کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوه‌ڕێى چى له‌حوكمى فاشيزمى پارتى ئه‌كه‌ن؟

Friday, 19/02/2021, 14:13


له‌يه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ ديار بوو كابينه‌ى مه‌سرور پۆليسييه‌ و به‌وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت رۆانى رةش و ده‌يجوورى چاوه‌ڕێى ئازاديخوازانى هه‌رێم ده‌كات . زه‌لامێك هيچ شلره‌زاييه‌كى سياسى نه‌بووبێ و له‌ناو هه‌ناوى ده‌زگايه‌كى ئه‌منى چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ هاتبێ و، هه‌موو ژيانيشى پيلانگێڕى و راوه‌دوونانى نه‌يارانى حزب و عه‌شييره‌ته‌كه‌ى بێت ، هه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕێ ناكرێ سياسيانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گةل پۆسته‌كه‌ى بكات . به‌رپرسى ده‌زگايه‌كى تيرۆريستى وه‌كو پاراستن بيت ، كوڕى سه‌رۆكێك بێت به‌‌ عه‌قلييه‌تى عه‌شايه‌رى حوكم بكات ، ئه‌ندام مه‌كته‌ب سياسييه‌ك بيت هه‌موو ژيانى حزبه‌كه‌ى تيرۆور وكوشتنى نه‌يارانى بێت . هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌ى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ  كه‌ بينيمان له‌دادگاييه‌كه‌ى ئازاديخوازانى باديناندا .
به‌پێى قسه‌كانى عه‌لى حه‌مه‌ صالح بێت ،  تۆمه‌تى په‌كه‌كه‌ بوونيان ئاراسته‌ى شێروان شێروانى كردووه‌ ! جا نازانم په‌كه‌كه‌ بوون چ تاوانێكه‌ له‌هه‌رێم . خۆ په‌كه‌كه‌ به‌بڕيارى په‌رله‌مانى كوردستان به‌تيرۆريست نه‌ناسراوه‌و چالاكى قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌ تا خه‌ڵك له‌سه‌رى سزا بدرێن ! .
باسى حه‌واله‌ى پاره‌يان كردووه‌ له‌ فنلندانه‌وه‌ بۆ يه‌كێك له‌حوكمدراوه‌كان ، ئه‌مه‌شيان نازانين تاوانه‌كه‌ى له‌كوێدايه‌ ، خۆ له‌وه‌ته‌ى كورد له‌ هه‌نده‌راندان پاره‌ بۆ خزموكه‌سانى خۆيان حه‌واڵه‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌يان تاوانى چي تێدايه‌ . باوه‌ڕيش به‌وه‌ ناكه‌ين حكومه‌تى فينلندا پاره‌كه‌يان بۆ حه‌واڵه‌ كردبێ ، چونكى فينله‌ندا هيچ كێشه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ پارتى وحوكمه‌كه‌ى نيه‌ تا پێلانى له‌دژ بگٍێرێ !.
 كه‌ باس له‌په‌يوه‌ندى ده‌ره‌كيش ده‌كرێ ، تۆمه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گاڵته‌جاڕييه‌ كه‌ مايه‌ى پێكه‌نێنێكى قووڵه‌ ، يه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هيچ كام له‌ ئه‌ندامانى  داواكارى گشتى ناوى ئه‌و لايه‌نه‌ ده‌ره‌كييه‌يان نه‌هێناوه‌ كه‌ تۆمه‌تباران په‌يوه‌ندييانم پێوه‌ كردوون ، له‌لايه‌كى تريش كه‌ باس له‌ بوونى په‌يوه‌ندى به‌ ئه‌مريكاو ئێران ده‌كرێ كه‌ له‌قسه‌كانى شێرواندا ده‌ركه‌وتووه‌ ، خۆ پارتى و حكومه‌ته‌كانى هه‌ر هه‌موويان په‌يوه‌ندى ئيستخبارى و پيلانگێڕيشيان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى ئه‌مريكاو ئێرانيشدا هه‌يه‌ ، ئيتر بۆ په‌يوه‌ندى كه‌سێك به‌وانه‌وه‌ تاوان بێت . به‌م لۆژيكه‌وه‌ بێت ئه‌بێ پێشتر سه‌رانى پارتى دادگايى بكرٍێن نه‌وه‌ك ئازاديخوازانى بادينان .
هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ وه‌زعى خراپى دادوه‌رى كه‌يسه‌كه‌ى ئازاديخوازانى بادينان ده‌كرێ ، به‌ڵام تازه‌ سوودى چييه‌ ، په‌شيمانى دادى ئه‌و كه‌سانه‌ن نادات كه‌ كه‌يسه‌كه‌يان به‌ڕيوه‌ بردووه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌يه‌ هه‌تا رۆژى مردنيان ويژانيان ئازاريان ئه‌دات ، چونكه‌ باش ده‌زانن چ زوڵمێكيان له‌و پۆله‌ گه‌نجه‌ ئازاده‌ كردووه‌ .
ئه‌و حوكمه‌ دڕندانه‌ى دادوه‌ره‌ پارتييه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م پۆله‌ ئازاديخوازه‌دا سه‌پاند ، باشترين به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر لايه‌نگيرى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زايى بۆ ده‌سه‌ڵاتى سته‌مكاروچه‌وسێنه‌ر و، ئيدى هه‌موو كه‌س تێگه‌يشت كه‌ ده‌سه‌ڵاتى پارتى به‌هه‌مان شێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس حوكمڕانى ده‌كات ، بێگومان چاره‌نووسيشى هه‌ر وه‌كو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌عس ئه‌بێ .
ئه‌م دادگاييه‌ هه‌تا رۆژى قييامه‌ت ده‌بێته‌ په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌ش به‌سه‌ر نێوچه‌وانى پارتى وسه‌رۆك وئه‌ندامانى و ، بێگومان رۆژى رووخانيان نزيكتر ده‌كاته‌وه‌ ، چونكى زوڵموزۆردارى هيچ كات تا سه‌ر نابێ ، نموونه‌ى سه‌دام و داداگاى سه‌وره‌ى به‌عسيش باشترين به‌ڵگه‌يه‌ و ، رۆژێك دێ ئه‌و دادوه‌رانه‌و داوكارى گشتيش له‌ناو قه‌فه‌سى دادگاىيه‌كى عاديلانه‌ى گه‌لدا خۆيان ده‌بيننه‌وه‌ و ريسوا مێژووش ده‌بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە