بروانامە و تێزی دکتۆرا گومانلێکراوەکەی دیندار زێباری
Tuesday, 23/02/2021, 23:43
پاش درۆ و تومەتبار کردنیێکی زۆری چالاکوانانی بادینان و هەولێر لەلایەن دیندار زێباریەوە، کۆمەڵێک چالاکوان هەستان بە بەدواچونی زانیاری سەبارەت بە خوێندنی باڵای ناوبراو. لە ڕێگای پەیوەندی بە زانکوی Westminster کە گوایە دیندار زێباری تیایدا بڕوانامەی ماجیستێرو دکتۆرای تیا هێناوە.
دوا ئەنجام زانکۆی Westminste ی بەریتانیا دوپاتی کردەوە بەوەی ئەم کەسە لای ئەوان نەیخوێندوە و بڕوانامەی ماجیستێری نەهێناوە. لەرێگای کەسانی نزیک بە دیندار خۆی پێمان گەشتوە کە دیندار زێباری تەنها بڕوانامەی زانکۆیەکی کوردستانی هەبووە کە لە ئاستی ماجستەردا نەبووە لە ئیراق و لە دەرەوەی وڵات ماجستێری تەواو نەکردوە. بە پیێ زانیاریەکانمان بە بێ هەبونی بڕانامەی ماجستەر هەرگیز نوسینی تێزی دکتۆرا پەسەند کراو نیە. پاشا بەدواداچونێکی زۆر ئاڵ و گۆرینەوەی پەیوەندی بە بەڕیوەبەرایەتی زانکۆی وێست مینستەر توانرا بگەینە ئەو ئەنجامەی کە لە ئاستی خوێندنی ماجستەر زانکۆی وێست مینستەر بێئاگایە لە تۆماربونی دینادار زێباری وەك ئەوەی لە وەڵامی ئەم ئیمایلەدا ڕایانگەیانددووە (دەقی ئیمایلی نێردراو بۆ
زانکۆی وێست مینستەر ) و (دەقی وەڵامی زانکۆی ناوبراو).
نامە بۆ زانکۆی وێست مینستەر
بەڕێز بەشی کاروباری خوێندکاران،
بەم نوسینە دەمانەوێ داوا لە بەڕێزتان بکەین کە، دڵنیامان بکەنەوە لە بڕوانامەی خوێندنی کارخوازێک، کە بڕیارە ببێتە کارمەندمان. ئەو کارخوازە دەڵی کە بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆکەی بەڕێزتان بەدەستهێناوە.
ناو: دیندار فەرزەندە زوبەیر
زۆر سوپاسی هاوکارییەکانتان دەکەین لەم بارەیەوە.
دڵسۆزتان .....
وەڵامی زانکۆ؛
بەڕێز.....
ڕەنگە ئارەزوو بکەن کە دووبارە زانیاریەکانی ئەو کارخوازە، بنێرنەوە بۆ دڵنیایی زیاتر چونکە لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی، پێشکەشتان کردووە، هیچ تومارێکمان بەدەست نەکەوتووە.
لەگەڵ ڕێزدا
جوانە ویسنیوسکا
کارمەندی کاروباری خوێندکاران
کارگێڕی ناوەندی تومار
زانکۆی وێست مینیستەر
تێزی دکتۆراکەی بەدەست بهێنرێت. تێزی دکتۆرای دیندار زێباری لەبەشی فەلسەفە لە زانکۆی وێست منستەر وەرگیراوە. پاش ئەوەی لەلایەن چەند کەسانێکی ئەکادمی لە بواری فەلسەفە خوێندرایەوە و لە ناوەرۆکی تێزەکە بە گشتی ئاشنا بون، ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ئەو تێزەی ناوبراو کە لە بەشی فەلسەفە نوسیوێتی، تەنها بەیەک بیرۆکە و ڕستەیەکیش پەیوەندی بە فەلسەفەوە نییەو هیچ سەرچاوەیەکی فەلسەفی تیادا بەکارنەهێناوە و دەسنیشان نەکراوە لە بەشی (بیبلیۆگرافی سەرچاوەکان). جگە لەمەش لەروی ناوەرۆک و نوسینی ئەکادمیش زۆر لاوازە وهیچ بەهایەکی ئەکادمی نییە.
تێزەکەی دیندار زێباری سەبارەت بە ناوچە پارێزراوەکانی ئێراقە کە ڕێگەنەدراو بو بۆ ڕژێمی بەعس فرۆکە بەسەریدا بفرێت بە ناوی'' The Kurdish Safe Haven in Iraq'' لە سەدا ٨٠ بۆ ٩٠ ناوەرۆکی تێزەکەی باس لە جەنگی ئیراق و ئێران ، کێشەی بەرزانی و رژێمی بەعس، دەکات ،کە زۆربەی خەڵکانی ئاسایی کوردستان بەئاگان لێی . لە کۆتایی تێزەکەی هیچ دوائەنجامێکی کۆنکرێتی و ئەکادمی بونی نییە.
سەبارەت بەم تێزە گومانێکی زۆر لەلای چالاکوانانی کورد و کەسانی ئەکادیمی کورد لە تاراوگە دروستبووە و بۆتە جێگای پرسیار. بەو هۆیەوە کە ئەم تێزە نائەکادیمی و لە هەمانکاتدا ناپەیوەستە بە بواری فەلسەفەوە ، لە چ ڕێگایەك و لەسەر چ بنەمایەك پەسەند کراوە و بڕاونامەی دکتۆرا بە دیندار زێباری بەخشراوە. هەربۆیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو وەڵامانە پەیوەندنی بە چەندین پرۆفیسۆری بواری فەلسەفە کراوە لە زانکۆ جیاوازەکانی ئەوروپا. ئەو دو پرۆفیسۆرەی کە ئەرکی سەرپەرشتیکار(supervisor) یان بینیوە، بریتین لە (پرۆفیسۆر جۆن فلۆد و پرۆفیسۆر پێنی گرین ). هەنگاوی داهاتو بە ئارستەی سکاڵا لەو پرۆفیسۆرانە دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی لە زانکۆی Westminster بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو پرۆفیسۆرە بەرپرسانە و دوبارە چاخشاندنەوە و لێتوێژینەوەی نوێ سەبارەت بە تێزی دکتۆراکەی دیندار زێباری.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاستیانە و تێزە گوماناویەکەی چالاکوانان لە دیندار زێباری بە گومانن کە لە ڕێگای ؛ ساختەکاری و درۆزنی و تەزویر چێتیەوە ئەو تێزەی تێپەڕاندبێت! شایانی باسە ئەو دوو پرۆفیسوراەی کە پەیوەستن بە سەرپەرشتی و بەشداری لە دانیستنی بەرگری تێزی دکتۆراکەی کەسانێکن کە بە دۆستی کورد و سۆزیان بۆ کێسەی کوردی هەیە. گوماندەکرێت کە دیندار زێباری خستبێتنیە ژێر کاریگەری لەو ڕێگایەوە. لە کاتیکدا ئەوە لە کەسانی ئەکادیمی پەسەند ناکرێت و بەرپپرس دەبن لە ئەنجامی کارەکانیان . لەم کاتەدا ئەم کۆمەڵە چالاکەوان و ئەکادیمیانە کار لەسەر ئەوە کاردەکەن کە بەدواداچون بکەنەوە بۆ بە ئاگابون تەزویرو درۆی ئەکادمی بروانامەکانی دیندار زێباری، کە لەهەمان کاتدا بەبى ماجستر دوکتورایان داوەتێ. دوائەنجام تەواوی ئەم کەیسە وەکو راپۆرتێك دەدرێتە میدیاکان و بەردەم رای گشتی.
شایانی باسە وەك ئەوەی زانیاریمان سەبارەت بە دیندار زێباری لە قوتابیانی کۆلێژی ماف لە زانکۆی سەلاحەدین پێگەیشتووە. ناوبراو یەکێك بووە لە قوتابیە کەمتەرخەم و بێتواناکانی کۆلێژەکە و لە ڕێگای واستە و تەنانەت هەرەشەکاریەوە لە مامۆستایانی کۆلێژی ماف تەواو کردووە . کاتێك مامۆستایانی کۆلێژەکەیان زانیاریان پێگەیشتووە کە زێباری بڕوانامەی ماجستەر و دکتۆرای لە بەریتانیا بەدەست هێناوە، جێگای شۆك و تێڕامان بووە بۆیان.
(بۆ بەدەستهێنانی تێزی دکتۆرای دیندار زێباری پەیوەندی بە تەڤدا پرێسەوە بکەن)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست