کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نمونەیەك لە رۆشنبیرە ساختەکانی ناو گۆڕان

Saturday, 27/03/2021, 18:29


ئەلبێر كامۆ لە بیرەوەریەكانی خۆیدا ئەڵێ لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەوانەی میللەتەكەیان ناهومێد ئەكات هەر سیاسیە دز و گەندەڵەكان نیە بەڵكو رۆشنبیرە ساختەکانن كە بەڵێنی گەورە بەخەڵك ئەبەخشن و بە دەستكەوتی بچوك خۆیان ئەفرۆشن.
بزوتنەوەی گۆڕان لەناو گلانی ئەزمونی حوكمڕانی یەكێتی و پارتی لەدایك بوو تروسكایەكی ئومێدی بەجەماوەر بەخشیەوە كە چاكسازی لەدەسەڵات بكات و ببێ بەهەوێنی رێنسانس بۆ ئەزمونی كوردی.
بزوتنەوەكە ئاریشەی زۆری بەهۆی هەردوو حزبە دەسەڵاتەكەوە رووبەروو بۆوە، بەلام كەم ورەیی هەندێ وەزیر و پارلەمانتار كە لەسەر شانی نارەزایەتی خەڵك گەیشتنە ئەو پۆستانە و هەڵپەی گەندەڵی كادیرە باڵاكانی بەچاوپۆشی هەردو حزبەكە تا گۆڕانیش وەك خۆیان گەندەڵ و بودەڵ بكەن، گۆڕانی لە 25 كورسیەوە هێنایە 12 كورسی و لە هەڵبژاردنی ئایندەیش رەنگە لە 6 كورسی زیاتر نهێنن،  ئەبێ شوكرانە بژێری بكەن
نمونەیەكی رۆشنبیرە موزەیەفەكانی گۆڕان -مجید سالح-ە باس لە رابردوی پێش راپەرین ناكەم و نمونەی دوای راپەرینیش ناهینمەوە چۆن لە رۆژنامەی رۆژنامەنوس و هەواڵ خەریكی پەلاماردان و شكاندنی دەنگە ئۆپۆزسیۆن  نارازیەكانی دەسەڵات بوو،  هەمو كەس چاک ئەزانێ كێ ئەو دوو رۆژنامەیەی دەرئەكرد. بەڵام كاتێ بۆتە گۆڕان ماعقولە بەهەمان ریتمی گەندەڵی بەردەوام بێ؟ 
ماوەی دوو خولە -مجید سالح- لەسەر كوتلەی گۆڕان راویِژكاری پارلەمانی كوردستانە بەلام قوتابی ماستەر بو لە زانكۆی سنەی ئێران! ئێستاش دكتۆرا لەو زانكۆیە ئەخوێنێ. باشە حكومەتی هەرێم كە پارتی و یەكێتی دەسەڵاتدارن چۆن چاوپۆشی ئەكەن بێ مۆڵەتی دیراسی راوێژكارێكی ئۆپۆزسیۆن هەم لە پەرلەمان راوێژكار بێ و لە خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵاتیش بخوێنێ؟
داوای رونكردنەوە لە پارلەمان و وەزارەتی دارایی ئەكەم ئەگەر رەوایە با بۆ خەڵكیش یاسایی بێ و ئەگەر نایاسایە چۆن لە راوێژكارێكی كوتلەی ئۆپۆزسیۆن قبوڵ ئەكرێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە