دواتر کوردستانپۆست کۆمان ئەکاتەوە
Monday, 12/04/2021, 22:51
لەماوەی ٣ دەیەی ڕابردوو ، سایتی کوردستانپۆست یەکێ لەو پەیامانەی هەیبوو بۆ خەڵکی کوردستان مەترسی ئەو بەناو پارتە سیاسیانەی بەناوی کوردایەتیوە هەرچی هەبوو لەدەست کوردیان داو ئەمڕۆژەیان بۆ دروست کردین کە جگە لەماڵ وێرانی و بێ بەهاکردنی مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی و نەهێشتنی هیچ جۆرە خۆشەویستیەك بۆ ئەم خاکە و ڕاکردن لێی و هەڵهاتن لە داهاتوەکەی. ئەم بەناو پارتانە کەهەریەکەیان کلك گرێدراوی داگیرکەرێکی ئەم خاکەن و کاریان بۆ ئەوە کردوە لەژێر چەتری کوردایەتی مێژوو و داهاتوو لای تاکی ئەم نیشتمانە ناشرین و قێزەوەن بکەن وە ئەوەی لەدەستیان هات کردیان بۆ ئەوەی دڵی داگیرکەران لای خۆیان و بنەماڵەکانیان ڕازی بکەن تەنها بۆ ئەوەی خۆیان لەسەر دەسەڵات بمێننەوە و بەهەشتێك بۆ خۆیان و دۆزەخێکیش بۆ میلەت ، دروست بکەن. ئەمانە تەنها بە قاتێ جلی خاکی و جووتێ پێڵاو لاستیکەوە پێیان خستەوە ئەم نیشتمانە سووتماك و وێرانە و ئەوەی دوژمن و داگیرکەران بۆیان نەکرابوو تەواوی بکەن، بێ شك ئەمان گەلێ بەباشی تەواویان کرد و نیشتمانیان بە سەوزی قووتدا و هەر بەسەوزیش، فرۆشت و هەراجیان کرد.
کوردستانپۆست درێغی نەکرد لەهەڵدانەوەی ئەم ڕاستیانە و بەهەزارەها بەڵگە و ووتار و لێکۆڵینەوە و شیکاری سیاسی وویستی هەبوو هاوڵاتی کورد لەم تەڵەیە ڕزگار بکا و نەیەڵێ ببن بە پاروویەکی ئاسان بۆ ئەم گەلە گورگە برسیە. لێ سەد مەخابن زۆربەیان تەنها چاوەکانیان کردبۆوە و گوێەکانیان داخست بوو. نەیان ئەوویست ئەو ڕاستیانەی دوێنێ کە بۆتە دەرکەوتەی ئێستا وەك خۆی ، ببینن. جەماوەری کوردستان ئەوەندەی باوەڕیان بەو دەسەڵاتەی فشە کوردایەتیە هەبوو نیو ئەوەندە ئارەزووی ڕاستیەکان نەبوون کە کوردستانپۆست پێداگری لەسەر ئەکردن.
هەموو ئەو ماوە زۆرە میلەتەکەمان ئەو هەوڵ و تەقەلا و کۆششەی ئەم سایتەی بەباشی نەنرخاند و تەنها بەخەون و خەیاڵی بڕێك مووچەوە خۆی و مناڵ و داهاتووی ئەبینی، نەی ئەزانی نیشتمان گەر ئازاد نەبێ و گەر بیرو ڕای ئازاد نەبێ و گەر پەروەردە ئازاد نەبێ و گەر بازاڕ ئازاد نەبێ و گەر پێشمەرگە نیشتمانی نەبێ و گەر ئاسایش هی هاوڵاتیان نەبێ و گەر دژە تیرۆر نیشتمانی نەبێ،، ئەوە ڕۆژگارێك دێ هەموو ئەو خەبات وخوێنەی ڕژاوە ، بەهەدەر ئەڕواو وەك تڕی بن گۆمی لێ دێ.
کوردستانپۆست پشت بەست بە ئەزموونی دوور ودرێژی کاری ڕاگەیاندن و ووشیارکردنەوە،هەستا بە کامپەینی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ ئەوەی دۆست و دوژمن لەیەکتر جوێ بکاتەوە. وویستی ئاماژە بەوە بدا ئەم دەسەڵاتەی ئێستای باشوور لە هی دوژمن و داگیرکەری کوردستان،خراپترە. ئەم چەند بنەماڵەیە مقاشی دەستی داگیرکەرانن و خەون و ئازادی مرۆڤی کوردیان لا گرنگ نیە و کارئەکەن بۆ لەناوبردنی.
خۆشبەختانە لێرە و لەوێ هەندێ کەس توانی دان بەجەرگی خۆیدا بنێ و ڕاستیەکان وەك خۆی بناسێنێ و واز لەو رابردوە پیسە بهێنێ کە ئەم پارتە پاتاڵانە وویستویانە بۆ هەتا هەتایە خەڵکی پێ گەمژە و کاڵفام بکەن. زۆریان ئەو ڕاستیانەی کوردستانپۆستیان پێ هەزمکرا و ویژدانیان ئاسوودە و ئارام بۆوە. کە ئەمەش جێگای خۆش حاڵی و پێزانینە کە بۆ دواجار ئەم سایتە ببێ بەماڵی هەموان و لەسەر بەڕەکەی پێی خۆمان ڕاکێشین و هەموان کۆبکاتەوە.
ڕیبوار کەریم وەلی یەکێ لەو کەسانەی ئەو قسە و ووشانەی کوردستانپۆست ئەکاتەوە. هەر ئەو قسانەیە کە ئەم سایتە بۆ ماوەی 30 ساڵە دەیە بە هاوڵاتیانی کوردی بگەیەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست