کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەورۆزی کەرکوك

Tuesday, 06/04/2021, 10:25


 کاتێ خاكت دۆڕاند، هیچ مانایەك نامێنێ بۆ ژیان.

 کوردستانیانی شاری کەرکوك ئەمساڵ نەیانتوانی یادی نەورۆز بکەنەوە لەبەرئەوەی ڕێگەیان پێ نەدان. دەسەڵاتی ئەو شارە نەك هەر ڕێگری کرد لەم بۆنە کوردیە ،بەڵکە ڕۆژ دوای ڕۆژ تەعریب و تەتریك شوێنی کورد لەسەر حسابی کورد و مێژووەکەی لەم شارەدا ، بەرەو ئاوابوون هەنگاوی ناوە. دیارە لەمێژ بوو دڵسۆزانی کورد و خەمخۆرانی ئەم گەلە ئەم ڕۆژەی چاوەڕان ئەکرد لەسایەی دەسەڵاتی کلك گرێدراوی ئێران وتورکیای داگیرکەران. لەهەمان کاتدا ، نووسەرانی کوردستانپۆستی بوێر بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە داوا لەخەڵکی کوردستان بەگشتی و کەرکوك بەتایبەتی کردوە کە چارەنووسی خۆیان بەم بەناو حزبانەی باشوورەوە نەبەستن و لێیان ڕاپەڕن و دەریان بکەن لەشارەکە. بە هەزارەها بەڵگە و ئاگاداری ونووسین بەرچاو ڕوونیان پێشکەش بەو خەڵکە کرد و لەمەترسی ئەم بەناو سەرکردە و پارتە کوردیانە هۆشداریان دا و ئەم ڕۆژەیان پێشبینی کرد و هیچ نەما هانای بۆ نەبەن  تا بتوانین ڕێگری لەم ڕۆژە بکەین و نەیەڵین کەرکوك بەدەردی موسڵ و گوڵاڵە ئەو شارانەی تری لێ بێت کە ئەم سەرکردانە لە مامەڵەیەکی بازرگانی لەسەر مێزی قومار، دۆڕاندیان.

کاتێ خاکت دۆڕاند، جەژن و بۆنەکانت ئەدزرێن.

جەژنی نەورۆز ئەگەر چی بۆتە جەژنێکی جیهانی و زیاتر لە 300 ملێۆن خەڵك لە جیهاندا یادی ئەکەنەوە، لێ تەنها بە هی فارس ناوئەبرێ و پیرۆزبایش لە ئێران ئەکرێ. کاتێ گوێبیستی پیرۆزبایی هەندێ لەسەرۆکەکانی جیهان ئەبێ بۆ نەورۆز وەکو سەرۆك بایدن و سەرۆك وەزیرانی کەنەدا، وا هەست ئەکەی نەورۆز تەنها هی فارسەکانە، ئەمە لەکاتێکدا نەورۆز هی کوردە و کورد تیادا سەرکەوتنی بەسەر دوژمندا ، هێناوە. داگیرکەران بەمەشەوە نەوەستاون وهاتوون جگە لە جەژن و بۆنەکانی کورد، فەرهەنگ و هونەری کوردیان دزیوە و ئەوەی بۆیان نەدزرابێ، هەوڵیان داوە بیسڕنەوە وەیان  سەقەتیان کردوە. چەندین گۆرانی کوردی و ئاوازە شیرینەکانیان هایجاك کردوە و بەناوی خۆیان ئەیچڕن و خۆیانی پێوە با ئەدەن.

کاتێ خاکت دۆڕاند، ئایین و دەنگت ناگاتە شوێنی خۆی.

کەرکوك و گەرمیانیەکان ساڵانە چەندین مزگەوت دروست ئەکەن و گەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناوە دەرگای مزگەوتەکان کڵۆم بدرێ ، هەوڵی گەورە ئەدەن بۆ کردنەوەیی و گلەیی ئەکەن لەوەی مزگەوتەکان نابێ دابخرێن.. کەرکوکیەکان و کوردە نا ووشیارەکان ئەو مێژووە نزیکەیان لەیاد چوە کە سەدام لەڕێگای ئایینی ئیسلام و ئایەتەکانی قورئانەوە دایك و خوشك و برا و باوکیان ئەنفال کردن و زۆربەیان تا ئێستاش ئێسك و پرووسکیان ، نەگەڕێندراوەتەوە، زۆربەیان نایانەوێ بزانن کە ئایین بۆ ئەمان تەنها مانای نەمانیان بوە و لەڕێگای ئایینەوە ناسنامە و بوونیان بەرەو تاریکی و وونبوون ، هەنگاوی ناوە، ئێدی بۆ ناپرسن بەرەو کوێ نزا ئەکەن و دەنگتان تا دوورایی کوێ ، بڕ ئەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە