مەیمون خۆی لەخۆی نەبوو، ئاوڵەشی دەردا
Friday, 12/03/2021, 3:28
لەکاتی سەردانی پاپا بۆ شاری هەولێر، کۆمەڵێك بۆ خۆدەرخستن و فشە کوردایەتی هاتن پولێکیان دەرخست کە وێنەی پاپا و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەر بوو، زۆری نەخایاند هەریەك لە تورکیا و ئێران داوای ڕوونکردنەوەیان کرد و ئەو هەوڵەیان بە چەوت و بێ بنەما و خەوپڵاوی چوواند.. ئەوان هەر زوو زوومی کامیراکانیان لەسەر پاپا لابرد و کەوتنە پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەم کەتنە بۆچی ڕوویدا و کێ لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەو پوولەیە.
باشە ئەی ئەوانەی ناو بەناو هەرچی خیانەت و جاشایەتیە لە بیرخۆیانی ئەبەنەوە و هەوڵ ئەدەن لەڕێگای ڕیفراندۆم و باڵۆنی فوو تێکراوی بەناو دەوڵەوتی کوردستانی گەورە و پوولێك کە نەخشەیەکی لەسەر دروست کراوە ئەیانەوێ خۆیان شیرین بکەن لای خەڵکی سادە و سەرلێشیاوی حزبی و بنەماڵەیی و بەنیازن ئەو هەموو گەندەڵی و دزیی سامانی نیشتمانی و خیانەتی ڕۆژانەیان لەگەڵ ئێران و تورکیا بەو جۆرە سیناریۆیانە بشارنەوە و ڕووی ڕەش و زەلیلی خۆیان بەو شێوەیە پەردە پۆش بکەن، باشە نازانن ئەم جۆرە کاڵا فرۆشتنە چی دی ڕەواجی نیە و کەس بە پولێکی قەڵپ نایکڕێ!
تا دوێنێ بوو گیرفاندۆمتان کرد و لە ٥١% خاکی کوردستانتان دایەوە بە حکومەتی عێراقی، ئەی ئەم جارە بەڵاوکردنەوەی پوولێك ئەتانەوێ چیتر بدۆڕێنن.. مەلا مستەفای ئاشبەتاڵچی موسڵی دۆڕاند، مەسعودی نالەبار کەرکوك و وا سەرەی مەسروورە بزانین ئەو کوێمان بۆ ئەدۆڕێنێ!! سەرە هاتۆتە سەر هەولێر و سلێمانی جابزانین کامیان پێش کامیان پێشکەش بە داگیر کەران ئەکەنەوە.. ئەوە پیشەتانە و لە باوکەوە بۆتان ماوەتەوە و کورد وەتەنی؛ هینێ فێری تڕین بێ،بۆی تەرك نادرێ.
هەروەك چاوەڕوان کرا بەناو حکومەتی هەرێم کەوتە سەر ئەژنۆ و داوای لێبووردن کردن لە داگیرکەران، باشە ئێوە گەر کەری ئەو بارە نین، بۆ خۆتان لەو بارە ئەدەن؟! ڕیفراندۆمان بینی کەوا خۆتان لێ گۆڕابوو ئەتانووت؛بەرەو دەوڵەوتی سەربەخۆ و ئەبین بە دراوسێیەکی باش. کەچی دواتر پەشیمان بوونەوە و ووتتان تەنها بۆ ئەوە کردمان بزانین کورد چی ئەوێ؟!
بنەماڵەی بارزانی و خودی ووشیار زێباری نەخشەی کوردستانی دایە دەست دەوڵەوتی تورك کاتێ فەرەنسا وویستی کورد هەلی ڕەخساندی دەوڵەتێکی بۆ بنیات بنێ، کەواتە ئەوە ئێوەن تەنها بۆ گەمژاندنی باشوور باس لەدەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی ئەکەن، ئێوە ئەو پیاوە نین و نەبوون بچنە ژێر ئەو ئەرکە مێژوویی و نیشتمانیە. ئەوە تەنها ئێوە و بنەماڵەی جەلالن دژ بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کورد و نایەڵن کورد بگاتە ئامانجی خۆی، ئێوەن لەمپەر و بەربەست بۆ ئەو کارە، ئێوەن مایە پووچی کوردایەتی و خەباتە ڕەواکەی، ئێوەن سەرمەشقی خیانەت و جاشایەتی و کلك گرێدراوی بێگانە، ئێوەن دژی یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی گەورە، ئێوەن تێکدەر و گێرە شێوێن. وە تا ئێوە هەبن دڵنیاین کورد جگە لە فەنتەرناش لەم دۆخەدا هیچی تری پێناکرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست