درۆیه‌کی شاخداری پارێزگاری سلێمانیی
Wednesday, 31/03/2021, 23:48
له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌ر پارێزگاری سلێمانیی ده‌ڵێت: من په‌یجه‌که‌م هه‌موو ڕۆژێ فه‌یسبووک نامه‌م بۆ ده‌نێرێ ئیمه‌یڵم بۆ ده‌کات ده‌ڵێ، به‌س ڕێگه بده ئه‌و ڕێکلامانه‌ی خۆت ڕێگه‌ی پێده‌ده‌ی له هه‌موو ٢٤ سه‌عاتێکدا ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ دۆلارت ده‌ده‌ینێ!
ئه‌م قسه‌یه یه‌کێکی تره له درۆ شاخداره‌کانی ئه‌و پیاوه چونکه:
- فه‌یسبووک وه‌ک یوتوب نییه و پاره نادات و له‌زۆر حاڵه‌تیشدا ده‌بێ پاره بده‌ی به فه‌یسبووک تاکوو پۆسته‌که‌ت boost ی بکه‌ی تاکوو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی لایکی په‌یجه‌که‌تیان کردووه پۆسته‌که‌ت ببینن یاخود شارێک دیاریی بکه‌ی به‌کاربه‌ری فه‌یسبووک پۆسته‌که‌ت ببینن. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمپانیا گه‌وره‌کان که به ملیۆن لایکی په‌یجیان هه‌یه پاره‌ی boost ده‌ده‌نه فه‌یسبووک تاکوو خه‌ڵکانێکی زۆر له وڵات یان شارێکی دیارییکراو پۆسته‌که ببینن.- هه‌ڤاڵ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌نده گرنگ بێت بۆ فه‌یسبووک هه‌موو ڕۆژێ نامه و ئیمه‌یڵی بۆ بنێرێ تکای تێدا بکات ڕێگه بدات به ڕیکلام و ٨٠٠ دۆلاریشی بده‌نێ هه‌موو ڕۆژێ؟ باسی په‌یجی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ناکه‌م که دوو ملیۆن و نیوو لایکی هه‌یه باسی په‌یجێکی کوردیی ده‌که‌م که 2,912,235 واته ١٤ که‌ڕه‌ت به ئه‌ندازه‌ی په‌یجه‌که‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر لایکی زیاتره، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه وه‌ربگرین ده‌بێت فه‌یسبووک هه‌موو ڕۆژێ ١١٫٢٠٠ دۆلار به‌زمانی بازاڕی ١١٢ گه‌ڵا بداته ئه‌و په‌یجه! ئه‌وه لێده‌گه‌ڕێین ئه‌و په‌یجه یان په‌یجه‌کانی تر وه‌ڵام بده‌نه‌وه وه‌ک په‌یجی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که زۆربه‌یان له‌سه‌روو ملیۆن لاکیان هه‌یه.
- فه‌یسبووک پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ بۆ ڕیکلام، واته من ده‌توانم به په‌یجی بزنسه‌که‌م له بریتانیاوه شوێنێک بکه‌مه ئامانج بۆ نموونه سلێمانیی بکه‌مه ئامانج ئه‌گه‌ر ١٠ هه‌زار که‌س ڕیکلامه‌که‌م ببینێت به ٢٠ دۆلار بێت ئه‌وا هه‌ر شارێکی بریتانیا بکه‌مه ئامانجی ڕیکلامه‌که‌م ١٠ هه‌زار که‌س بیبینێت پێنج قاتی ڕیکلامه‌که‌ی سلێمانیی پاره‌ی ده‌وێ، واته ڕیکلام کردن له کوردستان زۆر هه‌رزانتره به‌راورد به وڵاتانی دی، ئیتر بۆچی ده‌بێ فه‌یسبووک تکا له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر بکات ڕێگه‌ی ڕیکلام بدات؟
- تۆ ئه‌گه‌ر پاره بده‌ی به فه‌یسبووک بۆ ڕیکلامی ڤیدیۆیه‌کت له په‌یجی خۆت هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کریش ڤیدیۆیه‌ک پۆست بکات ڕازیی بێت و ڕازیی نه‌بێ له ڤیدیۆکه‌ی سه‌ر په‌یجه‌که‌ی هه‌ڤاڵدا ڤیدیۆکه‌ی ئه‌و ده‌بڕێت و ڤیدیۆکه‌ی تۆ بۆ پێنج چرکه وه‌ک ڕیکلام دێته‌سه‌ری، مه‌گه‌ر کلیکی سکیپ بکه‌یت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ.
- ئه‌گه‌ر پارێزگاری سلێمانیی درۆزان نییه با بفه‌رمێ ڕێگه‌ی ڕیکلامی فه‌یسبووک بدات و هه‌ر ڕۆژه ٨٠٠ دۆلار وه‌ربگرێت واته مانگی ٢٤٠ وه‌ره‌قه و به‌و مه‌بله‌غه ده‌توانێ هه‌موو مانگێ خانوویه‌ک بۆ هه‌ژارێ بکڕێ که توانای ده‌غیله‌ی نییه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت له هاویندا. ئه‌گه‌ر درۆزان نییه با ئه‌و کاره بکات و له‌ماوه‌ی ساڵێکدا ١٢ خانوو بۆ هه‌ژاران بکڕێت و مێژوویه‌کی پڕ شانازیی بۆ خۆی تۆمار بکات، ئێمه‌یش داوای لێبوردن له به‌ڕێزیان بکه‌ین!
- ئێستا پێمان بڵێ یان درۆت فه‌رمووه یان نه‌خوێنده‌واریت و له ئیمه‌یڵه‌کان تێنه‌گه‌یشتوویت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست