شەرمێک بۆ کەمال مەزھەری کۆچکردوو.!
Wednesday, 24/03/2021, 21:07
کورد ووتەنی لە دوای مردن ڕەحمەت باشە، بەڵام.!
ئەوەی ئەنجامدرا بۆ کەمال مەزهەر لە پێناو ئەوەدابوو" تا مردیش ڕەخنەی لە دەسەڵاتی باشور نەگرت، نوسەرێکی بێدەنگ و ورگ تێرکراوو بوو ، دیارە ھەر کەسێک ببێتە جێی سەروەریو شانازی دەسەڵاتە دزەکەی باشوور بێشک جێی گومان و بەدە بۆ ئایندەو مێژو، بێگومانم خۆشی و خانەوادەو خەڵکی کوردستانیش ئەم جێ شەرم و شکستە دەبینن و ئارەقەی شەرمەزاری پێدەڕێژن.
پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد لەپێناو وێژەو زوبانی کوریداو پێی نەزاندرا ، لەسەرەتای حکومداری 1992 لە باشوری کوردستان بەکاریان هێنا لە نوسینەوەی دەستورو دەیان کاری ڕێکخراوەیی ، پاش ئەوەی مامۆستا جەمال نەبەز پێی زانی کە بنەماڵەی بازانی و تاڵەبانی گۆشەگیری داهات و سەروەت و سامانی ژێر دەسەڵاتیان و لە بەرژەوەندی حزبدانیە لەبیری دەکەن و کاریان پێی نامێنیت ، مامۆستا جەمال نەبەز بەبوێری ژیاوو توانی کوردایەتی خۆی باشتر لە کەمال مەزهەر لەواقعی کوردایەتیدا دیاریبکات ، بەڵام کەمال مەزهەر سستی هەڵبژارد و بەرژەوەندیەکانی خۆی قۆستەوە و لەبونیدا ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕەخنەی لە دەسەڵاتی کوردی نەگرت لەوەی ڕۆژانە بە دەیان ملیۆن دۆلار داهاتی هەرێم حزب قۆرخی کردوە و نەیانتوانیوە حکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست بەرجەستەبکەن ، لەماوی 30 ساڵ حومڕانی و داگیرکاری ڕۆژێك لە ڕۆژان ڕەخنەی لە خراپ بەکار هێنانی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی نەگرت.
لێرەدا دەمەوێ بێ دوو دڵی ھەندێک پرسیار بجوڵێنم.؟
ئایا کاک کەمال مەزھەر و خانەوادەکەی کە دەیانزانی ئەو دۆخی تەندروستییەی تێدا دەژیا خەرجی و تێچونەکەی لە کوێ و بۆچی و چۆن بۆ خەرج دەکرا.!؟
لە کاتێکدا دەزانرا کە ھیچ جۆرە چارەسەرێکی پێویستی لەبەردەمدا نەبوو و نەمابوو. جگە لە چاوەڕوانیەکی بەم چەشنە کۆتایی و ژیان ئاوایی لە ھەموانکرد.!
کەسێکی مێژوو نوسی و ڕاستی بیستراو زانی لە چیرۆکەکانی ڕابوردوی میللەت و وەرگیراوو کۆکراوەی کورد، توانی جێدەست و بەشێک لە مێژوی کۆکراوەو نوسراو بە دەستخۆشییەوە بخاتە بەردەست خۆینەری کورد و ناوچەکە، بەڵام بێ ئاگا لە مێژووی کورد و دەسەڵاتی چەتەو زوڵمی کوردی خۆسەپێن و دز و دۆڕاو بێدەنگبێت و مشت بە مشتی پارەو خەرجییەکانیان لێ بگرێتە ئەستۆ و قنج قنج سەرانی چەتەو دزی باشور بچنە سەردانی و شانازی بە بوون و مانەوەی بکەن.!
جەمال نەبەزی کورد پەروەر و ماندوو نەناس و تێکۆشەر قبووڵی نەبوو کوردستانی ئازادکراوی ژێر دەستی بەعس ببینێ کە تێدا زۆڵە کوردی خۆفرۆش بوبووە خاوەنی کۆشک و تەلاری خیانەت و خۆفرۆشی و قەڵای ئازاردانی ئازادی و سەروەرییەکانی خەڵکی کوردستان...
لە کاتێکیشدا وەفاتی کرد ڕاسپاردەی ئەو ئەوەبوو کە تەواوی دەسەڵاتی نادادپەروەرو چەتە بێ بەری بکات لە بەشداری و دەربڕینی درۆینەی ماتەم و ھەڵسوڕانی پرسەو ھاوخەمی خانەوادەو ھاوبەشیکردن لە ھاوسۆزی خەڵکی کوردپەروەری بە ئەمەک دڵسۆز بۆ نەتەوەو نیشتیمان.
بژی مێژوی ڕاستەقینەو بە ئەمەکی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست