کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خویەک گرتت بە شیری تەرکی ناکەیت بەپیری.

Monday, 19/04/2021, 5:12


پشکۆنجمەدین لە کتێبی ئەزمونو یاد زۆر ڕاشکاوانە دەڵێت من لەلێپرسراوی پێشمەرگەم بیستوە وتویەتی من لەشارەزور هەتا قەرەداغ لەهەر گوندەو ژنێکم هەیە ئەم وتەیە زۆر جوان دەمان باتەوە بۆ مەملەکەتی دەم بۆرانی کەشتی فریشتە کانی بەختیار عەلی کەلەو ڕۆمانەیدا زۆر بەجوانی تەفسیری ژیانی شاخمان بۆدەکات وکاراکتەرە کانی ناو مەملەکەتی دەم بۆران دەقاو دەق باسی ئەوڕۆژانە دەکەن کە ئەمڕۆی ناشرینیان دروست کرد ئەمڕۆ یەک وڵات لەژێر دەستی کاراکتەری مەملەکەتی دەم بۆرانی بەختیاردا ڵێوان لێو لەفەسادو گەندەڵی بوە پڕبوە لەدزو دەغەڵ و شەڕوخاڵ پیس و داوێن پیس ئێمە ئێستەلەشاردا لەگەڵ تاقمێک ڕو بەڕوین و بەڕێوەمان دەبەن نوقم بون لە فەسادی مادی و ئەخلاقی کاراکتەرمان هەیە لەم وڵاتە 70000دۆلار دەدات بە لەش فرۆشێک بۆئەوەی شەوێک بۆی ..... بکات تادوێنێش ئەسپێ لەگیرفانیدا پاقلەی ئەفرۆشت ئیستە خاوەنی یانەی لەشفرۆشی و نایت کڵاپە لەشارە کانی هەرێمی کوردستاندا بێگومان کاتێک ئەو لە شارەزورەوە بۆ قەراخ تعدالەناموسی خەڵکی بکات ئیستەش ئاسایە لای یانەی لەشفرۆشی و نایت کڵاپی شەوانە بکاتەوە ببێت بەمیکرۆبۆئەم کۆمەڵگەیە ،ئافرەت بدات بەکرێ قومار خانە بکاتەوە ئەمەش بەکەسابەت بزانێت گەوادی .
زۆر بونی دیاردی هاوڕەگەز خوازی و بونی خەڵکی تەنتە و تەرخان کردنی ئوتێل شوێن بۆ نێر بازی ئەوە هەر لەڕەوشتی تاکە بێ مۆڕاڵ و بێ ئابڕوەکانی ناو مەملە کەتی دەم بۆران دەوەشێتەوە ،بەدڕەوشتی و داڕمانی ئەخلاقی داهێنراوی پیاوانی مەملەکەتی دەم بۆران بون لێپر سراوێک بەدەمی خۆی دان بنێت بەوەی کەلەهەمو گوندێک پەیوەندیەکی نادروستی هەبو بێت ئەم شۆڕ ش بوە یان شوێنی هەتیو بازو لەش کڕی ژنان ئەترسم ئەو برادەرە ئیدعای یەکسانی و دونیایەکی مۆدڕێنی خاوەنی پرنسیپ بوبێت بەداخەوە هەرچی تاوانی وەک ئەنفال و هەڵەبجەو تاوانە کانی تریش هەیە هەمو بەرهەمی عەقڵی کێوی پیاوانی مەملەکەتی دەم بۆرانن ئەم ناوگەڵ پیس و دزو دەغەڵ و کۆتر بازو چەتەو ڕێگرە ئیستا بونەتە پیاوی دەوڵەت مەدارو تەقنۆ قڕات خەڵک بەوەحشی و لاتو پوت و نەزان تێگەشتون تەعەدا لەمامۆستا دەکەن خەڵکی ڕۆشنبیر دەگرن تۆمەتی بێ بنەما یان بۆ دروست دەکەن ئەمانە پیاوانی مەملەکەتی دەم بۆرانن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە