له یادی مه‌لا مسته‌فادا ئاشنا بوون به كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی
Tuesday, 02/03/2021, 10:06
بە دەربرینەكەی هیرۆدۆت بێت مێژوو گه‌ڕان و پشكنینه به‌دوای ڕاستی ڕوداوه‌كاندا، هه‌مووشمان هاوده‌نگین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی نوسین به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆژه‌ی ئاشكراكردن و كه‌شفكردنی نادیاره‌كانه ، مێژوو وانەیەكی گرنگە بۆ ژیان مرۆڤی بەئاگا دەتوانی سود لەو وانانە ببینی و پیشبینی ئایندەی تێدا بخوێنێتەوە، بەداخەوە مێژووی كورد بریتی یە لە هەڵگێڕانەوە و چەواشەکاری ودروستکردنی پاڵەوانانی وەهمی و کەڵەکەکردنی خورافەت، بەڵام كتێبى "خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى یان كاره‌سات و ماڵوێرانى" له نووسینى "ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵا" زۆر به ووردی په‌نجه‌ى خستۆته سه‌ر خاڵه لاوا‌زه‌كانى شۆڕشى كورد و هۆكارى هه‌ره‌س هێنانى شۆڕِش و باس له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش ئه‌كات كه سه‌ركردایه‌تى شۆڕ‌شیان كردوه.
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مه‌لا مسته‌فاش له‌م كتێبه‌دا باس كراوه كه ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌و سودی لێوه‌ربگرن .
ئاشكرایە مه‌لا مسته‌فا پیاوێكی نه‌خوێنده‌وار بووه‌و و زانستی مه‌لایه‌تی نه‌خوێندووه ، مه‌لایه‌تیه‌كه‌شی زیاتر نازناو بووه، به‌ڵام چه‌ند ده‌رسێكى ئایینى له سلێمانى له لاى مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانى خویندووه.
كه‌سایه‌تی مه‌لا مسته‌فا زیاتر خێلایه‌تی بووه و موراڵی مێنتەڵییەتی خێڵ و ده‌ره‌به‌گایه‌تی له ئاكاریدا ده‌ركه‌وتووه. رەفتارو كەسایەتی و ئەدەبیاتی مامەڵەكردنی لەگەڵ خەلك زیاتر له مێنتەڵییەتی خێڵەوە نزیك بووە و له ناو پارتیدا زیاتر خواستی گوێرایه‌ڵی و ملكه‌چبوونی له سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی پارتی هه‌بووه ، هه‌ركه‌سێكیش خیلافێكی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌بوبێت هه‌ر زوو تاوانی ناپاكی و خیانه‌تكاری دراوه‌ته پاڵ .
یەكێك لە هه‌ڵه‌ی پارتیه‌كانی شوێنكەوتەی بنەماڵەی بەرزانی ئه‌وه‌یە كە زۆر به‌ئاگاو هوشیار نین لەبارەی مێژوی بارزانیەكان و هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه مێژویانه‌یشی كه ئاشنای بوون به‌عه‌قڵ و به دڵی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نوسراونه‌ته‌وه ،ئەو مێژووەی كە پارتی نوسیویەتیەوە زیاتر لە چیرۆك دەچیت و خۆیانیان تێدا كردووەتە پاڵەوان و سۆپەرمان دیمەنەكانیان شێواندووەو ڕاستیەكانیان كردووە بە ژێر لێوەوە .
یه‌كێك له نه‌ریته خراپه‌كانی مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه بوو كه هه‌موو كاتێك له‌به‌رده‌م داگیركه‌راندا خۆى به كه‌م زانیوه كه‌چى له ئاست گه‌لى كوردیشدا خۆى به مه‌عسوم و فریادره‌س زانیووه.
له كتێبی "دادگای مێژوو"دا برایم ئه‌حمه‌د باس له كه‌سایه‌تی مه‌لا مسته‌فا ده‌كات و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت : مه‌لا مسته‌فا له بواری فیكردا هێنده به‌تاڵ بوو، ته‌نانه‌ت له مانای ئۆتۆنۆمی و حوکمی زانیش تینه‌ده‌گه‌یشت. هه‌روه‌ها نوسیویەتی و ده‌شڵێت: ده‌یان نمونه‌مان هێنایه‌وه، دیقمان کرد تا مه‌لا مسته‌فامان تێگه‌یاند و خستمانه مێشکییه‌وه که حوکمی زاتی و ئۆتۆنۆمی چییه؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست