زیانەکانی ڕۆژو لەڕۆانگەی زانستی پزیشکییەوە (بەشی سێیەم)
Wednesday, 14/04/2021, 17:00
ڕوانگەی پ.د.ویلیام جارڤیس-William T. Jarvis , Ph.D
ڕۆژوو دەستهەڵگرتنە لەخواردن وخواردنەوە ،بەشێوەیەکی ئارەوومەندانە،یان تەنها دەستهەڵگرتن لەخواردن بۆماوەیەکی دیاریکراو .
ڕۆژوو پێشینەیەکی مێژوویی دورو درێژی هەیە ،بەهۆکاری جیاوازی مەزهەبی و سیاسی ئەنجام دەدرێ.هەندێ لەپزیشکانی مەزهەبی بۆ پاساودانی و داتاشینی سودی زانستی دەڵێن ڕۆژوو بۆ پاکسازی و دەرمانی هەردەردێک بەسودە! لەوانە دەتوانین ئاماژە بە هربرت شلتون-بکەین ،نوسەری fit for life -کە لە ساڵی ۱۹٨۱ بڵاوکرایەوە،پڕبو لە زانیاری هەڵەی زانستی.
بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی لایەنگرانی ڕۆژووگرتن،ڕۆژوو لەش پاکسازی ناکات و ناشبێتە هۆی حەسانەوەی جگەر، بەڵام دەبێتە هۆی کەڵەکەبونی ژەهر لەناوجەستە و نەخۆشیەکانی جگەر. .چونکە فشارخستنە سەر گورچیلەکان دەبێتە هۆی کەڵەکەبونی یوریا(urea).
ڕۆژوو دەتوانێت بۆسەلامەتی مەترسیداربێت،بەتایبەت کاتێک بەهۆکاری سیاسی و مەزهەبی بەبێ سەرنجدان بە بابەتی زانستی وپزیشکی دەگیرێت.بۆنمونە لە ڕژیمی ڕۆژوگرتنی شلتون - (وەک لەپێشەوە ئاماژەمان پێدا پڕ لەهەڵەی زانستییەِ). شێوەو ماوەی ڕۆژوو گرتن بۆتاکەکان بەپێی تەمەن وهەلو مەرجی جیاوازی جەستە دەگۆڕێت،بەڵام ڕۆژووی مەزهەبی و سیاسیی ئەم بابەتە لەبەرچاوناگرێت.
لایەنگرانی ڕۆژوو ،دەڵێن بەهۆی ڕۆژووەوە لەش لەماددە ژەهراویەکان ڕزگاردەبێت،بەڵام دەبێت بزانیت لەبەرامبەردا معرضی بە هپاتیت "هەوکردنی جگەر" ،نەخۆشیەکانی خوێن، کێشەکانی کورچیلە،نەخۆشی دڵ،هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشی اعصاب و دەرونیەکان ،تەنانەت سەرەتان -پەیوەست بە هەلومەرجی ویراسی یان خاڵی لاوازی پێکهاتەی لەش.
گۆڕانکاری کیمیایی لەخوێندا بە درێژایی ماوەی ڕۆژوو گرتن دەتوانێت کاریگەری مەترسیداری هەبێت لەسەر جەستەت.بۆنمونە ژەهراوی بونی استامینوفنی کە هاواکات لەگەڵ هەندێ دەرماندا ڕودەدات.
تێکچونی هاوسەنگی گەرمی لەش،تینوێتی زۆر، کەمی نوقسانی مادەخۆراکەیەکان کەلەش پێویستی پێن ،بەشێکن لە زیانەکانی ڕۆژوو.دروستبونی حاڵەتی عەصەبی سەرئێشە وبێ خەوی و هەستکردن بەماندوبونی زۆر لە دەرەنجامەکانی ڕۆژون .کاتێک لەش ڕوبەڕوی کەمبونەوەی وزە دەبێتەوە،دوای پرۆسەیەک بەناوی کاتابۆلیزم دەست دەکات بە پوکاندنەوەو ی شان-ەکان و و پێکهاتەکانیتری پڕۆتینی و گۆڕینیان بۆ وزە،ئەمە جۆرێک لەخۆخۆرییە لەحاڵەتی ڕۆژووگرتندا.کە لەگەڵ بەرهەم هێنانی یوریاو امونیاک دەبێتە هۆی زیادبونی اسیدیتەی خوێن.ئەنجامی اسیدیتەی خوێن ،لاوازی،مانوووبونی زۆر،خەماژۆیی وخەمۆکی،کەمبونی مەیلی جنیسی،وداهێزان و .... هتد.
سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی خوێن بە ترشەکان لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆی ڕێگرتن ی ئەوماددانە لەلەشدا بچنەدەرەوە︎!ڕۆژو هۆکاری خێرالەدەستدانی ئاو وپۆتاسیۆم سۆدیۆمە،کەم بونی ئاو لەلەشدا دەبێتەهۆی کەمبونی حەجمی خوێن لەنەتیجە کەمبونەوەی فشاری خوێن ،کە بە سەرەگێژە هەستکردن بە بێ تاقەتی و بورانەوە کۆتایی دێت.کەمبونەوەی زۆری پۆتاسیۆم دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ،هەندێجار دەبێتە هۆی مردنیش.کەسانێک کەڕۆژوو دەگرن لەوانەیە دوچاری کەمخوێنی،کەمی بەرگری لەش،زیانگەیشتن بە گورچیلە و جگەر ببن. هەروەها زیانگەیشتن بە معدە و ڕیخۆڵە و تێکچونی میتابۆلیزم لەوانەیە تاچەند مانگ بەردەوام بێت.
ڕۆژوو بەتایبەت بۆمندڵان مەترسیدارە، لەدەستدانی ئاوی زۆری لەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی ئاستی ئاگایی و قەبزی ، وبەردی گورچیلە.
کاریگەری جەستەیی ڕۆژوو:
جگە لە مێشک کە زیارتر لەهەرئەندامێک پێویستی بە گلوکۆزە و کەمبونی دەبێتە هۆی زیان پێگەیشتنی،دابەزینی شەکری خوێن لەنەتیجەی ڕۆژودا دەبێتەهۆی ئەوەی جەستە بۆ دابینکردنی کالوری پێویست دەستبکات بە کاتابولیزم کە بریتیە لە تێکچونی شانە و پرۆتینەکانیتر و گۆڕینیان بۆ وزە،ئەمە جۆرێک لەخۆخۆرییە لەحاڵەتی ڕۆژووگرتندا.کە لەگەڵ بەرهەم هێنانی یوریاو امونیاک دەبێتە هۆی زیادبونی اسیدیتەی خوێن.ئەنجامی اسیدیتەی خوێن ،لاوازی،مانوووبونی زۆر،خەماژۆیی وخەمۆکی،کەمبونی مەیلی جنیسی،وداهێزان و... هتد
دەرونزانی ڕۆژوو:
ڕۆژوی مەزهەبی پەیوەندییەکی زۆری بە خۆئازاردانەوە هەیە،چلەکێش-ان باوەڕیان،وایە گەورەترین گەشەو چێژی ڕۆحی لەخۆ ئازارداندایە،ئەم بابەتە بە زەرورەت پەیوەندیەکی بنەڕەتی بە متمانە بەخۆنەبونە،ئەوانە چێژ لە زەجرو نەخۆشی دەبینن،تاکی توند بەز هەب و چلەکێش ،کاتێک ڕوداوێکی خۆش وباش دێتەپێشەوە هەستێکی خراپیان هەیە چونکە خۆیان بەلایق نازانن و هەست بەبێ ئەرزشی دەکەن.
یەکێک لەو کەسانە دەڵێت:وەختێک نەخۆش و ناڕەحاتم بیردەکەمەوە.لەکاتی شادیدا تەنها غەفڵەت هەیە،بۆیەمن شادیم ناوێ،من تەنها دەردو ئازارم دەوێ.
لەکۆتایدا هۆشداریدەدەم کە لەڕۆژو خۆبپارێزن،بەتایبەت کە ڕۆژوەکەتان ئاوخواردنەوەی تێدا نەبێت،لەشەش سەعات زیاتر درێژەی پێ مەدەن،یان چاوەڕوانی ئاکامەکانی بە لەسەر تەندروستیت
سەرچاوە - گرانوم
وەرگێڕانی لە فارسیەوە
.مەحمود عەبدوڵڵا
ئەمەی خوارەوەش لینکی ئینگلیزییەکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست