کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورته‌ى هه‌واڵه‌كان (18)

Monday, 22/02/2021, 0:17


له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئێن ئاڕتى باسى یانه‌ شه‌وانه‌كان و شوێنه‌كانى له‌شفرۆشى له ‌شارى سلێمانى كرد، تیایدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌و یانانه‌ به‌رپرسانیان له‌پشته‌وه‌یه‌،هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى راپۆرته‌كه‌دا كه‌ كامێرامانیان به‌دزییه‌وه‌ چۆته‌ ناو یانه‌كه‌ و، نرخ و جۆرى سێكس و مه‌ساج و رابواردنه‌كه‌ى هه‌موو باسده‌كرد، شیاوى باسه‌ ئه‌و راپۆرته‌ بۆته‌ ریكلامێكى باش بۆ ئه‌و یانه‌ سێكسیانه‌، چونكه‌ پێشتر خه‌ڵك ته‌نها ناوى بیستبوون ، نه‌یانده‌زانى كه‌ شوێنى وا هه‌یه‌ و نرخه‌كانیشیان ئاوا گونجاوه‌، بۆیه‌ ئێستا ئه‌و یانه‌ و سه‌نه‌ته‌رى مه‌ساحانه‌ بۆته‌ قه‌ره‌باڵغترین شوێنى سلێمانى. شیاوی باسه‌ ماوه‌ى پێشووش هه‌مان كه‌ناڵ چاوپێكه‌وتنێكى له‌كه‌ڵ كچه‌ گۆرانى بێژێكى سوكه‌ڵه‌ كردبوو، ئه‌وكچه‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ باسى ئه‌وه‌ى ئه‌كرد كه‌ حه‌ز ئه‌كات دۆلارى به‌سه‌ردا هه‌ڵبده‌ن، سڵاو له‌ ئێن ئاڕتى بۆخۆى و راستگۆیى و بوێرى و هاوسه‌نگى.
 
-په‌یامنێرمان كه‌ له‌ هۆڵى كۆنگره‌ى چواره‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیدا راپۆرته‌ هه‌واڵێكى له‌سه‌ر كۆنگره‌ بۆ ئاماده‌كردوین تێیدا ، رایگه‌یاند كه‌ چه‌شنى چه‌رخ و فه‌له‌كى مناڵى ئه‌مجاره‌ش عه‌لى باپیر تازه‌یكرده‌وه‌  و، بۆجارى چواره‌م  عه‌لى باپیر كرایه‌وه‌  به‌ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و نازناوى 4G پێ به‌خشراوه‌، شاره‌زایانى كاروبارى سیاسى ئه‌ڵێن له‌وه‌ ده‌چێت كۆمه‌ڵى ئیسلامى پیاوى تیا نه‌مابێت، بۆیه‌ چه‌ند باره‌ عه‌لى باپیر بۆته‌وه‌ به‌ سكرتێرـ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌ب سیاسى ئه‌و حزبه‌ش رایگه‌یاند كه‌ هۆكارى چوار باره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته‌  بۆ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ جارێ تولفه‌ مه‌عسومه‌كانى له‌سیاسه‌تدا باڵق نه‌بوون،خه‌ریكن داره‌ داره‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌لف وباى سیاسى ئه‌خوێنن. 
 
- له‌تازه‌ترین درۆدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى قردێلبڕەکەی پارێزگاى سلێمانى  رایگه‌یاند كه‌له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى توانراوه‌ 34 پڕۆژه‌، به‌بڕِى 45 ملیۆن دۆلار له‌سلێمانى خراوه‌ته‌ گه‌ڕ، بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌ كارى یه‌ په‌یامنێرمان شه‌و رۆژێك له‌ناو شارى سلێمانى و ده‌وربه‌ریدا وه‌ك مزراح خولاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سوێن و ته‌ڵاقى خوارد كه‌ یه‌ك پڕۆژه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ى نه‌بینیوه‌ ، جاده‌و بان و ناوبازاڕ كه‌لاوه‌یه‌كه‌ بۆخۆى،بۆپشت راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌ویش  گوتى كه‌ هەڤاڵ راست ده‌كات  پڕۆژه‌كان  زۆر له‌وه‌ زیاترن كه‌ باسیكردوه‌، ئێمە هه‌رخۆمان له‌گه‌ڵ پارێزگاردا زیاد له‌ سى پڕۆژه‌مان كردۆته‌وه‌ پڕۆژه‌كانیش بریتى بوون له‌ قردێله‌ بڕین و كردنه‌وه‌ى ئارایشتگا و دوكانى خوارده‌مه‌نى و شیرینى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە