ئاواتی شێخ جەناب، بناسە!
Friday, 26/02/2021, 23:06
دڵشاد باوەنووری
لە دوای شەڕ و كوشتاری جەنگی دوەمی گێتی، كۆریای باشوریش لە قەیرانی سەختی ئابوریدا ئەژیا، جەماوەر بۆ خاتری ریفۆرم و چاكسازی -كیم چۆنگ پیل- وەك گۆڕان خوازێكی ئەو دۆخە بۆ حكومەت دیاری ئەكەن.
ئەم سیاسەتمەدارە چی كرد؟ زیادكردنی باجی كۆمپانیا زەبەلاحەكان و لابردنی باج لەسەر خەڵكی رەش و روت و پیشەكارەكان، كەم كردنەوەی بودجەی هێزی سەربازی و زیادكردنی بودجەی ناوەندە پەروەردەیی و زانستیەكان لەگرنگترین هەنگاوەكانی بون.
ئێمەیش لە كوردستان كە -ئاوات شێخ جەناب-ی كۆنە وەزیری تەقاویتمان دانەوە بۆ وەزیری دارایی بە كۆڵێ وەعدەوە چی كرد لەم هەرێمە؟
لابردنی باج و خەراج لەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكانی وەك ماس و كار و.... زیادكردنی جۆرەها باجی بێ مەعنا لەسەر خەڵك و چینی هەژاران و بڕینی هەمو سلفەیەك و بەتاڵ كردنی بانكەكان و تەنانەت دزینی پارەی نەخۆشخانەی هیوا مشتێكن لە خەرواری گۆڕانكاریەكانی بۆ ئەم میلەتەی ئاواتیان بەو ئاواتە بو!!
ئێستایش لەئاست ئەو هەمو ناعەدالەتی و غەدرەی حكومەتی هەرێم و سەرۆك و جێگرەكەی ئەیكەن رۆژێ ئاواتی شێخ جەنابتان بینی فززەیەكی نارەزایی دەرببڕێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست