە وبە فیتی باقرئۆف دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان حیزبی دێمۆکڕاتیان لە سەر دەستی دانیان وگووتیان بڕۆن وەدووی تڕاویلکە ی خودموختاری بکەون وبۆ دێمۆکڕآتیزە ئێڕان تێبکۆشن!لە کۆتاییشدا دوای حەوت دەیە زیاتر نادێمۆکڕآتەکان کۆی سەنجەقیشیان بۆدێمۆکڕاتیزە نەکراوە!
لە پاش روخاندنی کۆماری مهاباد کە بە فیتی بیانی هەڵچێنرابوو،یەکەم رەخنەی هێمنی راستبێژ لە قازی محەممەد ئەوە دەبێ کە دەڵێ:قازی محەممەد دەیتوانێ رێبازێکی دیکە هەڵبژێرێ لە جیاتی ئەوەی خۆی رادەست بکا.

هێمن و سمکۆی شکاک

لە پەڕتووکی مێژووی مهاباد دالە نووسینی ڕێزدار محەممەد سەمەدی باسی هاتنی سمکۆوچەکدارەکانی دەکا کە چۆن بە بیانووی شەڕ دەگەڵ سەربازەکانی شای ئێڕان هاتنە مهاباد وشآری مهابادیان تاڵان کردوخەڵکێکی زۆریشیان بە بێ تاوان کوشت!ئەوەی وەچەنگیشیان کەوت لە سەر شآنی خەڵكیان دادەناودەیانبردە دەرەوەی شآر تا پاشآن بیبەن بۆخۆیان.بیرەوەریی ئەو کارەساتە ئێستێش لە هزریی ئەوکەسانەدا ماوە کە لە باپیرانی خۆیانیان بیستوە.
لە سەر شاشەی ستێڕک تیڤی،هەر ساڵێک بە ڕێوەبەریی یەكێک لە کارمەندانی ئەو تیڤیە ساڵیادی کۆچی دوایی سمکۆوخەباتەکەی بە بەشداریی میوانەکانی ڕێزیی لێ دەگیرێ.هەر چەند ئەوەی پاروپێرارگووتراوە هەر دووپات دەبێتەوە وهیچی نوێیم تێدا نەبینیوە،بەڵام سمکۆی ماڕشیمۆن کوژوەک قارەمانێکی بێ وێنەی نەتەوەیی  بە کورد دەناسێنێ!ئەو سمکۆیەی کە زۆر هاسان فریوی رەزاشآی ئێڕانی خواردوهاتە بەردەستی!پاشآن دیتمان چی بەسەرهات!
کەچی من نەمدیوە تا ئێستێ بۆ یەکجاریش بەرنامەیک لە سەر تێکۆشان وژیان وهۆنراوەکانی هێمنی دڵناسک بەڕێوە بچێ؟کۆمەڵگای دواکەوتووی رووناکبیروشاعیروزانکۆکارولێکۆلەریی کورد دەبوایە هێـمن ناسیی بکاتە تەوەرێکی بە پێز وبە هێزبۆ مێدیاکانی خۆیان،بەڵام بەداخەوە ئاستیی لاوازیی ئەو بەشە لە دوو مێدیایە ئیزنی نەدا کە شڕۆڤەیەکی زانستیانە لە سەر ژیان وهۆنراوەکانی هێمن بکرێ؟تایبەتمەندیی هێـمن وجوداکردنەوەی هێـمن دەگەڵ زۆر شاعێری کورد بڕۆن لە ناڵەی جودایی هێمندا بدۆزنەوە.
شآعیریی شآر،دەبێ پانیەی کەوشآن هەڵکێشی ورووبکاتە کانگای وشەی کوردیی،خۆ باوێتە گووندەکان وکەژوو چیا تا لە وشەودەستەواژەی هۆنراوەی ناڵەی جودایی هێمن تێبگا.شاعیرێک لە ناو کەژوگەوومەزراوچیاوخەڵکی رووڕاستی گووندەکان نەژیابێ لە ناڵەی جودایی هێمن تێناگا.
بۆیەشە،ستیڕک تیڤی وئاریەن تیڤی لەوبوارەدالاوازوکەمتەرخەم دەرکەوتن.چون لە خۆیان ڕانەدەدیت بانگی کەسانی هێمن ناس بکەن وباس لە ژیان وتێکۆشانی کوردپەروەرانەی خاوەنی ناڵەی جودایی بکەن.بەڵام بۆ زۆر بۆنەی دیکەی سەرکردەی دۆڕاوی کورد میوانداریی لە کەسانێك دەکەن کە تەنیا کاریان پێداهەڵاگووتن وچەواشە کردنی مێژوویەک بێ کە مێشکی منداڵی کوردی پێ تیف تیفە بدەن ورێگا نەدەن رەخنە وخەسارناسیی هەنگاوێکیش بەرەو پێش بچێ.سمکۆ شکاک تەنیا خۆبەدەستەوەدان وفریوخواردن ومهاباد تاڵانکردن، بە لاپەڕەیەکی دیکە مێژووی کورد زیاد دەکا،هێمنی خاوەن ناڵەی جوداییش پەڕاوی ئەدەب شێعروسروە ودەیان بابەتی دیکە دەخاتە سەرژیانی رۆژانەی کوردستانێکی ئازادوسەربڵند.ئەوەی جیاوازیی لە نێوان خاوەن هەستێک وخۆبەدەستەوە دەرێکی وەک سمکۆ.هێمن ناسیی دەبێ ببێتە فێڕگەیەک بۆ داهاتوومان،خۆ بە دەستەوەدان وشکستیش وانەیەکە کە دەبێ ئەزموونی لێوەربگێرێ نەک پێیداهەڵابگووترێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە