کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبچەی کورد و نارینی

Saturday, 20/03/2021, 4:18


سروشت خەریکی خۆگۆڕینە،وا خەریکە جلکی سپی لە تەک سەوزیی بەهاران دەگۆڕێ.سەرماوسەخڵەتیی جێی خۆی دەسپێرێ بە نەرمیی ونیانیی باران وهەوای گەش وبلاوێنی خاکە لێوە وبانەمەڕێ.سروشت بەرەو رەنگاڵە بوونی بەهاران هەنگاو دەنێ وچەندیش خێرا وبە پەلە!
من ودڵی منیش هەنگاو دەنێن بۆ پاییزێکی خەدەنگ،بەرەو ساردیی وسەخڵەتیی زستانێکی سەخت وپڕ مەینەت.هەوای دڵی من  بۆنی خۆڵ وخۆڵەمێشی لێدێ،بۆنی گڵی لێدێ لە جێی شینایی سەوزاران قەوزە ولیتەی گۆماوی بەستراو وبێ ئاوورووباری خەنکاوخۆ دەنوێنێ.وا خەریکم دەخنکێم وهەناسە هەڵکێشآنم بەخشێنەری ژین نییە وژەهراوم دەکات وبەرەو نەمانم دەبات! من هەڵەبچەم شآرێک لە مرۆڤ لە هەست لە مێهروخۆشەویستیی،شاری پڕ لە کورد،پڕ لەپەپوولە،شآرێک کە هیچ کات یاخی نەبووم لە مێژوو،نە لە سروشت نە لە خاک نە لە خوداونە لە رووناکی.
شارێک کە هیچ کات دژی ئەوین وخۆشەویستیی قسەم نەکرد،دژی مرۆڤ نەوێستام،دژی زانست وکتێب نەبووم،دژی شێعر،دژی جوانی نەبووم، شآرێک کە غەیری بوون وژین ئیش ورەنج وبزاڤ جۆشش بۆ مان هیچم  نەکرد،هیچم نەگووت شارێک کە بە دەستی سەددامی فاشیست کە هیتلێری وەک پشیلە بە دوای خۆی پەلکێش کردبوو رادەکێشا،کەوتمە گردەلوولی نەفرەت وبۆگەنیی هەرچی دونیایە،کەوتمە نکۆڵێی دونیای خاوەن ژیاری ئورووپی وتەنانەت ئامریکاش!
شارێک کە کەس نەیویستم وکەس نەبوو بە پاڵپشتم وکەس کەس ناهات بە هانەمەوە.شآرێ کە رق وتووڕيیی هەموو جیهان دایدەپۆشێم وبە سۆخۆی رووسی داپڵؤخام ومیڕاژی فەڕانسەیی گیانی گرتم!٢٢ وڵاتی عەڕەبی،تورکیای کێوی وئورووپای بێشکەی ئۆمانیسم وئامریکای سەرمایە،هیچیان نەدیت،هیچیان نەبیست ونکۆڵێیان لێ کردم!
زۆر هاسان بووم بە قوربانیی بە چاوترووکاندنێک! ئێستێ کەش لافاوی بەستووورەقهاڵاتووی ناو زستانم! من بیر نە لە بەهار وهاوین نە لە گەرمادەکەمەوە،من وا خەریکم لە ناو بەفرولە ناو زستان دەسووتیم ودەتوێمەوە،ئێستاکەش هەر تەنیاتوڕفرێیان داوم ،کەس هاواریی بێ تاوانیی وچارەرەشیی منی نەکردەهەوێنی بە ژێنۆساید ناساندی گەلەکەم کە کوردە.هیچ سەرۆک ورێبەرێک خەمێکی ئەوتۆی بۆ نەخواردم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە