کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

دوکتورێکی نەخۆش!

Monday, 05/07/2021, 22:17

521 بینراوە


٢٢وڵاتی عەڕەبی هەیە،هەر٢٢وڵات زمانی دایکیان عەڕەبییە.هەروڵاتێکێش ناوی تایبەت بە خۆی هەیە.هەر٢٢وڵات لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا خاوەنی کورسی وبڕیارن.بەڵام کاتێك پرس گەیشتە کوردی دابەشکراو، دەپرسن کوردیی کوێی؟ چون کورد یان دەبێ ئیڕانی بێ،یان تورکە یان سوریی یان عێڕاقیی!لەکاتیكدا وڵاتانی عەڕەبی زمان خۆیان دەبەستنەوە بە ریشە زمانەکەیان،رەنگە لە هیندێکیان لەو وڵاتانە ڕاوێژیی قسەکردنیان جیاوازبێ.میسریەکی عەڕەب زمان قەت خۆی وەک لیبیاییەکی عەڕەب زمان بە یەک وڵات ناناسێ ودەڵێ عەڕەبم بەڵام وڵاتی خۆم هەیە.هەروەها ئەوانی تریش ….
گرفتی کورد لە چیدایە؟خەتای کێیە؟ئەگەر کورد بە بێ پرسین لە کورد دابەشکراوە،خۆحیزب وسەرکردەی تاقمێک لە حیزبەکان زمانیان گۆڵ نەبووە کە بە شآنازیەوە باسی کورد وکوردستان بکەن.کورد وەک وڵاتە عەڕەبەکانیش نییە،تەنیا یەک کوردستانە کە سیاسەتی قرێژیی ناونەتەوەیی دابەشێ کردوە بە سەر تورک وفارس وعەڕەبدا!
مێژوولە بیر ناکرێ،مەگەر خۆمان لە بەر هیندێک هۆکار لە بیریی بکەین.کوردستان بە دەست دووشت ناڵیویەتی،دووژمن وشەڕی ناوخۆیی!ئەوەی دووژمن دەیکا بەمافی خۆی دەزانێ.بەڵام ئەوەی حیزب وسەرکردەی حیزب دەیکەن دەبێ پێشی لێ بگێرێ وئیزنە پێنەدرێ.
قاسملوو،مرۆڤێکی نەخۆشبوو
ئەوەی دووژمن پێی خۆش دەبووقاسملوولە سەرناوی سیاسەت زۆر بە باشیی بەڕێوەی دەبرد.لە کۆنگرەی ٧ی ئەو حیزبەدا دەنگیی ناڕيزایەتی دژبەرانی شەڕی نێوان کۆمەڵە وحیزبی دێمۆکڕات بە باشی خۆی نیشآندا.زۆرینەی کەسانی دڵسۆزیی حیزبیی دژی درێژەدانی ئەوشەڕەبون.بەڵام قسەیان نەدەڕؤیی! لەوکۆنگرەیەدا قاسملووئاوای گووت:
هیندێک باسی بارودۆخی دونیاوکوردستان وئێڕان دەکا.پاشآن بۆ ئەوەی خۆی وحیزبەکەی مەزلوم نیشآن بدا دەڵێ: نابێ شەڕی ئێمە دەگەڵ کۆمەڵە هەرواهاسان کۆتایی پێ بێ!ئەوەی کە سەیربووئەوەبوو،پێی وابوو تاقمێک لە هاوڕییانی خۆی لە کۆمەڵە ترساون!بەڵام پێداگربوو کە کۆمەڵە لێیان ترساوە ولاوازبووە!بارودۆخیان خراپە وحوکمە دەبێ حیزبی دێمۆکڕات وەک حیزبێکی شۆڕشگێر بناسن.ئەوەش بۆ خۆی بیانوویەک بوو بۆ درێژە پێذان بەوشەڕە.
رەشآد حوسێنی یەکێ لە بەشداربوانی کۆنگرە ئاوا جوابی دەداتەوە:
دوکتور بەشی هەرزۆری ئەو زانیاریانەت درۆیە لە سەر کۆمەڵە.راستە ئەوانیش وەک ئێمە تووشی شکست بون،بەڵام رێکخراوەیەکەن وخەڵكیان دەگەڵە وکاریگەریان لە ئێمـە کەمتر نییە.بۆ دەبێ لاوازبونی کۆمەڵە بە قازانجی ئێمەبێ؟
لەو کاتەدا قاسملوو،قسەکانی پێ دەبڕێ دەڵێ:من گووتم کەسانێک بڕوایان بە پڕوپاگەندەی کۆمەڵە هەیە ولێی ترساون وادیارە هەڵەم نەکردوە.بە هەرحاڵ سیاسەتی حیزب هەرئەوەیە.
ئەوە بەشیکی کەمە لە شیوەی سیاسەتکردنی قاسملووی نەخۆش.بە زەبری هەڕەشە وسەپاندن دەڵێ:سیاسەتی حیزب هەر ئەوەیە!یانی دەبێ ئێوەش قەبوڵی بکەن.رووداوی شەڕی ناوخۆیی ئەو دووحیزبە هیچکات لە رۆژەو دەرناچێ ولە بیر ناچێتەوە.هەر کوردێکیش چاوپۆشیان لێبکا،دەبێتە شەریکی ئەو جینایەتانە.
کۆنگرەی ٧ی ئەو حیزبە بە بێ بڕیاڕێکی چارەنووسسازکۆتایی پێدێ وتەنیا جەخت لە سەر درێژە پێدانی شەڕدەگەڵ کۆمەڵە دەکڕێتەوە.حیزبێک کە بەرپرسیی یەکەمیی نەخۆش بێ لە کۆتاییدا لە ناو کەمپەکاندا دەبێتە پیاوی کەسێکی کورد کوژیی وەک مەسعود بارزانی.قاسملووکەسایەتیەکی دەروون نەخۆشبوو.هیچ حیزبێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەمابوو شەڕی پێ نەفرۆشێ.