کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی سڵیمانی بڕیار،لەچارەنووسی خۆی نەدا؟

Friday, 26/02/2021, 23:46


ماوەیەکە باسی هەرێمی سلیمانی و سەربەخۆیی ئیداری و دارایی دەدرێت بوگوێی خەڵکی سلێمانی داو،خاوەنانی ئەم دوو بۆچوونە واخۆیان نیشان دەدەن،کەلەخەمی سلێمانی و خەڵکەکەی دان و دەیانەوێت ژیانی خەڵکی ،لەبێ مووچەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان ڕزگار ببێت.


خاوەنانی ئەو دوو بۆچوونە،جگە لەمووزایدەو هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی پۆست و پارە هیچ نیەتێکی باشیان بۆ خەڵکی سڵیمانی پێ نی یەو ،دەیانەوێت ،لەڕێگەی جوڵاندنی هەستی خەلکی سلێمانی  بەناوی سەربەخویی دارایی و ئابووری  ڕاوی دەنگی خەڵکی سلێمانی بکەن و دواتر ،لەسیناریۆیەکی وەک ئەوەی گۆڕان دا سەوداوماڵەی پێوەبکەن و دەسکەوت لای بنەماڵی بارزانی پێ بەدەست بهێنن.هەردوو تیڕوانینەکە ،لەیەک سەرچاوەوە ئاو دەخۆنەوە ،دەیانەوێت سلێمانی بکەن بەقوربانی دەسکەوتی زیاتر.خاوەنانی  سەربەخۆیی ئیداری و دارایی ،کەبنەماڵەی مافیای تاڵەبانی خاوەندارێتی دەکات .بەرلەوەی ئەوداوایەبکات باهەرچی مڵک و ماڵی سلێمانیان داگیر کردووە هەر لە قەڵاچوالان و دەباشان و سەرجەم موڵکەکانی تری سلێمانی بگێڕنەوە بۆ بۆسلێمانی و دەست ،لەداگیرکاری و سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران هەڵگرن .نەک درۆی سەربەخۆیی ئیداری و دارایی ،کەدەیانەوێت بەشی زیاتر لەبنەماڵەی مافیای بارزانی وەربگرن .

هەرچی بەرەی دووەمیشیانە ئاودەکەنە هەمان ئاشی بەرەی یەکەم ،ئاگایانە بێت ،یاخود نائاگایانە.
ئامانجی ئەو دووبەرەیەو بۆچوونە ڕوونە ،کەهیچ لەگەڵ ئەوەنین سلێمانی خاوەنی ماف و جارەنووسی خۆی بێت و ،لەدەست هەردووبنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی و شەریک وخەریکەکانی ڕزگاری بێت و ببێتەوە بەخاوەنی خۆی .
بۆچی کاتێک باسی سلێمانی دەکرێت ،تەواوی سەرانی مافیای کوردایەتی توشی شۆک دەبن و دەکەونە دژایەتی ئەو شارەو بەتێکدانی قەوارەی هەرێمی لەقەڵەم دەدەن ،لەکاتێکدا ئەوانەی دژی سڵیمانین ،هەرە زۆریان بەهۆی سلێمانی یەوە بوونەتە ملیۆنەروملیار دێری دۆلارو دەسەڵات و پلەوپۆست ،هەر لەسەر حسابی سلێمانی و وێرانکردن و بێ ئیرادەکردنی دەسکەوتیان بەدەست هێناوە.بۆیە لەوە دەترسن سلێمانی ببێتەوە خاوەنی خۆیی و بڕیاری خۆی.
ڕوونتر زۆرینەی سەرانی یەکێتو و گۆڕان و بەشێکیش ،لەسەرانی پارتی بەهۆی دژایەتیان بۆ سلێمانی و هەوڵدانیان بۆ ناشرین کردنی ئەو شارەو پێشکەش کردنی بەبنەماڵەی مافیای بارزانی  دەوڵەمەند بوون.
داهاتی سەرزەویی و ژێر زەوی سڵیمانیان  تاڵانکردووە داویانە بەبنەمالەی بارزانی ،لەکاتێک دا ئەو بنەماڵەیە بەدرێژایی بوونیان ،نەک نەیانتوانیوە  خەڵکی سلێمانی ڕام بکەن ،بەڵکو هەرزۆر مەنبوزو ناشرین وبوون لای خەڵکی سلیمانی ،کۆمەڵێک کۆیلەی لێدەرچیت ،کەبەئیرس ڕقیان لەسلێمانی بووە،بەلام لەڕێگەی ئەو خەڵکانی بەناوی حیزب و شتی تر هاتنە شارەکەو ڕێزیان لێگیرا ،دوایی وەک مۆرانە کەوتنە وێزەی ئەو شارەی باوەشی بۆکردنەوەو رێزی لێگرتن ،ئەوانیش ،لەبەرامەرچاکەی سڵیمانی دا ،کەوتنە وێرانکردنی و بەکەلاوەکردنی و تەسلیمکردنی هەمووشتەکانی ئەو شارە بەبنەماڵەی بارزانی ، وەک کارەباو غازی ناوچەکە.
هەمووان دەزانن سلێمانی خاوەنی دووبەنداوی بەرهەم هێنانی کارەبایەو ،خاوەنی غازی سروشتی و زۆرو بەشێکیش نەوتە،بەلام هەموو ئەمانەنەیتوانی  ئاوکارەبای بۆ دابین بکات ،کارەبای سلێمانی دەبرێت و خەڵکەکەی بێ کارەبایە،خۆئەگەر ئەو کارەباو غازە بۆ خەڵکی  شارەکانی ترە زۆر ئاساییە ،بەلام بۆ مافیاکان و بنەماڵەی مافیای بارزانی یە ،نەک بۆخەڵکی هەولێرو شوێنەکانی تر .
ئەوانەی لەشارەکانی ترەوە هاتوونەتە سڵیمانی هەرچی داهاتی ئەو شارەیە دەی بەنە دەرەوەی سلێمانی و ،لەشارەکانی تر سەرفی دەکەن .
هەموو ئەوکارانەی ئەم مافیا میوانانەی دژی سڵیمانی کردوویانە ،لەلایەک بۆکوشتنی گیانی یاخی بوونی ئەو شارەو،لەلایەکی تریش بۆ تەسلیم کردنی بوو بەبنەماڵەی مافیای بارزانی ،کەڕقیان لەوشارەیە،چونکە نەیانیوانی وە  ڕامی بکەن .
سەرباری هەموو ئەوکردەوە دڕندانەی بەرامبەرسلێمانی کردوویانە ،بەلام ئێستاش سلێمانی چقڵی چاویانەو بەردەوام هەوڵی ناشرین کردنی دەدەن و بەکەڵاوەی دەکەن ،چونکە سڵیمانی دومەڵی سەردڵی بنەماڵەی بارزانیو ئەوانەی ئاو دەکەنە ئاشی ئەو بنەماڵەیەیەو ،دەیانەوێت بەناوی پاراستنی قەوارەی هەرێم سلێمانی  وێران تربکەن .
بەبوونی ئەوڕاستیانە ،کاتی ئەوە هاتوە خەڵکی سلێمانی چیتر خۆی بە پڕۆژەی سەرانی مافیای کورد فریوو نەدات و نەچێتە ژێرباری یاریە فێڵاویەکانی  هەرێمی سلیمانی و سەربەخۆیی ئیداری و دارایی ،چونکە ئەوە تەنها بۆمانەوەی دەسەڵاتی مافیاگەری کوردیە بەسەر سلێمانی یەوە ..کاتی ئەوەیە سلێمانی بڕیاری مافی چارەنووسی خۆیی بدات ،هەرلەئێستاوە شوراکانی گەڕەکەکان و کرێکاران و کارمەندان و سەربازانی خۆی دروست بکات دەست بەرێت بۆ کۆتایی هێنان بە  تەواوی مافیاگەری کوردی و دەسەڵات بگەڕێتەوە بۆ خەڵکی سلێمانی  حکومی خۆی بکات و نەهێڵێت گەمەی نەیارانی سلێمانی بەناوی کوردایەتی یەوە بەردەوام بێت و خەڵکی شارەکەش هەژارو برسی بن و خێرو بێرشارەکەش بچیتە گیرفانی نەیارانی سلێمانی ،  هەڵبەت ئەو هەنگاوە بەهیچ سێوەیەک دژی خەڵکی شارەکانی ترنی یە.شارەکانی تریش دەتوانن هەمان هەنگاوی سلێمانی بنێنن و فیدراسۆنی بەرەنگاری شارەکانی پێک بهێن و دەسەڵات بگەڕێننەوە بۆ خەڵکی شارەکان خۆیان. کەکۆمەڵیک  خەڵکی شارەکانی ترن و بۆ دزی و تاڵانی ئەو شارە لەوێ دەژین ،هەرکاتێکیش  ئیشیان تەواو بوو وێرانی دەکەن و ئینجا بەجێی دەهێڵن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە