کێ موشەکەکانی بە هەولێرەوە نا؟
Monday, 22/02/2021, 21:47
كۆبونهوهى ئهنجوومهنى ئاسايش نێودهولهتى دهربارهى عيراق له رۆژى 16-2-2021 وبانڤيشت نهكردنى حكومهتى ههريم كه له لايهن بنهمالهى بارزانيهوه بهريوهدهچيت مسعوودى ناچاركرد بيرله پلانيكى گلاوبكاتهوه دواى بي هيوابونى بانگيشت كردنيان بۆ كۆبونهكهى 16 مانگ ئهو ئاژاوه بۆ راكيشانى راي گشتى جيهان به نانهوهى ئاژاوێكى گهوره بهمه كۆبونهوهيهكى تايبهت لهنێوان مسعود و مسرو ونيچرله گوندى دۆري بهسترا بۆ دانانى پلانهكه بهمه نيچرى نهوهت دز راسپيردرا پلانيكى تۆكمه دابنيت ، له رۆژى 10-2-2021 بانڤيشتى بارزان قهصاب دهكريت بۆ مالى نيچر له ريگاى نهوزاد هاديهوه بهمه دووبهدوو پلانهكه دانرا به ئامادهكردنى ئۆتۆمبيليكى جۆرى كيا و لهدهوروبهري ههوليربيت و پلانى موشك بهستن و گواستنهوهى ههمووى كهوتۆته ئهستۆى بارزان قهصابهوه له رۆيك پيش كۆبونهكهى نهتهوهيهكگرتوهكان ههولير موشهك باران بكريت بهجۆريكبيت هاوپهيمانان بكاته ئامانج بۆ راكيشانى سۆزى هاوپهيمانان بۆ دهستهلاتى ههريم وناچارا كردنيان ههريم بخهنهوه ناو هاوكيشهكان .
بۆ راستی قسەکانمان کە من خۆم لە نزیکەوە ئاگادارم، هەروەها وەکو پشتگیرییەک ئەو نووسینەی کاک نیاز حەمیدیش وەکو ئۆرگومێنتی پشتڕاسکردنەوەی هەواڵ و زانیرییەکە لێرەدا دادەنێم:
بۆ پێکەنین.. نوکتە نییە ، هەقیقەتە..
ئەردۆگان چ درۆیەک بۆ بایدن دەکات؟!
ئەردۆگان پەیامێکی ڤیدیۆی بۆ تەلەفزیۆنی ئەمەریکی تورکی ناردووە ، تێیدا هاتووە ، دەڵێت: ئیسپات بووە ئەوانەی لە ١٥ مانگی یەکی ئیمساڵ، هێرشیان کردبووە سەر کۆنگرس بەفەرمانی ترامپ ، پەکەکە/یەپەگە بوونە !..
ئەردۆگان ، شکستی گارە ، ئەقڵی باش تێکداوە ، دەنا بەشەرێک تۆزێک ئەقڵی هەبێت ، چۆن لێدوانی ئاوا نالۆژیکی دەدات.دواتر چۆن دەیەوێت بەرامبەر ، باوەڕی پێبکات؟!
ئەم لێدوانە نامەنتقییە ، مەبەست لێی وا لە بایدن بگەیەنێت ، کە هەردولامان ، یەک دوژمنمان هەیە ، ئەویش پەکەکەیە !.وادەزانێت بایدن هیچ دەزگایەکی هەواڵگری نییە ، باوەڕ بە درۆکانی ئەو دەکات !.
لە شەڕی زاپ، لە سەرەتای ٢٠٠٨، کاتێ سوپای تورکیا شکستیهێنا ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەبەردەم رۆژنامەوانان ئیحراج بوو و هیچی پێنەما وپێیگوتن: دە ئێوە بڕۆن لە زاپ بمێنن ، بزانن ٢٤ سەعات ئیدارە دەکەن ؟!.
ئەردۆگان بەشێک خەڵکی گەوجاندووە ، بەمەزەندەی خۆی گوایە دەیەوێت بایدنیش بخاپێنێت.
ئەو مووشەکبارانەی دەزگای جاسوسی میت-پارتی بۆ سەر هەولێر / فڕگەی ئەمەریکییەکان ،سیناریۆیەکی فاشیل بوو ، دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە لکاندنی بە حەشدی شەعبی ، ئێستا دەیانەوێت بیلکێنن بە گەریلا ، گوایە گەریلا رۆکیتی ١٧٠ کم لە هەولێر گرتووە ، لە کاتێکدا بۆ خۆیان چەندین چیرۆکیان هۆنیوەتەوە کە نزیک هەولێر بووە.
جێگای باسە ئەمەریکییەکان تەئکیدیان کردۆتەوە کە لە دووری ٥ کم لە ناو هەولێر، لە ژێر کۆنترۆڵی پارتی، مووشەکەکان هاوێژراون.
- وێنەکە کاریکاتیری کامنسکی گەورە کاریکاتیریستی ئەوروپییە ، دەربڕی لوتدرێژی واتە درۆزنی ئەردۆگان دەکات ، کە خەڵک چۆن بەدرۆ دەخاپێنێت و ، دواتر هەڵی دەبژێرن و لەو سەرەوە بەرەو ئایندەی نادیار فڕێیان دەداتە خوارێ.
ئارگۆمێنتێکی گرنگ..مووشەکبارانی فڕگەی هەولێر/ ئەمەریکییەکان ، ئاشکرابوو!.
سەرۆکی دەزگای جاسوسی(هەواڵگری) سوپای تورک: با لە کاروانی گواستنەوەی چەکەکان بدەین!.رۆژنامەی 'سۆزجۆ' کە رۆژنامەیەکی تورکیە ،خوێنەری زۆرە ، تێیدا ئایتونج ئەرکان راپۆرتێکی بلاوکردۆتەوە ، تێدا هاتووە کە زۆربەی ئەو چەکانەی بۆ رۆژئاڤا دەچێت دەگاتە دەست یەپەگە ، لە فڕگەی هەولێرەوەیە ، لە ٢٠١٤ ەوە ئەم کارە بەردەوامە ، تەنانەت دوای ٢٠١٧ لە سەروبەندی شەڕی رەقە ، کارەکە بە ئاشکرا دەکرا و ، ئەمەریکییەکان بەرەسمی بە تورکیایان راگەیاندووە.
لە راپۆرتەکەدا ، بنوسی راپۆرەتەکە پرسیار لە (ئیسماعيل حقي پەكين) دەکات کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای تورکیا بووە و، لێی دەپرسێت: ئایا تورکیا ناتوانێت لەو کاروانانە بدات کە ئەمەریکا چەکیان پێ دەگوازێتەوە ، سوریا؟!.
بێهیچ دوودڵییەک دەڵێت: بەڵێ دەتوانێت ، چۆن ئیسرائیل لە ئێران و سوریا دەدات ، ئاواش ئێمە ئەو مافانەمان هەیە لەو کاروانانە بدەین و، رێگە نەدەین چەک بگاتە دەست یەپەگە/پەکەکە.(دیارە ئەوان بەمەبەست ناوی یەپەگە/پەکەکە دەهێنن ، تا رەوایەتی بە لێدانی بارۆس بکەن ، گوایە یەپەگە جیاوازی نییە لەگەڵ پەکەکە- جێگری سەرۆکی پارتیش ئەویش هەمان گۆتەی تورکە فاشستەکان دووبارە دەکاتەوە).
لە راپۆرتەکەدا ، راپۆرتێکی کەناڵی درۆ و دراوی کردۆتە بەڵگە کە گوایە لە رۆژی ٩-١١-٢٠٢٠ کاروانێکی لۆجستی لە کەلوپەل وچەکی سەربازی بۆ رۆژئاڤا لە دەروازەی سێماڵکا رۆیشتووە.
دیسان دەڵێت: لەوەتەی بایدن بۆتە سەرۆکی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ، کاروانەکان دوو هێندە بووە یا زۆرتر بوونە.
- لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم : کاتێ فڕگەی هەولێر لەلایەن میت-پارتی مووشەکباران کرا ، بێسێ ودوو نوسیم ئەوە سیناریۆی تورکیایە بۆ دەرکردنی ئەمەریکا لە هەولێر ، بەداخەوە بەشێکی کەم لە کاڵفام و ناحاڵیەکان و چەتەکانی پارتی ، نەیاندەویست باوەڕ بەوە بکەن ، ئەوەتا لە میدیاکانی ئاکەپە زەمینەی لێدانی ئەو کاروانانە خۆش دەکرێت کە لە فڕگەی هەولێرەوە بۆ رۆژئاڤا(بارۆس) دەڕوات.
- ئەم راپۆرتە ئارگۆمێنتێکی دیکە بە قورسایی بەڵگ دەدا بەدەستەوە، کە تورکیا خاوەنی سیناریۆکەی لێدانی فڕگەی هەولێری ئەمەریکییەکانە.
بەواتایەک لەواتاکان لە راپۆرتەکەدا هاتووە ، لێدانی فڕگەی هەولێر بەس نییە، دەبێت لە کاروانەکانیش بدرێت.
بۆیە بۆ لەمەودوا هەر کردەیەکی تیرۆریستی لەو جۆرە بکرێت، ئەوە تورکیایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست