کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاش و ماشی مەلا بەختیار

Thursday, 18/03/2021, 1:17


لە کاتی ژەھرباراندا
لە تاریکی ھەڵەبجەدا؛
تەرم تەرم ھەڵبدەوە
ملوانکە و مستیلەی ژنان
گیرفان و سەعاتی پیاوان
پارەکەشیان کۆ بکەوە،
پەنجەی ئاوساویش ببڕەوە
حەلقە و مستیلەی  لێکەرەوە
ماڵەکەشیان تاڵان بکە
بیبە لەودیو بیفرۆشەوە،
چونکە ئێستا پلە بەرزی
کاربەدەستی و  زل سەربازی،
دوا سزا و عقوبەكەم
لە باتی ئیعدامت کەم
تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ
من قسەت لەگەڵ ناکەم  ، 
ئاش و ماشم، ئاش و ماشم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە