کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردایەتیی

Monday, 15/03/2021, 0:24


لەوەتەی لە جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەمەوە کە دەولەتانی سەردەست و هێزدارو بڕیاردەر سنوریان بۆ دەولەتۆکەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین دیاری کردوە، گەلی کورد خۆی بە مەزلوم و بێبەش کراو زانیوە و بە نیازی خۆیان تێکۆشانیان بۆ بەدەست هێنانەوەی مافی زەوت کراوو یەکگرتنەوەی چوار پارچەی دابەشکراو بووە. بەس بەداخەوە تێکۆشانێکی ناهۆشیارانە و بێ پەروەردە و زەرەمەندانە بووە. لە سەرەتای هەولەکانی کورد، هەردەم کەسانی خۆپەرست و ڕەعیەتداری وەک مەلا و شێخ و ئاغاو دەرەبەگ جلەوی تێکۆشانەکانیان بەدەستەوە گرتووە، ئەوانیش هەرگیز نەیانتوانیوە و نەیانویستووە بیر لە پەروەردە کردنی گشتی بکەنەوە و هاوزمانانیان فێری خەباتێکی مەدەنیانە و کەم زەرەمەندی و مافناسین بکەن، زۆرێکیشیان هەر لە سەرەتاوە دروست کراوی دەرەکی بونە بۆ بەلاڕێدا بردنی دۆزی کوردانو  ڕێگە وون کردنیان. هەردەم خەلکیان هانداوە بۆ پشتڕێ بون و چەک هەلگرتن و یاخی بونی چەتەییانە و پروپاگندە کردن بۆ تۆلە ستاندنەوەی خاکی داگیرکراویان بە هێزی چەک نەک عەقل و پەروەردە و هۆشیاری. دلنیام ئەگەر بەردەوام بە کاری مەدەنیانە و هۆشیارانە تێکۆشان کرابا و داوای مافی هاولاتی بون و هاوبەشی لەو دەولەتانە کرابا کە کوردیان بەسەردا دابەش کراوە، نە گەل ئەوەندە توشی خەسارەتی ڕوحی و مالی دەبو، نە ڕاگواستنەوە و وێرانکردنی گوند و شارۆچکەکان دروست دەبو، نە ئەنفال و ئاوارە بون و کێمیابارانیش ڕوی دەدا، نە کوردانیش ڕاوەدو دەنران و ناچار دەکران لە کەرکوک و موسل و شارەکانیدی و ناوچەکانیان دەرپەڕن و کوشتوبڕ بکرێن. 
کەواتە هەر لە سەرەتای بزوتنەوەی کوردایەتییدا، هەر هەنگاوێکی هاوێترابێت، نەک بەرەوپێش نەچونە، بەلکو ٩٠% لە هەموو ڕوێکەوە زەرەرمەند بونە، هەم خاک دۆڕاوە، هەم هیچ بەدەست نەخراوە، سەرەڕای ئەو زەرەرمەندیانەیش، چینە خۆپەرستێکی ڕاهێنراوی دەستی مخابەراتی دەرەکی خۆیان بە خاوەنی کوردستان زانیوە و پەروەردەی گەلیان وێرانتر کردووە، مافەکانیان زیادتر پێشێل کردووە، پیلانیشیان هەیە پشتاوپشت برابەش لەگەل داگیرکەران داهاتی کوردستان بخۆن و هاولاتیانی کوردزمان کۆیلە بکەن و بەکاریان بهێنن. بۆیە پێویستە هەر کوردێک لە خۆیەوە دەست پێبکات، بە تەواوی ماناوە خۆی لە کوردایەتیی پاک بکاتەوە. ئەگەر گەلی کورد خۆی بە مافخوراو دەزانێ و حەز دەکات مافەکانی بەدەست بهێنێتەوە، پێویستە بە پەروەردەیەکی هۆشیارو شارستانی و نیشتیمانییەوە خەبات بۆ مافەکانی بکات و هەتا ڕێگەچارەی ژیان و پێکەوە مان و گفتوگۆ هەبێت، هانا نەبرێتە بەر چەک و نەبنە هۆی خوێن ڕشتن و وێرانکاریی خودی خۆیان و ئەوانەی بە نەیاریان دەزانن. هەر ئەوتۆ نەبنە بنیاتنەری کەلەگیاییە دروست کراوەکانی دەرەکی و هیچ هێزێکی میلیشیایی قبول نەکەن. هەول بدەن تاک بەتاکی کۆمەلگا بە مافەکانیان ئاشنا بکەن، بۆ ئەوەی بە پڕوپاگندەی خۆپەستانی کوردایەتیی هەلنەخەلەتێندرێن و نەبنە هۆی لەدەستدانی مافی هاولاتی بونیان لەو دەولەتەی تێیدا دەژین.

بڕیاری پێشێلکاری و زەوت کردنی مافی کورد لە لایەن دەولەتانی عێڕاق و ئێران و تورکیا و سوریاوە نەدراوە، بەلکو ئەوە بڕیاری زلهێزانە و هەر ئەوانیشن پارێزگاری لە داگیرکەرە لۆکالیەکان دەکەن و ناهێلن کوردان مافی سەربەخۆییان پێبدرێ و لەو دەولەتانە جیا ببنەوە. دەولەتانی وەک عێڕاق، ئێران، تورکیاو سوریا جێبەجێکەری بڕیارەکانن و بەس. هیچ کاتێک نوێنەرانی دەولەتانی زلهێزو بڕیاربەدەستەکان نەهاتون و ناهێن گوێ لە گەلی مەزلوم و ماف پێشێلکراو بگرن و بەدوای چارەسەردا بگەڕێن. هەموویان چاک دەزانن کە دەولەتانی لۆکال و سەرانی کوردایەتیی میلیشیادارو تالانکار، نوێنەری گەلی کورد نین، بەلکو نوێنەری بازرگان و دەولەتە بڕیار جێبەجێکەری شەڕو خوێنن. ئەوجایش کاربەدەستێکی زلهێزانمان نەبینی بۆ جارێکیش سەردانی جەماوەر بکات و لە ئێش و ئازارو بێمافیی هاولاتیان بکۆلێتەوە. بەردەوام دێن و لەگەل ئەو وەکیلانەیان دادەنیشن کە کارگێڕی خۆیانن بۆ پێشێلکاری و بێماف کردنی گەل. 
تورکیا نمونەیەکی زەقە لەو بارەیەوە، تەماشاکەن زیادتر لە سەدەیەکە دەولەتی نەژادپەرستی تورکیا کوردان لەپێچەک دەدات و توندتر بایان دەدات و زمان و جل و بەرگ و ناوی ڕەسەنیان لێ دادەمالن، بە کوتک و زۆری زمان و لیباس و ناوی تورکیان بەسەردا دەسەپێنن. هەر تاکێکیش داوای مافی ڕەوای کردبێت و بە ئاشکرا دانی بە کورد بونی خۆی دانابێ، بەبێ دواکەوتن تیرۆرو بنچاو و بەند کراوە و بێسەرو شوێن کراوە. وەک ئاشکرایە دوای هەشتا سال ئینکاری و قەدەغە کردنی دەنگ و ڕەنگ و زمان و ناوو ڕەسەن و هەبونی کوردان لەلایەن دەولەتی تورکیای ئەندام لە ناتۆدا، ڕێگەچارەی مەدەنیانەیان بەدەستەوە نەما، ناچار پەکەکە لەدایک بوو، هانایان بردە بەر چەک و فیداییانە بالای چیا سەختەکان بون. کەچی هیچ جۆرە چەکێکی کارخانەکانی ناتۆ نەماوە بەو کوردە ناچار کراوانەی شاخ تاقی نەکرێنەوە. دەولەتی تورکی بە ئاشکرا کاری تیرۆری دەکات، کەچی زلهێزان، پەکەکە بە تیرۆرست دادەنێن و دەلێن دەولەتی تورکیا مافی خۆیەتی لە دەرەوەی سنورەکانیشی هێرش بەرێتە سەر تەواوی کوردان بە مەدەنی و چەکدارەوە بە بێ جیاوازی. لێرەدا دەتوانین بلێین ڕاستە پەکەکە لە ناچاری دەستیان داوەتە چەک، لێ دیسان چەک هەلگرتنیان بەهانەی بەدەست ناتۆوە داوە، بۆ ئەوەی بەناوی پالپشتی لە تورکیا، کوردو کوردستان بکەنە مەیدانی تاقی کردنەوەی چەکی تازە و پێشکەوتوی خۆیان.

بۆیە پێم وایە ئەگەر لە ناچاریدا هانا ببردرێتە بەر چاکیش، دەبێ زیادتر پەرە بە خەباتی مەدەنیانە بدرێ و پەردە لەسەر تاوانەکانی زلهێزان لابدرێ، نەک هەر پێشێلکاریەکان لە چاوی داگیرکەرانی لۆکالیدا ببیندرێن و پالنەرانی دەرەکی بە فریادڕەس بزاندرێن.
چارەسەر و سەرکەوتن، هۆشیاریی و پێگەیشتن و تێگەیشتنە، نەک زۆری و بۆریی هێزی میلیشیایی، ڕوحێکی مەدەنیانەو پێکەوە ژیانی گەلانە نەک درێژەدان بە میلیشیای حیزبی خێل ئاساو خوێن و خیانەت و چەوساندنەوەی بەردەوام.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە