چەپکێ گوڵ بدەن بە کارمەندی ئاسایش
Thursday, 08/04/2021, 18:23
ئەی هاوڕەگەزبای بەڕێز بیرت چوو کە ئاسایش قۆڵ بەستی کردی،چەپکێ گوڵت پێشکەش بکردایە؟!
مێژووی ئاسایشی سلێمانی هەر لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 تەژیە لەکاری نامرۆڤایەتی و ئەشکەنجە و تیرۆر و ڕفاندن وئاسانکاری بۆ هێنانی تریاك و ماددەی هۆشبەر. ئەم دەزگایە جگە لە نانەوەی ئاشووب و ئاژاوە و ناسەقامگیری ، کارێکی وای نەکردوە تا هاوڵاتیان بتوانن بەبێ ترس و دڵە ڕاوکێ،ژیان بگوزەرێنن.
ئەزموونی خۆم لەگەڵ ئەم دەزگایە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1991 تا 1996 و ئەوکاتەی کوردستانم جێهێشت بەرەو ئەمریکا. ئەو کات لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی وەك UN و 4Rs کاری وەرگێڕیم ئەکرد، دیارە یەکێ لەو کارانەی هەمان بوو چەندین جار سەردانی گرتووخانە و زیندانانەمان ئەکرد کە چەندین کەسی تیا زیندانی کرابوون. چەندین جار لەگەڵ ئەندامانی مافی مرۆڤ سەردانی ئەمنە کۆنەکەمان کرد کە چەندین خەڵکی تیابوو وە بەچەندین شێوازی دڕندانە ئەشکەنجە درابوون، من ناڵێم ئەو کەسانە تاوانبار بون وەیان نا، لێ ئەمە کاری ئاسایش نیە و ناکرێ خەڵکی بەو دەردە ببرێ لەکاتێکدا ئەو کەسانەی چاومان پێکەووتبوون ئێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوون و نکۆڵیان لەو تاوانانە ئەکرد کەبۆیان داتاشیبوون.هەندێکیان مێرمنداڵ بوون و هی ئەوە نەبوون لەگەڵ کەسانی گەورەدا لەیەك ژوو دابن.
ئەم بەناو دەزگایە کە هەتا ئێستاش سەر بە حزبە و لەخزمەتی ماڵی تاڵەبانیە و کاریان تەنها پاراستنی ئەو بنەماڵەیەیە، هەموو کارەکانیان لەژێر هەژموونی دەوڵەتی ئێرانە و چەندین کادیری حزبەکانی ڕۆژهەڵات بەهەماهەنگی ئەوان لەسلێمانی ،تیرۆرکران. بەبەڵگەی ئەوەی تاکە کەسێك لەسەر ئەو هەموو تیرۆرانەی ئەکرانە سەر بارەگاکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵات ، کەسیان دەستگیر نەکران. نەك هەر ئەوەندە بەڵکە چەندین کەسیان ڕادەستی ئیتلاعات کردەوە. بەکورتی ئەم دەزگایە هیچ کات لەخزمەتی شاری سلێمانی و پاراستنی بەرژوەندیەکانیدا نەبوە، بەڵکە ئەوەندە کاری قێزەوەندیان کردوە دەرهەق بەم شارە کە ئەمنی سەدامیش نەیتوانی بیکات.هەر لەژێر دەستی ئەم دەزگایە ،تاوانبار تاریق ڕەمەزان ئازاد کراو نێردرا بۆ دەرەوەی کوردستان بۆ ئەوەی لەسزی سێدارەدان ڕزگاری بێ.
لەدوای گرژی و ناڕەزایی دەربڕین دژ بە دەسەڵاتی چەتە و گەندەڵ و کلک گرێدراوی ئێران و تورکیا، جەماوەر ڕژانە سەر شەقامەکان و لە 17 شوباتی 2011 چەتەکانی مەسعود و دواتر جەلال چەندین مێرمنداڵی ئەو شارەیان بریندار و شەهید کرد، دیاردەیەك سەری هەڵدا کە ڕۆژانی دواتر هەر کاتێ گرژی دروست ئەبۆوە و بەرەنگاری ئاسایش ئەبوونەوە، ئەو کەسانەی سەر بە حزب بوون و کاریان بەلاڕێدابردنی گەنجان بوون(ئیسلامی و گۆڕانخواز و ڕۆشنبیرە فەلەکان)، داوایان لێ ئەکردن کە هەریەکەو چەپکە گوڵێ بداتە ئاسایش و پۆلیسی چالاکە مەدەنیەکان.. ئەم ڕەفتارە نامۆیە وای لە ئاسایش کرد ئەوەندەی تر بێ بەزەییانە بکەونە گیانی هاوڵاتی و زیاتربەشێوەیەکی دڕندانەتر مامەڵە لەگەڵ خەڵکی بێ چەك، بکەن. کەڕاستیدا ئەبوو پێچەوانەکەی بکرایە، واتە لەجیاتی گوڵ ئەبوو بە گوللە وەڵامی ئەو چەتانەیان بدایەتەوە. هەر بۆیە ئەم کارەی ئەم جارە ئەوەمان لە هاو ڕەگەزبازەکان نەدی و پێوستە ئاسایش تف ونەفرەت بکرێن لەسەر ئەو کارەی بەرانبەر ئەم هاوڕەگەزبانە کردیان.
کوا ئاسایش کاتێ کادیرانی حزبە کوردستانیەکان لە سلێمانی ئەگیرێن و ڕادەست ئەکرێنەوە؟ کوا ئاسایش کاتێ ئەو کادیر و پێشمەرگە و گەریلایانە بەدەستی ئێران و تورکیا تێرۆر ئەکرێن؟ کوا ئاسایش کاتێ ئەو هەموو ماددە هۆشبەرەی مەسئولەکان لە ئێرانەوە ئەیهێننە سلێمانی و گەنج ولاوانی پێ ئاڵودە ئەکەن؟ کوا ئاسایش کاتێ بەنزینی ژەهراوی لە ئێرانەوە دێت و شێرپەنجە وەك دەڕاسە گیانی هاوڵاتی سلێمانی دووریوەتەوە؟ کوا ئاسایش کاتێ خۆراك و دەرمانی ئێکسپایەر گیانی هەزارەها هاوڵاتی کردۆتە ئامانج؟کوا ئاسایش ڕەوەیەك لە هەوادارانی شێخ نەهرۆ وەك کوللە ئەدەن بەسەر سلێمانی و هەڵگری چەندین ڤایرۆسن و هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەندینی ترن؟ کوا ئاسایش کاتێ لەسلێمانی رۆژ نیە چەندین کەس لەژێر ناوی ژن کوشتن و مناڵ ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست