کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەغداد لە دژی لەشکر کێشی تورک ڕێپێوانە لە شمالی حەبیش درامای تورکی

Friday, 19/02/2021, 22:16


ئێستا ئێمە کاتی ئەوەمان هاتووە کە نغرۆ بین ،چونکە هەموو جارێک بێدەنگی نابێتە  هەڵوێست ،  بوێری دەوێت کە کاتی دراما تورکێکان هات کەناڵەکەت بگۆڕی ...!  بەیانیانیش ماستە تورکێکە  بخەیتە ناو زبڵدانەکە ، پۆشاکە تورکێکانیش ئاگر تێبەربەیت ، هەواڵی  تورکی و وێنەی ئەستەمبوڵ و گەشتە قەشمەرەکانی تورکیات بسڕیتەوە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتێکاندا ، گوێ لەو گۆرانیانە پوچانەش  نەگری کە کلیپەکانی لەتورکیا لەگەڕەکی فاحیشەکاندا   کراوە ،  ئەو کەناڵانەش بەنەفرەت کەیت کە لەپشتێوە  ستافی تورکی  و میتی تورکی  ڕاوەستاون ، ڕوو لەئاودەستی ئەو مزگەوتەش نەکەیت کەمەلاکان  بەئەردۆگانیان دەوت دەست بەدەسنوێژەو ئەندامی ئەوپارتە ئیسلامیاش بەنەفرەت کەیت کە بەنیازن دوای کۆرۆنا لە ئەیا سۆفیا نوێژی هەینی دابەستن .
 بەدرێژایی ئەم ٣٠ساڵە لەحوکمڕانی ئەم دەسەڵاتە خائینەدا ، هەرجارێک گەلی باشور خەریکی ئەوە بوە پرسیار لەئەدای خاکفرۆشی و خیانەت  بکات و بەگژ لەشکرکێشیدا بچێتەوە ، دەسەڵات هەنگاوێک لەپێشەوە بووە  ، وەک ئەم جارە ، ئەوەتانێ ئەردۆگان دەڵێت : ئێمە ڕێکەوتنمان کردووە لەگەڵ باکوری عێراق و حوکمەتی عێراق کە پەکەکە  پاکتاوبکەین ، پەکەکە داوا لەگەلی باشور دەکات ،کە پشگیری ئەو خۆفرۆشانە نەکەن و پشگیری لە بەرخۆدان بکەن . 
لەم کاتە هەستیارەدا پێنج چالاک وان  بڕیاری دادگای بەسەردا دەدەن و بەشەش ساڵ زیندانی مەحکومیان دەکەن، ئەو هەواڵەدەبێتە سەردێڕی هەموو هەواڵەکان و  لەشکرکێشی و بۆردومانی  تورکە فاشێکان  بێدەنگ  گوزەردەکات بەناوماندا .

هەمیشە ئەو دەسەڵاتە خائینزادەیە  شتێکی هەیە بۆ نمایش کردن و بەلاڕێبردنی دۆسیە هەستیارەکان. 
بیرتانە "ڕێبین هەردی " ووت: ئێمە مەسرور ناناسین ، ئەو کاکەیە تارمایە ، باسانسێکی بەینێ ، ئەو ناماقوڵیەی ئەم ڕۆشبیرە  کردی ئێستا دەبێت وەڵامێکی هەبێت  ، چونکە  بەناو ڕۆشبیر  نەی زانی مەسرور کوڕی ترسنۆکترین و خائین ترین مرۆڤە کەمەسعودە ، کوڕەزای پێاوێکی پوچ و بەزیووە کە ئاشبەتاڵی کرد، لەعەشرەتێک گەورەبوە کە ژنیان بەمیکرۆسکۆبیش نابینرێتەوە ، ئەی ڕۆشبیر وانەبێت چیدەبێت ؟ 
سەیر نیییە  لە بەغدادی تاوان داوا دەکرێت لەشکر کێشی تورک ڕاگیرێت ،دەیان وەزیرو گزیرو سەرەک کۆماری ترسنۆک و پەرلەمانتاری بەدڕەوشت کوردن لەبەغدادی تاوان هیچ ناڵێن ؟ 
چونکە زۆریان شوقەیان هەیە لەتورکیاو پشکی بەدڕەوشتیان لەوێداهەیە ، دواجار" ڕێبین هەردی" یەکان دەبێت درەنگ یان زوو باجی ئەو ناماقوڵیانەیان  بدەنەوە . 
گەلی ئێمە دەبێت : مێتودێکی تر بەکاربێنێت کە لەم چەرمەسەری و نەهامەتیە ڕزگاری بێت ، ئەوەتانێ نەوەی سێهەم چوارهەم نمایش دەکرێت بۆتان و دەبنە حاکمی موتلەق بۆتان ، ئێوەش پۆرتۆری کچێکی گریاو دەکەنە  سەنگەری  بەرگری لەکاتێکدا هەمووان دەگرین بەڵام کەس نایبینێت. سەیرم لێدێت من لەجێگەی ڕێبین هەردی بومایە  لەبەردەرکی سەرادا  ئاگرم لەخۆم بەردەداو دەمووت بۆ ئەوەی لەو ناماقوڵیە ی کردوومە پاکبمەوە وا خۆکوژی دەکەم ، لەچ سەردەمێکدا دەژین کەس باجی  قسەو کرداری نادات ، پەستا پەستا  پیر دەبن و دەمرن خائینەکان ، یەوەی دادگای کرابن  .
 نەفرەت بۆ تاک بەتاکمانە کە سەیری درامای تورکی و ماستی تورکی و پۆشاکی تورکی و مەلاو مزگەوتی تورکی بۆەتە ڕێپیشاندەرمان ، سەیرە لەبەغدادی تاوان فرمێسکمان بۆ هەڵدەڕێژن ، کەچی ئێمە  مێش میوانمان نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە