کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیلدێربێرگەکان و دونیای بچووکی ئێمە!

Saturday, 13/03/2021, 16:32


کاتیك چاو بە مێژووی سەت ساڵی رابوردووی نەتەوەکەماندا دەخشێنم،سەرم سووڕ دەمێنێ وناهۆمێدیەکی یەکجار مەزن دامدەگرێ!دەڵێن:خودا خالقی عەرز وئاسمان وگیانلەبەرەکانی سەرزەوی وژێرزەوی و گۆی زەویە.زۆر جار لە بەر خۆمەوە ئەو گووتنە دووپات دەکەنەوە ودەڵێم:خۆزگە خودا دەنگیی منی گوێ لێدەبوو تا پێی بڵێـم: ئەی میریی مەزن بۆ کوردت دروستکردوە؟ئەگەر دروستیشت کردوین ماڵت هەزار هەزار جار ئاوەدان بێ،بەڵام هەزار هەزار خۆزگە تووشت بە تووشی بنەماڵەی بارزانی وشەخسیی مەلامستەفای بارزانیت نەکردباین.مەگەر تۆ ناڵێی من مرۆڤم بۆیە دروستکردوە تا بیربکاتە وئەقڵی بەکار بێنێ تا بزانێ چۆن دەژی وچۆن چاک وخراپ لێک بکاتەوە.ئاخرمەگەر ئێمە ئەشرەفیی مەخلوقات نین؟ئەدی بۆ ئەوە حاڵورۆژمانە؟بۆ جوابم نادەیەوە؟رێک ٢١ ساڵ لە هەزارەی سێ تێپەڕێوە کە چی دوای ساڵهای ساڵ نەهامەتی وکوشتوکوشتاروئەنفال وکیمیاباران وشکەنجەوزیندان وئاوارەیی وشکست لە دوای شکست ئێستاش مرۆڤی کورد لە بەشێک لە وڵاتی برینداری کورد چەک بۆ پاشماوەکانی مەلامستەفای بێ رەحم ودڵرەق دەشآن دەکا وبە بیانووی تەریقەت وئاڵاو سروود وکوردایەتی / کورتایەتی / جگە لە ماڵوێرانی چی دیکەمان بۆ هاوردە نەکراوە!ئەوکەسانە ناوی خۆیان ناوە پێش...مەرگی نیشتمان وکورد!کە چی لەبەرچاوی خۆیان وڵات داری هەڕاجی لێدراوە ئەوپێشمەرگانە متتەقیان نایە!جگە لەوانەش مامۆستای زانکۆ ونووسەرورووناک بیریی ساختەمان هەیە کەتێک دەئاخفێ وباسی ئەو دەسەڵاتە دەکا،بۆ ئەوەی بژیوی ژیانی پێ دابین بکا،ئەوکاتە دەردەکەوێ کۆمەڵگاکەمان چەندە دواکەوتوویە!

دونیایەکی شآراوەی بیلدێربیرگەکان! بیلدێربیرگەکان کێن؟

ئەوەی کە بەرواڵەت ئێمە دەیبینین وهەستی پێدەکەین،دونیایەکی سەرگۆی زەوەیە کە سەرجەم لە چەند دەوڵەت وسازیورێکخراوە مەزنە جیهانیەکانە کە هەرکام لە سەر ناوی نەتەوەیەک یان نەتەوەیەکی خاوەن دەوڵەت لەو جیهانەدابڵاو بۆتەوە.ئەو سیستمە زەبەلاحە خاوەنی دامودەزگای بەریوەبەریی وچەکی پێشکەوتوو،ئەڕتەش،ئابووری وچاند وهونەروزمان وکولتورودابونەریتە.سەرجەم کۆی ئەو وڵاتانە لە سیستمێکی مەزنتروناوەندێکی بڕیاردانوپرسە گشتیەکانی تەواوی دونیا کۆبوونەوە وپێی دەگووترێ نەتەوەیەکگرتووەکان.لەو ناوەندەدا زۆر بڕیاری چارەنووسساز لە سەر گەلانی دانیشتووی جیهان دەدرێ.
ئەگەر بلێم،لەو جیهانە مەزنەدا،جیهانێکی دیکەش هەیە کە بڕیارلە سەر چارەنووسیی تەواوی دەوڵەتانی گۆی زەویدەداتۆ چۆن بیردەکەیەوە؟جیهانێک،لە سەرووی جیهانێکی دیکە کە بە شێوەیەکی نەهێنی وزیرەکانە بڕیار لەسەر دانە بە دانەی وڵاتانی زلهێز ودەوڵەمەندوهەژاردەدا.ناوی ئەو دەسەڵاتە زبەلاحە بیلدێر بیرگەنە.
لە دونیای بیلدێڕەکاندا،کام سەرۆککۆماردەستڕۆیشتوووخاوەنی وڵاتێکی پڕ سامانە،کام وڵات خاوەنی دامودەزگایەکی سەرکوتگەرە،کام وڵات خاوەنی بانکێکی ناوەندیی وتژی لە شمشیی زێرودوڵارە،بە بێ ئیزنی دەوڵەتی شآراوەی بیلدێڕەکان ناتوانێ یەک هەنگاوی چارەنووسساز هەڵبگرێ.شەڕەکانی مەزنیی جیهانی،ئاڵۆگۆڕە مەزنەکانی جیهانی لە بواری سیاسی وئابووری وجوغڕآفیایی و...دەبێ بە ئیزنی بیلدێربیرگەکان هەڵسوورێ!هیچ هێزێکی مەزن  توانای بەرپەرچدانەوەی ئەو هێزەی نییە.
بیلدێر بیرگەکان،داوای دەوڵەتێکی یەکپارچەی جیهانی دەکەن،داوای ئابووریەکی یەکدەستی جیهانی دەکەن کە دەبێ لە ژێرکۆنتڕۆڵی ئەواندابێ.بانکی مەزنیی جیهانی،دین وئایینێکی یەکسان بۆ تەواوی مرۆڤەکانی گۆی زەوی،چوارچێوەی کاروتێکۆشآنی ئەوانە.بە زمانێکی هاسانتر دەتوانین بڵێن،بیلدێربیرگەکان خاوەنی بڕیارە گەورەکانن،نەک وڵاتانی گورەوچووکی جیهان!ئەو سیستمە مەترسیدارە لە ساڵی ١٩٤٥ بە نەهێنی پێکهاتووە وبە بێ ئەوەی ئێمە هەستی پێبکەین.زۆربەی سەرۆککۆمارەکانی دەوڵەتە زلهێزەکان ئەندامی بیلدێربیرگەکانن.هۆی ئەندامەتیشیان بە دەست خۆیان نییە.قەبوڵ نەکردنی ئەندامەتی وەک تاوان بە ئەژمار دێ ولێپیچینەوە بە دوای خۆیدادێنێ!

دونیای بچووکی نەتەوەی کورد!

لە پێکهاتنی ئەو دونیایەدارۆڵی نەتەوەی کورد نایەتە بەرچاوان.رۆڵی لاوازو سەرەکی وبێ پڕۆژە دەکەوێتە سەر شآنی تاقمێک حیزب وسەرکردەی دۆڕاوی حیزبیی!سەت ساڵی رابوردوودیرۆکێکی خەمباروشکستخواردوولە لایان سەرۆکی سەرهەڵدانەکانی کورد دروست بووە کە کاریگەریی نەرێنی لە سەر تاک تاکی کۆمەڵگا بە جێ هێشتووە!سەرکەردە و خەیانەت وەک گۆشتونینۆکی بەسەر هاتووە،ئەدی ئەوە کام رەمزە کە دوای بەکوشتدانی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کورد،بەشێک لە نەتەوەی کورد هەمیسان چەپڵە بۆ ئەو کەسە لێدەداکە تەنیا خوێنڕشتن وماڵوێرانیی بۆ بەدیاریی هێناوە؟
یەکێک لەو کەسانە کە بە درێژایی مێژووی خۆی وبنەماڵەکەی لە کوشتارو خەیانەت ودزی و جگە لە بە هەدەردانی سامانیی کورد،هیچی بۆ کوردنەکردوە مەلامستەفای بارزانی ومنداڵەکانیەتی!لەوەش بترازێ بەشێک لە کۆمەڵگاش لەسەرناوی رووناکبیرونووسەروزانکۆکارو... قارەمانێکی ئەفسانەییان لەو کەسە داتاشیوە کە تا ئەوڕۆ کە ٢١ ساڵ لە دەروازەی هەزارەی سێ تێپەڕێوە دەبێ کوڕەهەژاروماڵوێرانیی کورد چەکیان بۆ دەشآن بکاوخۆیانی بۆ بەکوشت بدا!ئەوە کام رەمزوڕآزی دیرۆکە؟
کاتێک مەلا مستەفابارزانی لەو پەڕیی هێزدابووە و،وەک قارەمانێک دەشووبها،وڵات بە وڵات دەگەرآ تا رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی کە وەک پەنابەرێکی سیاسیی وەریبگرن ومانگانە بۆ بژیوی ژیانیی بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان بکەن! ئەوانەی بەکوشتیشی داون با خوێنیان بە فیڕۆ بچێ!
لەهەر جێگایەکی ئەو دونیایەداسەرهەڵدانێک رووی دابایە،دەیانگووت: مەلا مستەفاش لەوێ بەشداربووە وشەڕی رزگاریی درێژە پێداوە!بۆ کۆمەڵگای ساویلکە کەشوهەوایەکیان خوڵقاندبووکە ئەو فس فس پاڵەوانە وێنەی رزگاریدەرێک  لە جیهاندا ناوبانگیی ڕۆێشتبوو!دیتمان ساڵی ١٩٧٥ چۆن ئاشبەتاڵێکی رۆژگار رەشی بە سەرکورددا سەپاند وبە رۆژی رووناک گووتی:کاری من تەواوە!
دوای مەلاش،بنەماڵەی بارزانی لە سەر رێبازیی قیادەمووەقەت توانیان بە ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەستنەوە سەرپێ ودرێژە بە کوشتاری کورد بدەن لە هەر چوار بەشی کوردستان.رێک بۆ سی ساڵ دەچێ دووبنەماڵەی بە زەبریی چەک، تەنیا ئەوەندەی ماوە کە بەئاشکرائەنفال وکیمیابارانمان بە سەربێنن!
 لە کاتی خۆیدا رۆژنامەیەکی دانیمارکی بە ناوی / ئەن،یو،دێ،ئا / ئاشکرای کردوە کە مەلا مستەفای بارزانی داوای پەنابەریی سیاسیی لەووڵاتە کردوە!بۆ کەسێک کە ڕێبەرایەتی کەیسێکی مەزنیی وەئەستۆوە بێ مانای پەنابەربونی چییە؟ خۆ ئەو کەسە،کەسێکی ئاسایی نییە؟ جگە لە خۆ بەدەستەوەدان وماندووبوون وبێ هیوایی!ئەدی پاڵەوانی نەتەوەیی وباوکی روحیی کورد بۆ ئاوای لێ بەسەرهات؟ئەوقارەمانەی کە لە زەین وهەستیی تاکی کورد پەروەردەکرابوو،بۆ چی هەرواهاسان دەستی لە تێکۆشآن بەردەدا؟بە باوەڕی من ئێمە خاوەنی دونیایەکی بچووکین.دونیایەک کە سەدان نەهامەتیی بەسەر هێناوین بەڵام حازر نین لە جەغزیی بەرتەسکی ئەو دونیایە کە مێشکی تاکی کوردیی تەنیوە وەدەربکەوین.بێگومان خەتای خۆمانە. با کەس گوناحبار نەکەین.
من ئەو رۆژنامەیەم لە سەر فەیسبوکی بەرێز دوکتور یاسین چاوپێکەوت کە بە زمانی دانیمارکی چاپ کراوە.هەروەها داوای لە کەسێکی کورد کراوە کە لە دانیمارک وەک پەنابەردەژی کە دەقی بابەتەکەی پەیوەندیدار دەگەل مەلامستەفا بکاتە زمانی کوردی. بەڕێزعەتا جەماڵی ئەو بابەتەی ئاوا کردۆتە کوردی:
دەڵێ: لە رۆژنامەیەکی دانیماڕکی بە ناوی / ئەن،یو،دێ،ئا / دا نووسراوە،مەلا مستەفا داوای پەنابەریی سیاسی لە وڵاتی دانیمارک کردوە،هەروەها بە هۆی ئەو پۆستەی کە بارزانی هەیبووە کە رێبەریی کوردەکانی باکوری عێڕاقە،پێدەچێ نەک وەک دۆسیەیەکی ئاسایی پەنابەریی،بەڵكوم دەوڵەتی دانیماڕک خۆی بەدواداچونی بۆ دەکات.هەروەها رۆژنامەکە دەڵێ: پێشتر باسی ئەوە نەکراوە کە بارزانی بە تەمابووە،بچێت بۆ ئامریکا!

کۆتایی:

زۆرم پێ ناخۆشە بڵێم،بە راستی نەتەوەکەمان بە دەست هیندێک حیزبیی بنەماڵەییو سەرکردەی دۆڕاوبۆتە خاوەنی دونیایەکی بچووک وبەرتەسک،لە ئاشوفتە بازاڕیی ئەو سیاسەتەداگورزی گران وقورس لە لایان دووژمنەوە کوردی لە خشتە نەبردوە،ئەوەی کە بەسەرمان دێ لە خۆمانە!ئەو چین وتوێژەی کە لەسەر ناوی پێشمەرگە وئاسایش چەک بۆ ئەو بنەماڵانە دەشآن دەکەن،لە ریزیی دواکەتووترین مێشکی سەردەمی هەزارەی سێن.دونیا بەرەو کوێ دەڕووا وئێمە لە کوێن؟

پێناسەیەکی کورتی بیلدێربێرگەکان:

گرووپی بیلدێر بێرگ،ناوی کۆنفرآنسێکی ناڕەسمیە کە هەمووساڵێک بە شیوەیەکی زۆر نەهێنی لە گۆشەیەک لە دونیادا بە ڕێوە دەچێ.ئەندامانی ئەو گرووپە هەموویان لە پێشدا هەڵبژێردراون وڕیژەیان ١٣٠ کەسە.تەواوی ئەندامانیان لە بە هێزترین ودەستڕۆیشترینن لە بواریی سیاسەت وئابوری وچاپەمەنیدا.زۆرینەی پادشآکان وئەندامانی بنەماڵەی پادشآیی لە وڵاتانی رۆژئاواییدا ئەندامی بیلدربێرگن!
ئەندامانی ئەو گرووپە لە کۆنفڕآنسی ساڵانەی خۆیاندا باس لە بابەتی رۆژەڤی سیاسی وئابووریی دونیا دەکەن. ئەو باسانە بە شێوەیەکی نەهێنی وشآراوە دەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ دەکەن.ئەوگرووپە ناوی خۆیان لە سەرناوی، هۆتێلێک لە وڵاتی هۆلەند وەرگرتوە وبۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٤٥ ئەو هۆتێلە میوانداریی لەو کۆنفڕآنسە کردوە.ناوەندیی ئەو گرووپە لە شاری لیدن لە پارێزگایەکی باشووری وڵاتی هۆلەندە لە نزیکیی شاری لاهە کە لە وڵاتی هۆلەند هەڵكەوتووە.
گرووپی بیلدێر بێرگ،لە وزە وتوانای نەتەوەیەکگرتوەکان،بانکی جیهانی،سندوقی ناونەتەوەیی پارە،سازمانی ناتۆ کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی نیزامی وشەڕە جیهانیی جیاوازەکان وبارودۆخیی ئابووری وقیمەتی نەفت وزێڕلە جیهاندا دیاریی بکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە