رۆڵی مەسعود بەرزانی و زڕه خه‌ونی میدیای سێبه‌ری پارتی
Wednesday, 17/03/2021, 1:12
ڕۆژگاری پارتی ڕۆژگارێكی پر له قین و له‌گه‌مه‌ی نابه‌جێی سیاسی و پڕ له بیرۆكه‌ی
شه‌ڕی كۆنه‌قینه ، پره له رۆحیه‌تی تۆڵه‌و تۆله‌سه‌ندنه‌وه ،ڕۆژگاری پارتی
فەرھەنگێکی پڕ لەقین و پڕ لەهۆنینه‌وه‌ی بوختانی سیاسی و یەکتر شکاندنی بۆ تۆمار
كردوین ،ئه‌م فه‌رهه‌نگه فه‌رهه‌نگی دوژمن دۆست و هاوخه‌بات شكاندنه ،لەپەنای
ئەو فەرھەنگە مەترسیدارەدا، ھەمیشە کۆمەڵێک پێنوس له ناو پارتیدا وه‌زیفه‌یان
پاراستن و زیندوكردنه‌وه‌ی فەرھەنگی کۆنە قین و رۆحیه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و
داتاشین و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌تی سیاسی و یه‌كتر شكاندنه .
له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان ململانێی مه‌لا مسته‌فا لەگەڵ باڵی مەكتەبی سیاسی پارتی
مام جەلال و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كلتوری شه‌ڕی بادینی و سۆرانی لێكه‌وته‌وه،
دواتریش ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ شه‌ڕی كۆنه‌قینی مه‌لایی و جه‌لالی ،ئه‌و كلتوره بینای
هزری كوردایه‌تی خاپور كرد زیانێكی زۆری بە شۆرش و دۆزی كوردایەتی گەیاند ،خواستی
مه‌لامسته‌فاش ئه‌وه بووه كه ئه‌م كلتور‌و فه‌رهه‌نگی شه‌ڕه جنیوه وەک
میراتێكی كه‌له‌پوری بۆ نەوەکانی داھاتوو شوێنكه‌وته‌ی ڕێبازه‌كه‌ی بمێنێته‌وه ،
بۆئه‌و مه‌به‌سته پێویستیان بە کۆمەڵێک خاوەن پێنوس هەبوو كه له‌ژێر ناوی
رۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرو چاودێری سیاسی و میدیاکار ئه‌و ڕۆڵه بگێڕن ،تاوەکو درێژە
بە فەرھەنگی یەکتر شکاندن و یەکتر بوغزاندن شەڕە جنێو بدەن و بازاڕی توندئاژۆ و
ئیرھابی فیکری پێ دەوڵەمەند بکه‌ن .
پارتی زۆر به سه‌لیقه كاری بۆ به سیسته‌مكردنی ئیرهابی فیكری كردووه ، خۆئه‌گه‌ر
نا ئه‌مڕۆ نەدەبوین بەخاوەنی ئەم ھەموو گروپە خۆخۆرو مافیاگەر وئەم ھەموو ھێزە
یەکتر شکێنە ، ئه‌و زه‌لكاوه‌ی كه مه‌لا مسته‌فا له شه‌سته‌كان دژ به جه‌لالی
دروستی كرد هێشتا قاچی میله‌ت له نێو قوراوی ئه‌و ڕۆژگاره‌دایه و پریشكی قوڕاوی
ئه‌م زه‌لكاوه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه و ھەر رۆژە و
گروپ و تاقمێک له‌ڕێگه‌ی په‌یج و ماڵپه‌ری بێ دایك و باوكه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێن
بۆ كلتوری ئیرهابی فیكری و په‌لاماردان وشه‌ڕه جنیۆو یه‌كترشكاندن .
پارتی له پشتی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ری سیبه‌ری وه‌كو
(باسنویز، ڕه‌وشپۆست ، ژێده‌ر،په‌یامنێر، خواكوڕك، چه‌ندینی تر )هاوته‌ریب له
رێگه‌ی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه پارتی خاوه‌نی چه‌ندین په‌یجی فەیكەو مانگانه
سه‌دان هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌و ئه‌دمینانه سه‌رف ده‌كریت كە ماكیاژ بۆ دەسەڵاتەكەی
مەسعود بەرزانی و حیزبەكەی دەكەن ، تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لای پارتی گرنگی و
بایه‌خی زۆری پیده‌درێت ،چونكه به‌ته‌نها میدیایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه ،به‌لكو
میدیایه‌كی سیاسی و ڕاگه‌یاندنیشه ،په‌یام و ڕێنمایی مه‌سعود بارزانی سەرۆكی
پارتی زۆر به‌زووی ده‌گاته تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ، له پشتی ئه‌م ماڵپه‌رو په‌یجانه‌ی
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه قووه‌تی زاتی و ماددی مه‌سعود بارزانی حزوری
هه‌یه و شەخسی مەسعود بەرزانی كۆمه‌ك و ته‌مویلی ئەو ئەكاونتە فەیكانە دەكات كە
بەشێكن لە ئیرهابی فیكری و شه‌ڕه‌جنیو و فه‌رهه‌نگی كۆنه‌قین ،به‌پێی
توێژینه‌وه‌یه‌كی پسپۆری كە لە لایەن چوار مامۆستای زانكۆكانی سلێمانی، هه‌ولێر،
دهۆك و راپه‌ڕینەوە پێی هەستاون ،مه‌سعود بارزانی سەرۆكی پارتی به‌رپرسیارو سه‌رپه‌رشتیكاری
میدیایی (شه‌ڕه جنێو)ی پارتی یه ، توێژینه‌وه‌كه باس له تیمی راوێژكارانی
میدیاكاری مه‌سعود بارزانی له باره‌گای بەرزانی ده‌كات كه رێنماییه‌كانی مه‌سعود
بەرزانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی تری ڕاگه‌یاندنی سێبه‌ری پارتی ده‌گوازرێته‌وه و سالێك
لەمەوبەر ئەم توێژینەوەیە ئەنجام دراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست