کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانێك مێیینه‌ وه‌ك جوێن به‌كاربێنێت !

Wednesday, 31/03/2021, 23:42


له‌ لایه‌ك ده‌بێت ئه‌و مێینه‌یه‌ی له‌ باڵاترین داموده‌زگای حكومه‌تی هه‌رێم وا بیر له‌ خۆی بكاته‌ وه‌ و  وشه‌ی مێینه‌ به‌ جوێن بزانێت، چۆن هه‌ست و بیرێكی هه‌بێت و پاشخانی رۆشنبیریی چی بێت وخۆی  له‌ چ ئاستێكدا  داده‌نێت،  له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ مێینه‌ بزانێت و وه‌كو كه‌موكورتیه‌كی سیفه‌تی خراپی دانێت،  چۆن عه‌قڵیه‌تێكی هه‌بێت؟  
ئایا ئه‌م ره‌فتار و جموجوڵانه‌ به‌ مه‌به‌ست و به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌كرێت، یان به‌ پیلانی حزبه‌كان و جێبه‌جێكردنی خه‌ڵكی نه‌زانی نێو داموده‌زگاكانه‌ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی زۆرێك و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بابه‌تی تایبه‌تی و پێویستی قۆناغه‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌ داماوه‌كه‌  وداپۆشینی ئه‌و ئاریشانه‌ی پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و  و قسه‌كردن و چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، یان بۆ زیاتر كپكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازیه‌ به‌ ناوی ئۆپۆزسیۆن بون و داواكاری خه‌ڵكه‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری كپكردنی ده‌نگه‌ نارازیه‌ كه‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ره‌فتارێكی نابه‌جێ و له‌ پێناو مشته‌ ده‌نگێك چی قازانجێك به‌ میله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌ به‌رژوه‌ندی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆران نه‌بێت بۆ چیه‌. ئایا ناكرێت قسه‌ له‌سه‌ر پێویستیه‌كانی خه‌ڵك و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ب و قه‌یرانی دارایی ه‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ و دوور له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ لایكه‌كانی سۆشیال میدیا و موزایه‌ده‌ بكرێت، ئایا سودی ره‌فتاری جوان و قسه‌ی پێویست و ڕێكوپێك و له‌ شوێن و كاتی پێویست له‌م چه‌له‌حانێ و بێ ئومێد كردنه‌ی خه‌ڵك زۆرتر نیه‌؟
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ رۆژانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ خۆیان ئاستی نزمی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن  و ده‌یسه‌لمێنین كه‌ شایسته‌ی ئه‌و شوێنه‌ پر له‌ به‌رپرسیارێتیه‌ هه‌ستیاره‌ نین و به‌ ده‌سه‌ڵات و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی هیچ مه‌به‌ستێكیان نیه‌ و ئیدعای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ته‌نها بۆ خۆیان رای گشتی ده‌وروژێین و بیر له‌ خه‌ڵك ناكه‌نه‌وه‌. ئه‌گینا تۆیه‌ك له‌ نێو خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی بێ ماف و ژیانی پر له‌ نه‌هامه‌تی زۆرینه‌  نه‌بیت  و تۆیه‌ك ئاگات له‌ كه‌س نه‌بێت و بیركردنه‌وه‌ و عه‌قڵیه‌تت له ئاستی ‌ قۆناغه‌كه‌ نه‌بێت پێویستت به‌ ئامۆژگاری بێت، پێویسته‌ له‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ و ره‌فتاری نه‌رێنی ناخ هه‌ژێن سزای مێژوویی خۆت وه‌رگریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە