بووکێ لەگەڵ تۆمە و خەسوو گوێبگرە
Sunday, 28/02/2021, 23:56
گەمژەیی بنەماڵەی بارزانی وەك هەر دکتاتۆرێکی تر لەوەدایە وانە لە ڕابردوو وەرناگرن.
ساڵی 2017 ئەمریکا داوای لەمەسعود کرد کە پرۆسەی ڕیفراندۆم نەکا و لانی کەم ٢ ساڵێك دوای بخا، لێ ئەم داوایەی ئەمریکا گوێی لێ نەگیرا و دواجار جگە لەوەی خەڵکی کوردستان باجێکی گەورەی ئەو گەمژەییەی بنەماڵەی مەسعودیان دا و لە ٥١% خاکی کوردستانیان، لەدەست دا. پاشان ئەوەبوو مەسعود بەهەڕەشەیەکی ئەمریکا جارێکی تر شەقێکیان لەکورسیەکەی دا و ناردیانەوە بۆ بلە وبارزان.
زۆرێك لەخەڵکی لەوانەش (ڕێبین هەردی)ەکان پێیان وابوو پێوستە هەلێك بدرێ بە مەسروور بارزانی بۆ ئەوەی لەنزیکەوە بیناسن، وەك ئەوەی ئەم کابرایە لەوەو پێش لە مەریخ ژیابێت و کەس نەیبینیبێ. مەسروور بەس لەبەرئەوەی لە ئەمریکا بوە و زمانی ئیگلیزی ئەزانێ، ئێدی وەیان ئەزانی شتێ لە ژیانی ئەمریکا و کلتوورەکەی فێر بوە. بەڵام سەد حەیف و مەخابن ئەوە بنەماڵەی بارزانیە بچنە سەر مانگییش ناگۆڕێن و ئەوان هەردەم لەژێر هەژموونی داگیرکەران و مقاشی دەستی ئەم وئەو بوون. بۆیە ناتوانن سەربەخۆ بن و هەردەم لە خزمەت بیگانە و دوژمنانی گەلی کورد بوون.
هەفتەیەك لەمەو پێش چەند ڕۆژنامەنووسێکیان بە سزای ٦ ساڵ زیندانی کردن لەبەرئەوەی بەدڵی بنەماڵەی بارزانی و تورکیا نەبوون. مەسروور پێش وەختە بڕیاری لەسەر ئەو کەسانە داوو هیچ هەلێکی بۆ داد و پارێزەران نەهێشتەوە تا بتوانن داکۆکی لەو ڕۆژنامە نووسانە بکرێن و تاوانی پێش وەختەی بەسەردا ، سەپاندن. ئەم جۆرە کردار و ڕەفتارانە جگە لەوەی گەڵتە کردنە بە داد و سیستمی دادوەری، لەهەمان کاتیشدا بەڵگەی ئەوەیە دەسەڵاتی دیکتاتۆری بنەماڵەیی لە کوردستان هەنگاوی خێراتر ئەنێ بۆ ئەوەی هەمان سیستمی بەعس و هاوشێوەکانیان ، بەرجەستە بکا.
دوای ئەو بڕیارە ناهەموار و نالەبارەی مەسروور و سیستمی دادی هەولێر،هەر زوو زۆربەی زۆری ڕێکخراو وکونسولخانەکانی وەك ئەمریکا و ئەوروپا و مافی مرۆڤ بەتەواوی نیگەرانی خۆیان دەربڕی و داوایان کرد بەو بڕیارەدا بچنەوە و بهێڵن داد و پارێزەر کاری خۆی بکا، لێ مەسوور چونکێ گوێمستی تورکیایە و دژ بە هەموو ئازادیخوازن سەنگەری لێداوە، ئێدی بڕیارەکەی چووە بواری جێبەجێکردن و ئەو کۆمەڵە ڕۆژنامە نووسەش، لە زیندان قایم کران.
مەسروور هەروەك باوکی گەمژەیە و وانە لەهیچ وەرناگرێ، ئەو هێرشە مووشەکییەی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر تەنها پەیامێکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ خودی بنەماڵەی بارزانی بەگشتی و مەسروور و نێچیر کە خۆیان لە تورکیا بەدوور بگرن و چیتر بەرژەوەندی ئابووری کوردستان نەدەنە دەست ئەردۆگان. وابەستەیی زیاتری ئەم بنەماڵەیە بە تورکیاوە و پێشێل کردنی زیاتری مافی مرۆڤ لە کوردستان ،ئەم جارە ئەبێتە هۆی ئەوەی هێرشی مووشەکی و ئاسمانی ڕاستەخۆی ئەمریکا بنەماڵەی بارزانی بکەنە ئامانج.ئێستێ ئەمریکا بەتەواوی بۆی ڕوون بۆتەوە کە بنەماڵەی بارزانی بەرژەوەندی ئەمریکایان خستۆتە مەترسیەوە و ئەبێ جارێکی تر باجی ئەو هەڵەیە ، بدەن. بەڵام ئەم جارە تەنها زەرەرمەند تەنها بنەماڵەی بارزانیە و بەس.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست