گورگه‌كانی هه‌رێم و كورته‌ك و شه‌رواڵه‌كه‌ی كابرای سه‌برگر
Tuesday, 02/03/2021, 10:04
مرۆ ڤ به كرده‌وه‌كانی ده‌ناسرێ و تاقی ده‌كرێته‌وه ئاخۆ چاكه‌كاره یا گه‌نده‌ڵكار، خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات یا وا ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی خزمه‌تی خه‌ڵك خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات؟ مرۆڤ چه‌ند دهسهڵاتداربێ ئه‌گه‌ر له‌چاوی خه‌ڵك بچووكبێ، نه هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه، نه پاره‌و پوول، نه زه‌بری چه‌ك و سه‌ركوتكاری، ئه‌وه كه‌سێكی بچووكه.
له ژیانی ئاژه‌ڵاندا په‌ندو ئامۆژگاری زۆر هه‌یه كه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بكرێته‌وه هیچ گومان ودوودڵیهكههڵناگرێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به سه‌ركرده ده‌ناسێنن و مشووری میلله‌تێكیان كه‌وتۆته ژێر ده‌ست.
هه‌موومان ئه‌گه‌ر له‌نزیكه‌وه گورگمان نه‌بینیبێ، ئه‌وه له‌رێی ته‌له‌فزیۆن و گۆڤارورۆژنامهكانهوه شێوه‌یمان دێته به‌ر چاو، كێشه‌ی ئێمه له ره‌نگ و رووی نیه، به‌ڵكو له‌و ره‌فتارو ههڵسوكهوتهیهتی كه ئه‌نجامی ده‌دات.
بۆ نموونه كاتێ چاوی به مێگه‌له مه‌ڕێك ده‌كه‌وێ، بێ ئه‌وه‌ی هی ئه‌وبێ، هه‌موو مه‌ڕه‌كان به هی خۆی ده‌زانێ، بۆیه كه ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرێ، به‌چه‌پ و راست ده‌كه‌وێته ناویان، روحم به‌هیچیان ناكات و هه‌موویان بریندار دهكاو دهیانخنكێنێ.
وه‌لێ ئه‌وه‌نده ماندوو ده‌بێ كاتێ سه‌گی لێ ده‌رده‌كه‌وێ، توانای به‌رگریكردنی نامێنێ و هه‌موو كهلاشهكان به‌جێ دێڵێ.
له‌م هه‌رێمه‌ی لای خۆمان كه‌سانی وا له ساحهكهدان، راسته شۆڕ‌شیان كردوه، به‌ڵام له‌م رۆژگاره وه‌ته‌نیه‌ت به من و تۆ ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌باتی كردووه، ئه‌وه خه‌بات بۆ خۆی بووه نه‌ك له‌سه‌ر كه‌وڵی ئه‌و میلله‌ته ره‌ش و رووته بژێ و خۆی پێ بگه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا كه له ده‌ره‌وه بوون، خاوه‌نی هیچ نه‌بوون، ئێستا خاوه‌نی هه‌موو شتن.
ئه‌وانه هه‌موو كوردستان به سه‌رخان و ژێرخانیهوه به‌موڵكی خۆیان ده‌زانن، واده‌زانن جگه له‌خۆیان نابێ كه‌س ده‌ست بۆ پنچكه دارێكی ئه‌م هه‌رێمه ببات، ئه‌وه‌ش به‌ئاشكرا له راو و رووت و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی ئه‌م وڵاته دیاره، ته‌نانه‌ت به‌جۆرێ كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه خێر له‌خۆ نه‌دیوه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یاندۆشن. ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه بێ هیوایی له‌ناو هاونیشتمانیان دروست كردووه كه بگاته رۆژی خۆی، ره‌نگه تووڕه‌یی خاوه‌نی ئه‌و خاكه لێیان راست بێته‌وه، ئیتر هیچ شتێ به‌فریایان نه‌كه‌وێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بردوویانه، فلسبه فلس لێیان بسهننهوهو سزایان بده‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناوی پاشكهوتهوه چه‌ندین ساڵه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی راگرتووه ئه‌گه‌ر جووڵه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێز نهیانجوولێنێ، ئه‌وه ده‌بێ فه‌رمانبه‌ران وه‌كو شایسته‌یی خۆیان و مافی خۆیان، ده‌ستی لێ بشۆن و فاتیحه‌ی له‌سه‌ر بخوێنن.
كابرایه‌ك به‌ڵێن به‌هاوڕێیه‌كی ده‌دات كه له‌سه‌ر حیسابی خۆی كورته‌ك و شه‌رواڵێكی جوانی بۆ بكڕێ، كه‌چی ئه‌و ساڵ به‌و ساڵ رایده‌گرێ تا كابراكه وه‌فات ده‌كا.
كوڕی كابرای مردوو ده‌چێته لای، پێی ده‌ڵێ: قوربان تۆ به‌ڵێنت به‌باوكم دابوو كورته‌ك و شه‌رواڵی بۆ بكڕی، كه‌چی مردو هه‌ر بۆت نه‌كڕی، ده‌ی كه‌وایه كورته‌ك و شهرواڵێك بۆ منی بكڕه.
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر وه‌كو باوكت سه‌بر ده‌گری، ئه‌وه بۆ تۆیشی ده‌كڕم.
له‌م هه‌رێمه‌دا به‌رپرسی دووفاقه ئه‌وه‌نده زۆره، كه ئیشیان بهخهڵكدهبێ، به‌ڵێنی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و مه‌زن ده‌ده‌ن كه پێیان هه‌ڵناگیرێ و خه‌ڵكی ئێمه‌یش نه‌ك جارێ ئه‌وه چه‌ندین جاره مارانگه‌ز كراوین، كه‌چی هێشتا عار ناینین، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) ده‌فه‌رموێ: (باوه‌ڕدار دوو جار له كونێكه‌وه ناگهزرێ).
وه‌لێ ئه‌وه ئێمه‌ین دوای ئه‌وه‌ی رقمان هه‌ڵده‌ستێ، كه‌چی به‌دوو قسه‌ی بریقه‌دار، رقی خۆمان بۆیان ده‌خۆینه‌وه، به‌گوێیان ده‌كه‌ین، ده‌نگیان ده‌ده‌ینێ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له زوڵم و سته‌میان بكه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست