کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عێراق ئه‌و وڵاته‌ى هیچ كات له‌سه‌ر پێى خۆى نه‌وه‌ستاوه‌

Saturday, 13/03/2021, 15:27


نزیکەی ساڵ سه‌د ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌و وڵاته‌ى پێى ده‌وترێت عێراق، له‌ماوه‌ ئه‌م سه‌د ساڵه‌داعێراق هیچ كاتێك له‌ سه‌ر پێى خۆى نه‌وه‌ستاوه‌، هه‌ر له‌وكاته‌ى كه‌ سه‌ره‌تا دروستكرا نه‌ داگیركه‌رى به‌ریتانیاى ئه‌وكات و نه‌ كۆى لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌ ناوخۆدا كه‌سێكیان ده‌ستنه‌كه‌وت به‌كۆى ده‌نگ بكرێته‌ فه‌رمانڕه‌وا و مه‌لیكى مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان هه‌ر بۆیه‌ به‌ناچارى په‌نایان بۆ مه‌لیكى ئه‌وكاتى نه‌جد و حیجاز (مه‌لیك شه‌ریف بن عه‌لى) برد كه‌ یه‌كێك له‌كوڕه‌كانى بكاته‌ مه‌لیكى مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان، ئه‌ویش فه‌یسه‌ڵى كوڕى ده‌ستنیشانكرد كه‌ پاشان به‌ (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ)ى یه‌كه‌م ناسرا.
له‌پاش كوده‌تاكه‌ى (عبدولكه‌ریم قاسم) و هاتنه‌ سه‌رحوكمى به‌ناو سه‌ربازه‌ ئازادیخوازه‌كان، ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕاوێژیان به‌ سه‌رۆك (جه‌مال عبدالناسر) ى سه‌رۆكى ئه‌وكاتى وڵاتى میسر ده‌كرد.
له‌سه‌رده‌مى (سه‌دام حسین) یشدا جارێك وڵاتى توركیا كێشه‌ى بۆ ڕێككه‌وتنێكى حكومه‌تى عێراق و شۆڕشى ئه‌یلول دروستكرد و نه‌یهێڵا ئه‌ ڕێككه‌وتنه‌ بگاته‌ ئه‌نجام و به‌ فشار سه‌دامى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ په‌شیمان كرده‌وه‌.
هه‌موومان ڕوخانى ڕژێمى پێشو و دروستكردنى عێراقى نوێمان بینى، هیچ وڵاتێكى زلهێز و هه‌رێمایه‌تى نیه‌ ده‌ستى نه‌بێت له‌ ئاراسته‌كردنى سیاسه‌تى عێراقى نوێدا.
دواین خۆ بچوككردنه‌وه‌ سه‌رانى ئه‌م وڵاته‌ بانگهێشتكردنى (پاپاى ڤاتیكان) بوو بۆ عێراق و سه‌ردانى ناوبراو بوو بۆلاى (سستانى) مه‌رجه‌عى شێعه‌كان و هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌رامبه‌ریشدا نوێنه‌ر و سه‌رانى سونه‌ى عێراق بانهێشتى (شێخى ئه‌زهه‌ر) بۆ عێراق ده‌كه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە